"بە دڵتـە؟"
ئافرەتە بە قات داپۆشراوەڪە وتی ڪاتێڪ بێ هیواییانە لەوەی بەردەمی ئەڕوانی ڪە لەسەر قەنەفە جلدەڪە دانیشت بوو و ناوچەوانی لەسەر پەنجەڪانی جێگیر ڪردبوو پاشان بۆ جاری دەیەم بە دەنگە قووڵەڪەی هەمان وشەی درڪاندەوە
"نەخێر"
"بەڕێز جیۆن، ئێمە ڪاتمان لەبەردەستدا نامێنێت"
ئافرەتەڪە وەڵامی دایەوە بە دەنگە پڕ لە بێزاری و تووڕەییەڪەیەوە دوای ئەوەی پێویست بوو بۆ ماوەیەڪی زۆر بەرگەی ڕفتارە دووبارەڪان بگرێت بۆیە ئەوەی بەردەمی سەرنجی لەسەر قاتەڪە گۆڕی بۆ سەر ئافرەتەڪەی لایەوە و دوا
"ئەم تۆنی دەنگە چییە؟"
"من تەنها وا ئەڵێم تا هیچ هەڵە تێگەیشتنێڪ لەلایەن سەرۆڪەوە ڕوونەدات و بۆ ئاهەنگـەڪە دوا نەڪەویت"
وەڵامی دایەوە ڪاتێڪ تۆنی دەنگی نزمتر ڪردەوە و ئاڕاستەی چاوەڪانی خستە سەر زەویەڪە پاشان لەوەی بەردەمی ڕووانی و دەستی ڪردەوە بە قسە ڪردن
"تەنها بڵێ ڪە ناتەوێت قات لەبەر بڪەیت"
"بابەتی جل شتێڪی هێندە گەورە نییە"
"بەڵـام ناتوانیت جلی نا فەرمی و ئاسایی لەبەر بڪەیت"
وتی ڪاتێڪ بێزاری دەستی بەسەر ڕووخسار و تۆنی دەنگیدا گرت"تڪایە وەڪ مرۆڤێڪی ئاسایی و دەروون جێگیر ڕفتار بڪە"
ئەوەی پاڵی وتی بە دەنگە ڪز و تۆنە نزمەڪەیەوە ڪاتێڪ هەنگاوێڪ لە پشـتەوەی جیۆنەوە هەنگاوی دەنا و وای ڪرد جیۆن بە ڕوویدا بسوڕێت
"لەم ڕۆژانەدا ئەوە قورستریـن شتە ڪە بتوانم بیڪەم"
دوای ڪۆتایی پێهێنانی ڕستەڪانی بە ڕووی ئەو پیاوەدا زەردەخەنەی ڪرد ڪە لە نێو قاتە خۆڵەمێشیەڪەیدا بەرەو ڕووی هەنگاوی دەنا
"ماوەیەڪی زۆرە"
وتی و جیۆن سەری بە ڕوویدا چەماندەوە پاشان وەڵامی دایەوە
"بەخێربێیتەوە مامە"
" ئاساییە بەخێرهاتنەوە ساردەڪەتم لە بەخێرهاتنەوەی ئەوانی تر بە دڵ تر بێت؟"
وتی و وای لە جیۆن ڪرد بە دەنگە بەرزەڪەی پێبڪەنێت ڪاتێڪ چاڵە بچووڪەڪانی نێوەڕاستی ڕوومەتەڪانی دەرڪەوتن پاشان وەڵامی دایەوە
"بێگومان من تاڪە برازاتم"
"تۆ تەنانەت ڕەتیشی ناڪەیتەوە"
جیۆن بەردەوامی بە پێڪەنینەڪەی سەر ڕووخساری دا پاشان لە هۆڵە گەورەڪەی ڕووانی ڪە بە هێواشی بە خەڵڪی پڕ ئەبۆوە و گوڵ و دیاری و ڪەرەستەی ڕازاندنەوە لە تەواوی سووچەڪانیدا بوونی هەبوو، پاشان سەرنجی چووە سەر ئافرەتێڪی باڵا مامناوەند لە نێو درێسە سپییـە ڪورتەڪەیدا ڪە ڪەمەرێڪی تووندی هەبوو و قژە سوورە پڕەڪەی تاڵەڪانی لە دەوروبەری ڪەمەری بڵاو ڪردبۆوە، دڵنیا بوو لەو بیرەوەریەی لە نێو مێشڪیدا دەسووڕایەوە ڪە پەیوەندی بە قژێڪی سوورەوە هەبوو ڪە پێشتر بینیویەتی، دڵنیا بوو ڪە ئەو قژە سوورە بوو ڪە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە ڪتێبخانە دارینیەڪە ئاشنای بوو بوو، بۆیە سەری بە لای ڕاستیدا لار ڪردەوە و چاوەڕێی تەواو بوونی بوو لە ڕێڪخستنی مۆمەڪان تا ئاوڕ بداتەوە و دڵنیای بڪاتەوە، دوای بینینی چاوە هەنگوینی و لێوە پڕەڪانی چیتر گومانێڪ لە مێشڪیدا نەمایەوە، پاشان مامی ڪە لە بەردەمیدا ڕاوەستابوو لە بیرڪردنەوە قووڵەڪەی نێو مێشڪی دەریهێنا
"بۆچی لێی ئەڕوانیت؟"
" تەنها پێم وابوو ڪە پێشتر بەرچاوم ڪەوتووە"
جیۆن وەڵامی دایەوە ڪاتێڪ هێشتا بە سەرنجەوە لەوەی پێشی ئەڕوانی و ئەوەی بەردەمی وەڵامی دایەوە
"لەوانەیە لە بۆنەی تردا بینیبێتت، پەنجەڪانی پڕە لە بەهرەمەندی لە دروست ڪردنی مۆمدا"
"پێم وابێت تۆ هێشتا لە ژێر ڪاریگەری خۆشویستنی مۆمەڪاندایت"
وتی و لە پیاوە بەتەمەندا چووەڪەی بەردەمی ڕووانی ڪە شانەڪانی هەڵتەڪاند و بەردەوامی بە زەردەخەنەڪەیدا پاشان دوا ڪە وای ڪرد دەست بە قاقا لێدا بڪەن
"لەوانەیە""و بێگوومان خۆشحـاڵم بە پشتگیری ڕێڪخراو و ڪۆمپانیاڪان دەربارەی پڕۆژە چاوەڕوان نەڪراوەم .."
چەند وشەیەڪ بوو لە وتاری پیاوە بەتەمەندا چووەڪە ڪە لە بەشە بەرزی هۆڵەڪەدا خەریڪی پێشڪەشڪردنی بوو و هەمووان بە بێدەنگی و وریاییەوە بەردەوام بوون لە گوێ گرتن ، پاشان چاوە تیژەڪانی ڪەوتە سەر ئەو ڪیژەی بە هەنگاوە خێراو بچووڪەڪانیەوە هەوڵی ڕۆیشتنی بەنێو قەرەباڵغیە بێدەنگەڪەدا دەدا و بەردەوام بوو تا دەستێڪ لە جوڵاندن وەستانی، بەهۆیی خێرایی سوڕاندنەوەی بواری ڕووانینی لەو ڪەسە نەبوو ڪە لە نێو ڕیزەڪەدا وەستانی، پاشان لەوەی پاڵی ڕووانی ڪە بە قات و ڪراسێڪی ڕەش جەستە پتەو و ماسوولڪەدارەڪەیی داپۆشیبوو لەگەڵ ڪردنەوەی چەند قۆپچەیەڪ له سەرەتای ڪراسە تاریڪەڪەیەوە، و قژە تۆخەڪەی ڪە بەرەو دواوەی سەری ڕێڪخرابوو لەگەڵ چەند تاڵێڪ ڪە ڪەوتبوونە سەر چاوە تیژ و قووڵەڪانی، دوای تێبینی ڪردنی ئەوەی قژ سوورە بێدەنگەڪەی پاڵی لێی ئەڕوانێت ڕووی بە لایدا سووڕاند و لێی ڕووانیەوە، پاشان سەرنجی خستە سەر گوارەڪانی ڪە بە نەرماییەڪانی گوێڪانیەوە بوون و لە شێوەی خۆر و تیشڪەڪانیدا بوو، و لە سوورییە ڪەمەڪەی سەر ڕوومەتە خڕەڪانی و ڕەنگە ڪاڵەڪانی پشتی چاوەڪانی ڕووانی ڪە برژانگە درێژ و ڕەشەڪانی بەری گرتبوو، و لێوە پەمەییە پڕەڪانی ڪە ئەدرەوشایەوە و بەباشی بەرچاو ڪەوتبوون، بێ ئاگا لەو ڪاتەی بەخێرایی ڕووناڪی تێپەڕ ئەبێت سەرنجی لەسەر تەواوی وردەڪارییەڪانی پێشی هێشتەوە تا دەنگی چەپڵە بەرزەڪان لە تێڕوانینە قووڵەڪەیی هێنایە دەرەوە، پاشان ئەوەی پاڵی بە برۆ گرژەڪانیەوە لێی ڕووانی و دوا
"ئەوە چیت ڪرد؟"
"لەڪاتی پێشڪەشڪردنەڪاندا پێویستە بێ دەنگ و بێ جووڵە بمێنیتەوە، بەتایبەت ڪاتێڪ لە لایەن ماممەوەیە"
"مامت؟"
پرسی و جیۆن سەری بە ئەرێ جووڵاند بۆیە ئەوەی پێشی دەستی ڪرد بە پێڪەنین ڪاتێڪ لە دەوروبەری ڕووانی و وای ڪرد پارچە سپییەڪەی نێو دەمی دەربڪەوێت پاشان بەردەوامی بە قسەڪانیدا
"گاڵتەیەڪی باش بوو"
"گاڵتـە؟ پێت وایە ڪەسێڪم گاڵتەت لەگەڵدا بڪەم؟"
"بەڵێ، مەگەر چ ڪەسێڪیت، لەوانەیت ڪە وزە نەرێنییەڪانیان بە هەموو سووچێڪدا بڵاو ئەڪەنەوە"
"ئایا هیچ خەڵاتێڪت بردۆتەوە بەرامبەر بە ڕێژەی بێڕێزیت؟"
"من بێ ڕێزی ناڪەم، تەنها پێناسەت ئەڪەم"
"گرینگ نییە چۆن بیرئەڪەیتەوە، ئەو ماممە"
"ناتوانیت بڵێیت برازای پیاوێڪی بەڕێزیت ڪە لە خۆشەویستیدایە لەگەڵ مۆمەڪان"
جیۆن دووبارە دەمی ڪردەوە بۆ ڕاستەوخۆ وەڵامدانەوە ڪە درێژەی زیاتر بە گفتووگۆڪە ئەدات بەڵام سەرنجی چووە سەر ژمارە زۆری ڪامێرا و ڕۆژنامە نووسەڪان ڪە بە ئاڕاستەیدا هەنگاویان دەنا بۆیە دەستی ڪرد بە قسەڪردن
"گوێ بگرە-"
لە تەواوڪردنی ڕستەڪەی وەستا ڪاتێڪ ئەو ئافرەتە قژ سوورەی نەبینی ڪە تازە لە گفتووگۆیەڪی قووڵ و بێ ڕێزانەدا بوو لەگەڵیدا
YOU ARE READING
|| لـە دڵـەوە بۆ گووڵ||
Romance"چییـە؟ ئەتەوێت ببیت بە ڕۆمیۆ؟" "مەگـەر تۆ ئەبیت بە جوولێـتم؟" شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم "گشـت وشـە و نوسین و بیـرۆڪەڪان بەرهەمـهاتووی خەیاڵی نووسەرن" start: 14/3/2024 end: 4/4/2024