پـەڕەی دەیـەم

99 19 10
                                    




"وەرە ئێـرە"
بە دەنگە بەرزەڪەیەوە دوا ڪاتێڪ مەچەڪە ناسڪ و بچووڪەڪەی ئەوەی پێشی گرت و بەرەو خۆی پەلڪێشی ڪرد تا لە ژێر بنمیچە بچووکەکە لە لایەکی شەقامەکە خۆی لە دڵۆپە خێرا و ساردەڪانی بارانە بە خووڕەڪە بپارێزێت، پاشان گوێبیستی قاقا و پێڪەنینە بەرزەڪانی ئەوەی تەنیشتی بوو ڪە لە ئەنجامی تامەزۆریی بۆ بارانە بە خووڕەڪە لە لێوە پەمەییەڪانییەوە ڕێچڪەی دەگرت، بۆیە دەستە پیاوانە و گەورەڪانی بە نێو تاڵە قژە تەڕەڪانی خۆیدا خشاند و یاری پێڪر بە ڕووی ئەوەی پێشیدا تا هەر دڵۆپێڪ ئاو ڪە لە تاڵە قژەڪانی دوور دەڪەوێتەوە بەرەو ئەوەی پێشی بڕوات، و لە ئەنجامدا هەستی بە چەپۆڪێڪی لاواز و نەرم ڪرد ڪە بەر سنگە پتەوەڪەی ڪەوت و دەنگێڪی ناسڪ ڪە دەنگی بارانە بە خووڕەڪەی بڕی
"بیوەستێنە"
"شایەنیت، تەواوی جەستەم تەڕ بووە"
"خۆت وتت دێیت"
"ئەگەر تۆ نەهاتبایت منیش نەدەهاتم"
"دەمت زۆر بەڪار ئەهێنیت، بەڕێز جیۆن"
وتی ڪاتێڪ دەستە خانمانەڪەیی لەسەر لێوەڪانی ئەوەی پێشی جێگیر ڪرد تا جارێڪی تر تۆنە گڕ و قووڵەڪەی تەزوو بە دەمارەڪانیدا نەنێرێت و بۆ ماوەیەڪی زیاتر لە چاوە ڕەشەڪانی بڕوانێت لە نێو بێدەنگیەڪەدا ڪە تەنها دەنگی باران ناسراوە، ڪاتێڪ دەستەڪانی هێشتا بەردەوام بوون لە هەست ڪردن بە گەرمی لێو و هەناسەڪانی دەستەڪانی لە لایەن دەستە گەورە پتەوەڪانی ئەوەی پێشیەوە دوورخرایەوە پاشان جارێڪی تر بە دەنگە گڕ و نزمەڪەیەوە دوا ڪاتێڪ بڕینی پەیوەندییە قووڵەڪەی لەگەڵ چاوە ڪاڵەڪانی ئەوەی پێشیدا ڕەت دەڪردەوە
"شێوازێڪی باش نییە بۆ بێدەنگ ڪردنم"
چاوە تیژ و قووڵەڪانی بە هێواشی و هێمنیەوە سەرنجی تەواوی بەشەڪانی ڕووخسارە بچووڪەڪەی ئەوەی پێشی ئەدا هەر لە لێوە پڕەڪانیەوە و ڕوومەتە پەمەیی و چاوە ڪاڵەڪانیەوە تا تاڵە قژە سوورەڪانی ڪە بە تەڕێتییەڪەیانەوە لەسەر نێوچەوانی خۆیان جێگیر ڪردبوو، بێ ئاگا لەو هەستانەی جەستە بچووڪ و لاوازەڪەی ئەوەی پێشی ئاڵۆز ڪردوە و دەنگە گڕ و ڕوانینە قووڵەڪانی بە هێواشی تەواوی وزە و هێزی جەستە خانمانەڪەی دەبات و بەرەو لاواز بوون پەلێڪشی دەڪات، و جارێڪی تر دووبارە بە دەنگە گڕەڪەیەوە تەزووە ئامادەڪانی بە نێو ئەندامە ناسڪەڪانی ئەوەی پێشیدا بڵاو ڪردەوە لەگەڵ هەنگاوەڪانی ڪە بۆ زیاتر نزیڪ بوونەوە لێی دەینا
"ڕێگە بدە شێوازێڪی ترت فێر بڪەم"
بە دەستە گەرم و پتەوەڪانیەوە ڪە دەمارەڪانی بە ڕوونی لە نێو پێستە ئەستوورەڪەیدا دەرڪەوتوون تاڵە قژە تەڕەڪانی لە ڕووخسارە خانمانە و چاوە ڪاڵەڪانی دوورخستەوە و یەڪێڪی تر لە دەستەڪانی بەرەو ڪەمەرە نەرمەڪەی جووڵان ڪە قەبارە بچووڪەڪەی بۆ دەستە گەورەڪانی شیاوە،
دوای هەست ڪردن بە تەڕی درێسە سپییەڪەی ڪە جەستەیی ڕوون تر دەرخستوە و لە پاشان گەرمی جەستەی ڪە بەرەو زیاد بوون ئەڕوات دەستی ڪرد بە نزیڪخستنەوەی جەستە پڕ ماسوولڪە و پتەوەڪەی ڪە وای لە جەستە لاواز و نەرمەڪەی ئەوەی پێشی ڪرد بچووڪ تر و بێ دەسەڵات تر دەربڪەوێت تا هەستی بە هەناسە گەرم و پچڕ پچڕەڪانی ڪرد ڪە لە لوت و لێوە پڕەڪانیەوە بەر پێستە ئەستوورەڪەی ئەڪەوێت و بۆنەڪەی زیاتر لوتی پڕ ئەڪاتەوە، هاوڪات ئاگادار نەبوو ڪە ئەوەی پێشی بەرامبەر بۆنی جگەرە و بۆنە پیاوانەڪەی بەرەو لاواز تر بوون ئەڕوات جگە لەوەی چۆن دەست لێدانە نەرمەڪانی ترپەڪانی دڵی بەرەو خێراتر دەبەن
پاشان هەستی بە لێوە پڕ و تەڕەڪەی ڪرد ڪە لە لێوەڪانی خشان و بە هێواشی بە ڕوویدا جووڵا، دەستی بە هێواشی لە تاڵە قژە تەڕەڪانیەوە گواستەوە بۆ پشتەوەی سەری تا بە هێواشی زیاتر بۆ خۆیی پەلڪێش بڪات و زیاتر هەست بە تەواوی بەش و سووچەڪانی لێوەڪانی بڪات بێ ئەوەی هیچ بەشێڪی لێ بەجێبمێنێت کە لە لایەن لێوەڪانیەوە تام نەڪرێت، و هیچ ئەگەرێڪی دوورڪەوتنە و وازهێنان لە ڪردار و ڕفتارەڪانی بەدەر نەدەڪەوت بە لەبەرچاو گرتنی ئەو جۆرەی چۆن زیاتر و زیاتر جەستە لاواز و خانمانەڪەی بەرەو باوەشە گەرمەڪەی ڪێش ئەڪات و جووڵەی نێوان لێوەڪانیان بەرەو قوڵی دەبات
















"مەجووڵێ"
دوا بە دەنگـە گڕەڪەیەوە ڪاتێڪ ئەوەی پێشی لە هەنگاوە سەر لێ شێواوەڪانی وەستاند بە دووبارە ڪێش ڪردنەوەی ڪەمەرە تەڕ و نەرمەڪەی بۆ خۆی لە لایەن دەستـە پتەو و دەستلێدانەڪە نەرمەڪانیەوە، پاشان دووبارە شەپۆلەڪانی دەنگە گڕەڪە بۆ گوێڪانی ئەوەی پێشیەوە ناردەوە
"ناتوانیـت هەر ئاوا بڕۆیت"
"بارانـەڪە وەستـاوەتەوە"
"هۆڪارێڪی باش نییە تا ڕێگەت بدەم بڕۆیت"
"بۆچی پێویستت بە هۆڪارە بۆ ڕێگەدان بە ڕۆیشتنم؟"
"بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی هەر ئێستا چەند سوور بویتەتەوە وەڵامت نادەمەوە،نامەوێت زیاتر سوور بیتەوە"
نەیدەتـوانی وەڵام بداتەوە و هاوڪات نەشیدەتوانی ڕەتی بڪاتەوە ڪە دەستـە لێدانە گەرم و دەنگە قووڵەڪەی ئەوەی پێشی چۆن دانە بە دانەی خانەڪانی بەرەو گەرم بوون و شڵەژان دەبات و زیاتر بۆ خۆی لاوازی دەڪات، بۆیە لە جیاتی وەڵام دانەوە لێوە پڕەڪانی لەیەڪ نا و دروست ڪردنی هەر دەنگێڪی ڕەت ڪردەوە، بۆیە ئەوەی پێشی دەستی ڪردەوە بە قسەڪانی ڪە لەگەڵ هەر وشەیەڪدا پەپولەی زیاتر لە گەدە بچووڪەڪەیدا دەفڕێنێت
"ڪەواتە، ڕووناڪیەڪم دۆزیەوە لە تاریڪیەڪەمدا"

|| لـە دڵـەوە بۆ گووڵ||Where stories live. Discover now