ڤۆت و کۆمێنت بکەن سپاستان دەکەم
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
_______________________POV ~taehyung
دوای کەمێک باوکی و دایکی و هەروەها کویۆکیش هاتن و هەرکە منیان بینی هاتنە نزیکم
کویۆک: چیبووە خوشکەکەم چۆنە ؟ ئەو باشە وانیە !
باوکی یەخەمی گرتب.چۆی: چیت لە کچەکەم کردووە ها ؟ پێم بڵێ چیت لێ کردووە !
تایهیۆنگ: هیچم لێ نەکردووە باوکە ، بەیانی گەڕایەوە ماڵەوە هەموو لەشی بریندار بوو و منیش هێنامە نەخۆشخانە
بە کورتی باسم کرد و نەمویست هەموو شتێک بزانێتکویۆک: دورکەوە !
پاڵی بە باوکیەوە ناو خۆی هاتە بەردەمم ، بەڵام ئەوەی سەیر بوو کویۆکیش ڕوخساری بریندار بووکویۆک: ئەو لە کوێیە ؟
لەو کاتەشا پەرستارەکان هاتنە دەرەوە و کویۆک یەکسەر چوە لای و ئینجا ئێمەش چوینکویۆک: چیبووە تکایە ئەو باشە ؟ خوشکەکەم چۆنە تکایە قسە بکە !
پەرستار: پێویست ناکا زۆر خەم بخۆن بەڵام ئەو زۆر بە خراپی لێی دراوە واتا شوێنی لێدان بە هەموو جەستەیەوە هەیە ، بەتایبەتی زۆر بە خراپی لە سکی دراوە بە جۆرێک گەر دوگیان با منداڵەکەی دەمردوو نەیدەتوانی جارێکی تریش منداڵی هەبووبا ، تکایە زیاتر ئاگاداری بن و گرنگی زیاتر پێ بدەن ، کەمێکی تریش پۆلیس دێت و ئیفادەی لێ وەردەگرێت و ئێستا دەتوانن بڕۆنە ژورەوە
هەمووی بەیەکەوە وتو و ڕۆشتکویۆک: دەمەوێت قسە لەگەڵ خوشکەکەم بکەم هیچتان مەیەنە ژورەوە تا دە خولەکی تر
ڕۆشتە ژورەوە و ئێمەش هەموو لە دەرەوە وەستابووینPOV ~mina
کاتێک بە هۆش هاتمەوە لە نەخۆشخانە بووم و دو پەرستارم لەسەر سەر بوو کانولەیان لە دەستم دەبەست و ئاویان بۆ دادەنام و پێمیان وت کەوا چیم لێ هاتووە
دواتر ڕۆشتنە دەرەوە و دوای کەمێک کویۆک هاتە ژورەوەکویۆک: نونا ، تۆ باشیت !
چاوەکانی پڕ بوون کە بەو شێوەیە منی بینی و یارمەتی دام هەستمەوەمینە: باشم سپاس !تایهیۆنگ لێرەیە ؟ هاتووە وانیە !
تکایە با نەڕۆشتبێتە لای جیمین تکایە !کویۆک: بەڵێ لە دەرەوە وەستاوە ، بانگی بکەم کارت پێیەتی ؟
سەرم بە بەڵێ جوڵاندکویۆک: باشە بەڵام بۆچی پێی ناڵێیت کە باوکم بەو جۆرەیە ؟
مینە: چی دەگۆڕێت گەر پێشی بڵێم ؟
هیچی نەوت چونکە ئەویش دەیزانی هیچ ناگۆڕێت ، وابزانم ڕۆشت تا بانگی تایهیۆنگ بکات و دواتر دەرگاکە کرایەوە و سەرم هەڵبڕی تایهیۆنگم بینی و دواتر کویۆک و ئینجا دایکم و لە کۆتایشدا باوکم
YOU ARE READING
✔️My husband | هاوسەرەکەم
Fanfictionهەرگیز یەکمان نەویستووە بەڵام هاوسەرگیریمان کردووە ئەو کەسەی خۆشم دەویست هاوسەرگیری کردووە بۆچی ناتوانم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسە بکەم خۆشم دەوێت ؟ بەڵام لەوانەشە بتوانم جارێک هەستێکم هەبێت بۆ هاوسەرەکەم ! کاتێک یەکەمجار بینیمەوە ، دوبارە دونیای...