"تـۆ هیچ ڪارێڪی ترت نییـە؟ بۆچی هەمیشـە لێرەیت؟"
پرسی بە دەنگە هێمن و نزمەڪەیەوە ڪاتێڪ لەسەر ڪورسییـە دارینەڪە قاچەڪانی لە باوەشیدا جێگیر ڪرد بوو و جیۆن لە پاڵیدا ئامادە بوو بۆ وەڵام دانەوە
"ناتوانیـت خەیاڵ بڪەیت چەندێڪ ڪارم هەیە"
"ڪەواتە تۆ تەنـها تەمەڵیت"
وتی و وای ڪرد جیۆن ڕووخسـاری بە ڕوویدا بجووڵێنێت تا دوای بێدەنگییـەڪی ڪەم دووبارە وەڵامی بداتەوە
"من دێمە ئێرە تەنها ڪاتێڪ فشارم لەسەرە"
"ڪەواتە تۆ هەموو ڪاتێڪ فشارت لەسەرە"
"ئەم ئێـوارەیە پێویستە چاوم بە باوڪم بڪەوێت، ڪۆتا جار ڪە بینیم خوێندڪاری سەرەتـایی بووم"
"ڪەواتە، لە چی ئەترسیت؟"
"لەوەی نەتـوانم خۆمی بۆ بسەلمێنم"
دووبارە وەڵامی دایەوە بە دەنگـە گڕەڪەیەوە تا وا لەوەی پێشی بڪات بۆ چەند ساتێڪ بێدەنگ بێت، پاشان دەستـە لاوازەڪانی بەرەو پشتـەوەی تاڵە قژەڪانی برد و ئەو پارچە قووماشە سپییـە لە سەتەن دروست ڪراوەی لێ ڪردەوە ڪە تاڵە قژەڪانی لە نێوچەوان و چاوەڪانی دوور خستبۆوە بۆیە دوای جیا ڪردنەوەی لێی تاڵە قژە نەرمەڪانی بە خێرایی بەسەر نێوچەوانیدا بڵاو بوونەوە، پاشان بە دەستـە بچووڪ و نەرمەڪەیەوە دەستـە پتـەو و پیاوانەڪەی ئەوەی پاڵی گرت تا قووماشە باریڪ و سپییـە سەتەنەڪە بە مەچەڪیدا بسوڕێنێت و لێی گرێ بدات، پاشان بە دەنگە هێمنەڪەیەوە دوا
"دەڵێـن بەختی باش ئەهێنێت، بەڵـام دڵنیـابه لەوەی بۆم بگەڕێنییـتەوە"دوای چەندیـن جـار دووبارە ڕووخسـاری لە پارچـە قووماشەڪەی سەر مەچەڪی نزیڪ ڪردەوە و چەند هەناسەیەڪی قووڵی بەرامبەری هەڵمژی تا بۆنەڪەی بە باشی بە خانەڪانیدا بڵاو ببێتەوە، پاشان لێوەڪانی لەسەر جێگیر ڪرد و دڵنیـا بۆیەوە لە پێدانی ماچێڪ بە پارچە قووماشەڪە هەر وەڪ ئەوەی لە سەرەتـای ڕۆژەوە دووبارە و دووبارەی دەڪاتەوە، هیچ ڕفتار و ڪردارێڪ نەبوو ڪە بتوانێت مێشڪی لە سەرقاڵ بوون بەوەوە ڕزگار بڪات و بتوانێت لێی تێر بێت، تا زیاتر دەبینی و هەستی پێ دەڪرد و بۆنی دەڪرد هەستەڪانی بەرەو هەڵڪشان دەچوون
YOU ARE READING
|| لـە دڵـەوە بۆ گووڵ||
Romans"چییـە؟ ئەتەوێت ببیت بە ڕۆمیۆ؟" "مەگـەر تۆ ئەبیت بە جوولێـتم؟" شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم "گشـت وشـە و نوسین و بیـرۆڪەڪان بەرهەمـهاتووی خەیاڵی نووسەرن" start: 14/3/2024 end: 4/4/2024