بەهێـواشی و لەسەرخۆ دەستـە پانـەڪانی بۆ ڪردنەوەی درگا دارینەڪە ڪە لەگەڵ جوڵانیدا دەنگێڪی بێزار بۆ گوێیەڪانی دروست دەڪات بەڪارهێنا، لەگەڵ دەستپێڪردنی هەنگاوەڪانی بەسەر زەویە دارینەڪە و ون بوونی دەنگی درگاڪە لوتی بۆ جارێڪی تر هەستی بەو بۆنـانە ڪرد ڪە مێشڪی بەرەو ئاڵۆز بوون دەبەن، پاشان زەردەخـەنە پیاوانەڪەیی لەسەر ڕووخساری نەخشاند ڪاتێڪ سەرچاوەڪەی دۆزیەوە، بۆیە جارێڪی تر هەنگاوەڪانی دەست پێ ڪردەوە بەرەو ئەو خانمەی جەستـە بچووڪەڪەی بە درێسێڪی سپی تەنڪ ڪە ڪەمەرە بچووڪ و جسمە پڕەڪەیی زیاتر دەرخستبوو داپۆشیبوو و تاڵە شەپۆلییەڪانی ڪە ڕەنگی سووریان بۆ خۆیان دەستنیشان ڪردووە بەسەر شان و پێستـە سپییەڪانی ملی و سنگیدا بە ئازادی خۆیان بڵاو ڪردبۆوە، پاشان بێ ئەوەی داوای لێ بڪات ڕووە شیرینەڪەی بۆ دواوە بجوڵێنێت تا ڕووخساری دێوانەڪەی ببینێت قۆڵە پتەوەڪانی ڪە دەمارەڪانی بە ڕوونی لە پێستیدا دەرچووبونەوە لە ڪەمەرە ناسڪ و نەرمەڪەی گرێدا تا هەرگیز ڕێگەی نەدات بڕوات، پاشان چەناگەی لەسەر شانی و نزیڪی پێستە نەرمەڪەی ملی جێگیر ڪرد تا تاڵە قژەڪانی سەرشانی خۆیان لە پێستی بخشێنن، پاشان دوا ڪاتێڪ ئەو گەرمیەی لە لێوەڪانیەوە دەردەچوو ڕاستەوخۆ بەر پێستە نەرمەڪەی ملی خۆشەویستەڪەی دەڪەوتن
"پێم وابێت لە ژیانێڪی ترمدا ئەڪەومە خۆشەویستییەوە لەگەڵ مۆمەڪاندا"
"ئەڪرێت؟"
"باشە، من لەم ژیانەدا ڪەوتومەتە خۆشەویستیەوە لەگەڵ دروستڪەری مۆمەڪاندا، بۆیە ئەڪرێت بڪەومە خۆشەویستیەوە لەگەڵ مۆمەڪاندا"
دەنگی پێڪەنینە نزم و خانمانەڪەی ڪە لە لێوە پڕەڪانیەوە دەرچوون گوێڪانی جیۆنیان پڕ ڪردەوە ڪە ئاڵوودەی دەنگەڪەی بوون
پاشان جارێڪی بە دەنگە گڕە چرپەڪەیەوە دوا ڪاتێڪ ڕووخساری زیاتر بۆ ملی پەلڪێش ئەڪرد تا لووتی بتوانێت بڕێڪی زۆر لە بۆنەڪەی هەڵبمژێت ڪە قایلڪەر بێت
"ماریسۆل، ماریسۆل"
تەواوی وشە و تۆنی دەنگە نزم و تەنانەت ئەو گەرمیەی بەر پێستی دەڪەوت تەزووی بێ ڪۆتای بە نێو دەمار و ئەندامەڪانی ئەوەی ژێردەستیدا دەنارد، و ئەو جۆرەی ناوی دەهێنا وەڪ ئەوەی لەسەر لێوەڪانی تاتۆ ڪرابێت وای ئەڪرد وەڪ یەڪەم دیدار ترپەڪانی دڵی شەرمەزارانە بەرەو زیاتر و خێراتر بڕۆن، پاشان بۆ جارێڪی تر گوێبیستی دەنگە گڕ و نزمەڪەی بوو ڪە تۆنێڪی یاریڪەرانەی لە خۆی گرتبوو
" 'ماریسۆلی من' گونجاوترە، پێت وا نییە؟"
وشەڪانی جارێڪی تریش بوونە هۆی گەرم بوون و بێ دەسەڵاتی جەستە لاوازەڪەی نێو باوەشی ڪاتێڪ لووت و لێوەڪانی جارێڪی تر لە پێستە گەرمەڪەی نزیڪ ڪردەوە و ئاگادار بوو لە ڪوڵمەڪانی دڵبەرەڪەی ڪە چۆن لەگەڵ ڕفتارەڪانیدا بەرەو سوورتر دەڕۆن ، پاشان پێش لڪاندنی لێوەڪانی بە پێستە نەرمەڪەی ئەوەی نێو باوەشیەوە دەستەڪانی بەڪارهێنا تا جەستەی بسووڕێنێت و ڕووە شەرمنەڪەی لە بەرامبەر چاوەڪانی ڕابگرێت، پاشان زیاتر ڪەمەری بۆ جەستە پیاوانە و ماسولڪەدارەڪەی پەلڪێش ڪرد، و جارێڪی تر دوا ڪاتێڪ دەستەڪانی بە نەرمی لە ژێر چەناگەی ئەوەی پێشیدا جێگیر ڪرد و ڕووی زیاتر بەرز ڪردەوە تا چاوەڪاڵە شەرمنەڪانی باشتر ببینێت پێش ئەوەی دووبارە بدوێت بە دەنگە نزمەڪەیەوە
"خانمەڪەم شەرم ئەڪات؟"
لە وەڵامدا جگە لە بێدەنگییەڪی شەرمنانە و بینینێڪی قووڵ هیچی وەرنەگرێت، بۆیە بە پەنجەڪانی ئەو تاڵە قژانەی بەرەو پشتەوەی گوێی جوڵاند ڪە ڕێ لە جوانتر بینینی ڕووخسارە شەرمنەڪەی ئەگرن، پاشان جارێڪی تر بە دەنگە نزمەڪەیەوە دوا ڪە دە بووە هۆی شەرمی بێ ڪۆتا بۆ ئەوەی پێشی
"هم؟، بۆم بدوێ، ئازیزەڪەم"
"دەربـارەی چی؟"
"ئەوەی چەنێك شەرم ئەڪەیت"
"تەنها ڪەمێڪ"
"گومانم هەیە ڪە تەنها ڪەمێڪ شەرم جەستە بێ دەسەڵاتەڪەت لە نێو دەستەڪانم هێندە گەرم بڪات"
"پێم وتیت بە بێ دەسەڵات ناوم مەبە"
"تۆ بە دڵنیاییەوە لە ئاگر گەرم تریت"
"بیوەستێنە"
"بۆچی؟ وات لێ ئەڪەم زیاتر شەرم بڪەیت؟"
"بوەستە"
"بموەستێنە"
دڵنیا بوو لەوەی تەواوی وشە یاری پێڪەرەڪان و ئەو هەناسە گەرمانەی بەر پێستە نەرمەڪەی دەڪەون تەزوو و شڵەژان بە نێو ماسوولڪە و ئەندامەڪانیدا بڵاو دەڪەنەوە تا جەستەی بەرەو گەرم تر و ڕووخساری بەرەو سوورتر ببەن، پاشان بە دەنگە نزم و پڕ لە ناڕەزاییەوە دوا ڪاتێڪ لێوە پڕەڪانی بە تووندی لەسەر یەڪتر جێگیر ڪرد
"تۆ خراپیت"
چەند قاقایەڪ قوڕگی جیۆنیان بەجێ هێشت ڪاتێڪ گوێبیست و ئاشنای ناڕەزایەتی خانمەڪەی بوو بەڵام ئەوە نەیوەستاند لە بەڪارهێنانی وشە شڵەژێنەرەڪانی و دەنگە گڕ و نزمەڪەی
"ئەتوانم خراپ تر بم، ڪچی باش""بەڵـام پێم وتیت پارەڪەت بۆ ئەگەڕێنمەوە"
"هەروەها منیش پێم وتیت ڪە ئەو فڕۆشگایە دیارییەڪە بۆت"
"بە بۆنەی چیەوە؟"
"بەبۆنەی ئەوەی ڪە بە فەرمی دەست بە فڕۆشتنی مۆم ئەڪەیت"
"قایلڪەر نییە، من پارەڪەت پێ ئەدەمەوە"
"تۆ زۆر ڪەلەڕەقیت، وا نیت؟ چۆن ئەتوانیت دیارییەڪەم قبوڵ نەڪەیت؟"
"ئەوە دیاری نییە، تۆ پێت وایە ناتوانم خۆم فڕۆشگاڪە بڪڕم چونڪە ئافرەتم"
"نەخێر، ڕێگە نادەم خۆت فڕۆشگاڪە بڪڕیت چوونڪە ئافرەتی منیت"
YOU ARE READING
|| لـە دڵـەوە بۆ گووڵ||
Romantizm"چییـە؟ ئەتەوێت ببیت بە ڕۆمیۆ؟" "مەگـەر تۆ ئەبیت بە جوولێـتم؟" شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم "گشـت وشـە و نوسین و بیـرۆڪەڪان بەرهەمـهاتووی خەیاڵی نووسەرن" start: 14/3/2024 end: 4/4/2024