پـەڕەی یەڪەم

426 38 51
                                    

بـە هەنگـاوە خێرا و گەورەڪانیەوە ڪە چاوەڕوان ڪراوە لە قاچـە درێژ و ماسوولڪەدارەڪانی ڕێچـڪەی بە نێو ڪۆڵانـە باریڪ و بچووڪەڪەدا بەرەو سووچێڪی گرتە بەر ڪە تێیـدا فراوانییـەڪی ڪەم بە ڪتێبخانەیەڪی بچووڪ ڪە لە داری ڪۆن و قاوەیی پێڪهاتبوو، دەنگـە بەرزی ڪردنەوەی درگاڪه ڪه له ئەنجامی ڪۆنییەڪەی دروست بوو و تۆزەڪانی سەر زەویە داریینەڪە شاهـێدی تەنهایی و بێ سەردانڪەری بوون وەڪ ئەوەی ڕۆژانێڪ جێی لە دایڪ بوونی ڪتێبەڪان و یەڪگرتنی دڵـە شەیداڪان نەبووبێت، وەڪ ئەوەی لە هەر سووچێڪیدا یادگاریەڪ دروستـنەڪرابێت و ماچێڪ جێنەهێڵدرابێت، ئێستـا ڪتێبـخانەیەڪی لە بیر ڪراو و ڪۆنە ڪە لەگەڵ هەر هەنگـاوێڪ  بەسەریدا ناڵەی ئازار لە دارەڪانیەوە بە نێو ژوورەڪەدا دەردەپەڕێت، ڪتێبە مەزن و گرانبەهـاڪان ئێستـا بە تۆزەڪانی سەریانەوە لەسەر ڕەفە لاوازەڪان هێشتا بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەستی گەرم و گوڕی خوێنەرێڪن ڪە لە ئامێزیان بدات و تەواوی وشەڪانی سەر پەڕەڪانی بە دەنگێڪی بەرز بخوێننەوە پاشان گووڵە بۆن خۆش و خۆشەویستەڪانیان لە نێو پەڕە نوسراوەڪاندا وشڪ بڪەنەوە، بێ ئاگـا لەوەی چیتر نە خوێنەرێڪ و نە گووڵێڪ و نە وشەیەڪ بوونی هەیە، و ڪتێبەڪان بۆ هەمیشە بە تۆزەڪانی سەریانەوە لە سووچی ڕەفەڪاندا ئەمێننەوە ڪاتێڪ خەڵڪی بە خۆشەویستییـە ساختـە و ڕقە قووڵەڪانیانەوە خوولەڪ بە خوولی ژیان تێـپەڕ دەڪەن، بە هێواشی هەنگـاوی بۆ ڪورسییـە جووڵاوەڪە نا و چاڪەتە چەرمەڪەی ڪە ڕەشێڪی تۆخ دایپۆشیـبوو بەسەر ڪورسییـە دارینەڪەدا ڕاڪشاند تا تۆز و خۆڵەڪانی خۆیان لە جەستـە پتەو و پیاوانەڪەی نەخشێنن، پاشان چاوەڪانی لەسەر یەڪتر حەساندەوە دوای ئەوەی ئاهێڪی پڕ لە شەڪێتی و ئازار لە لێوەڪانیەوە بەرەو بۆشایی ڪتێبخانەڪە ڕۆیشت، وەڪ ئەوەی بیەوێت ئازار و تەنـهاییەڪەی لەگەڵ ڪتێبخانە و ڪتێبە ڪۆنەڪاندا بەش بڪات، بە هێواشی بۆنێڪی دارچینی و گووڵی وشڪ ڪراو بە دەوری لوتیدا ڕێچڪەیان بەست ڪە وای لە چاوە تیژەڪانی ڪرد بە ڕووی ژوورەڪەدا بڪرێنەوە، بۆ چەند ساتێڪ هەوڵی هەڵمژینی زیـاتری بۆنەڪەی دا تا سەرچاوەڪەی هەڵبهێنێت و دوای خێرا ڪارڪردنی مێشڪە چالاڪەڪەی بەرەو درگا بچووڪی سووچی ژوورەڪە ڕۆیشت، بە هێواشی دەستی لە گیر ڪرد و بەشێڪی ڪەمی لە هێزەڪەی بەڪارهێنا بۆ ڪردنەوەی، دوای گوێبیست بوونی دەنگـە بەرزی درگاڪە چاوە تۆخەڪانی ئاشنای جەستـەیەڪی شۆخ و شەنگ بوون ڪە لە نێو درێسێڪی سپیدا لەسەر پارچە سەرچەفێڪی سپی جێگیر بوو بوو، بە هێواشی ملی بەرەو ئاڕاستەی دواوەی جووڵاند دوای لا بردنی تاڵە سوورەڪانی بینینی دەگرێت و وای لە پیاوە باڵا بەرزەڪەی پێشی ڪرد سەرنجەڪانی لەسەر جەستـە پڕ و سپییـەڪەی ڪە لە ژێر پارچە قووماشە تەنڪەڪەدا بە باشی دیار بوو بگوازێتەوە بۆ سەر ڕووخسارە خانمانەڪەی، دڵنیا نەبوو ڪە ئایا تاڵە قژەڪانی بە تەواوی سوورن یانیش پێستە سپی و چاوە ڪاڵەڪانی بە هاوبەشی لێوە سوورەڪانی ڕەنگەڪەیان بەرچاو تر ڪردووە، پاشان ڕێگەی بە دەنگـە قووڵ و گڕەڪەیدا ڪە توانای لەرزینی ڕەفە بێ ڕۆحەڪانی هەیە تا لە قووڕگیەوە بەرەو گوێڪانی ئەوەی پێشی بچن
"تـۆ ڪێیت؟"
"تـۆ ڪێیت؟"
ڕاستـەوخۆ پرسییـەوە بە دەنگـە خانمانـە و ناسڪەڪەی ڪە لە لێوە پڕەڪانیەوە هاتنە دەرەوە و تەزووی بە نێو تەواوی دەمارەڪانی جەستە پتەوەڪەی ئەوەی پێشیدا نارد
"جیۆن جۆنگکوک، تۆ ڪێیت؟"
"ڪەسێڪ"
"ئاگادارم لەوەی ڪەسێڪیت"
"زۆر باشە"
دوای گوێبیست بوونی دەنگـە ناسڪەڪەی بە هێواشی هەنگـاوە هێواشەڪانی بەسەر تەختـەڪاندا دەست پێڪرد و باڵـابەرزەڪەی بۆ ئەوەی پێشی چەماندەوە تا ئەژنۆ بەهێزەڪەیی لەسەر زەویەڪە جێگیر ڪرد، پاشان بە دەنگێڪی نزم تر ڪە قووڵیە زۆرەڪەی نێو دەنگە گڕەڪەیی زیاتر ڪرد بە هێمنییە زۆرەڪەیەوە دوا
"پێم بڵێ، ناوت چییە؟"
"پێت ناڵێم"
"بۆچی؟"
"لە ڪەسێڪ ناچیت ڪە پێویستی بە زانینی هەبێت"
"باشە، پێویستە دادپەروەر بین، تۆ ناوی من ئەزانیت"
"وتنی ئەوە خۆویستانە بوو، من زۆرم لێ نەڪردیت"
"ڪەواتە خانمی بێ ناو، مۆمەڪانی ژێر دەستت هەڵبـگرە و لەگەڵ خۆت بیانبە دەرەوە"
"بۆچی وا بڪەم؟"
"چوونڪە من پێت ئەڵێم"
"باشە، ئەوە گرینگییـەڪی نییە، ئێرە هی تۆ نییە"
"من ڕقم لە بۆنی مۆمەڪانه، ناتـوانم ڕێگە بدە شوێنە دڵخوازەڪەم بەم بۆنانە پڕ بڪەیتەوە"
"تۆ دواڪەوتیت، من ئێرەم بۆ دروستڪردنی مۆمەڪانم بڕیاردا"
"ئەتەوێت گفتووگۆیەڪی درێژ هەڵبگیرسێنیت؟"
"نەخێر، بیرۆڪەیەڪی باش نییە"
لێوەڪانی ڪردەوە بۆ دووبارە دوان بە دەنگە گڕەڪەیەوە بەڵام زەنگی پەیوەندی ڪە لە گیرفانی پانتـۆڵە ڕەشەڪەیەوە هات هەوڵەڪانی دواخست و بەرەو دەرەوەی ژوورەڪە هەنگاوی نا دوای وەرگرتنی سەیرڪردنێڪی تر لە خانمە شۆخ و شەنگەڪەی پێشی











ڕۆژەڪان بەرەو ڪورتی و شەوەڪان بەرەو ڕێڕەوە درێژەڪەیـان دەڕۆن لەگـەڵ نزیـڪ بوونەوە لە وەرزە سارد و بەفراوییـەڪانی ڪۆتایی ساڵ، ڕۆژەڪان و شەوەڪان و ڪاتژمێـرەڪان بە ڪارڪردن و سەرقاڵیـەوە بەڕێوەدەچن لەلایـەن خەڵڪییەوە ڪە گوێـڪانیـان لە گرنگی چرڪەڪان ڪەڕ ڪردووە، وەڪ هەمیشـە لە نێـو ئۆتۆمبێـلە گرانبـەهاڪەیدا ملی حەساندەوە بە پشـتگیری پارچەڪەی پشتیەوە ڪە ڕێگە دەدا ملـە گرژ بووەڪەی دوای شەوێڪی درێژ لە ڪارڪردن بەو شێوەیە بمێنێـتەوە ڪە ئاسوودەی دەڪات، دەنگی ئۆتۆمبێـلەڪان ڪە جادە تەڕ و پانەڪەیان بە خێراییـە زۆرەڪەیان دەبڕی لەگەڵ دەنگی دڵۆپـە بارانـەڪان ڪە بە هێواشی و نەرمی بەر شووشـەڪەی پێشی ئەڪەوتن یەڪیان گرتبوو بۆ دروست ڪردنی ئاوازێـڪ ڪە ڕێگەی لە فڕێـدانی شتە زۆرەڪان ئەڪرد بۆ دەرەوەی مێشـڪی، بە هێواشـی دەستـە پانـەڪانی بەرەو چاوەڪانی بەرز ڪردەوە و پەنجـە تیژەڪانی لە برۆ و نێـوچەوانی خشـاند، پاشـان بزوێنەری ئۆتۆمبێـلەڪەی بەرەو ئەو ماڵە ڪارپێڪرد ڪە نزیڪ بوونەوە لێی هەسـتی نەبوونی پێ دەبەخشێـت













دەنـگی داخسـتنی درگاڪە بە نێو هۆڵـە گەورەڪەدا تا بنمیچە بەرزەڪە دەنگی دایەوە و دوای خۆی بێـدەنگییـە هەمیشـەییەڪەی بە بۆشـاییەڪاندا بڵاو ڪردەوە، دەنگی پێیـەڪانی ڪە لە ئەنجامی ویستن بۆ هەنگـاونانەوە دروست بوو و ڪلیلەڪانی نێو لەپی دەستی ڪە بە شلی جێگیری ڪردووە جارێڪی تر بە نێو تاریڪیە ڕەهـاڪەدا دەنگیـان دایەوە تا پەنجـەڪانی لەسەر ڪارپێـڪەری گڵۆپە ڪزەڪان دانـا و جارێڪی تر چاوی ئاشنای بەتاڵییـە هەمیشـەییەڪەی نێو ماڵە گەورەڪەی بۆیەوە، ڕێـگەیدا نیشـانەڪانی شەڪەتی دەست بەسەر جەسـتەیدا بگرێـت تا بە پەنجـەڪانی چەند قۆپچەیـەڪی ڪراسـەڪەی لەیەڪ دوورخستـەوە و جەستەی ماندووی بەسەر جێـگاڪەدا ڕاڪشاند، دەنگـەڪان بێدەنگییـەڪی ڕەهایان بەسەردا دەسەڵاتدار بوو و چرڪە ژمێری ڪاتژمێرەڪەش ڕەتی دەڪردەوە بۆ دروست ڪردنی دەنگێـڪ ڪە بە گوێـڪانی جیۆن بگات، هەموو ماددە و دەنگـەڪان مردووێتیان لێ نیشتبوو، ڪە ڕۆحی جیۆنیان بۆ مردن پەلڪێش ئەڪرد









|| لـە دڵـەوە بۆ گووڵ||Where stories live. Discover now