"ئەمجـارە بۆنـەڪە زۆر زاڵـە"
دوا بە دەنگـە گڕەڪەیەوە ڪە چەند هێڵێڪی لە تەزوو و داچڵـەڪان بە نێو دەمارەڪانی ئەوەی پێشیدا نارد ڪاتێڪ لە پشـتەوەی جەستـە بچووڪەڪەی وەستـا ڪە لەسەر ڪورسییـە دارینـەڪە بچووڪتری ڪردبۆوە، بۆیە بە هێواشی ڕووی بە ئاڕاستـەیدا سووڕاند بۆ وەڵـامدانەوە بە دەنگـە هێمنەڪەیەوە، بەڵـام هەر زوو بینینی ڕووخسـارە پیاوانە و پتـەوەڪەی ڪە تاڵە قژە شل و خاوەڪانی دەستی بەسەردا گرتبوو تەواوی وشـەڪانی لە زمانی سەندەوە و لێوێڪی پڕی بێ وشـەی بەجێهێشت، بۆیە ئەوەی پێشی پشتە پتەوەکەی بەڕووی ئەوەی پێشیدا چەماندەوە تا گلێنە ڕەش و تاریڪەڪانی ئاڕاستەڪەی لەگەڵ چاوە ڪاڵەڪەیدا ڕێڪ ڪردەوە، پاشان دوا ڪاتێڪ ئەو هەناسە گەرمەی لە نێوان لێوەڪانیەوە ڪە لەگەڵ وشەڪاندا دەردەچوون ڕاستەوخۆ بەرەو ڕوومەت و لێوەڪانی ئەوەی پێشی دەڕۆیشت
"چییـە؟ بەرهەڵسـتیم ناڪەیت؟"
لە ون بوونی لە چاوە ڪاڵەڪانیدا بێ ئاگایی مێشـڪ و خانەڪانی خسـتە ژێر دەسەڵاتییەوە تا هەسـتی دەستـە نەرم و بچووڪەڪانی ئەوەی پێشی لە پێشەوەی لووتیدا ئاگایی بۆ گەڕاندەوە ڪە بۆنی مۆم پێستی پڕ ڪردبۆوە و لە ڪۆتایدا دەنگە هێمنەڪەی گوێڪانی پڕ ڪردەوە
"دەیڪەم"
بەخێـرایی لووتی بەرەو دواوە گەڕاندەوە و وەستـانەڪەیی ڕێڪ ڪردەوە، نەڪ لەبەر ئەوەی بۆنە زۆرەڪەی دەستـەڪانی ڪە لە بۆنی ژوورەڪە زیاترە بێزاری ڪرد، لەوانەیە بەرگەگرتن بەرامبـەر چاوە ڪاڵ و دەنگـە نەرمەڪەی پێویستی بە بوێری و هێـزی زیاتر بێت، بۆ دوورخستنەوەی سەرنج لەسەر دەنگە بەرزی ترپـەڪانی دڵی ڪە بەبێ هیچ ڕیتمێڪ بێدەنگییەڪەیان پڕ ڪردبۆوە بە دەنگە گڕەڪەیەوە بۆ جارێڪی تر دووا
"گوومانی تێدا نییە"
پاشان جەستە پتەو و پیاوانەڪەی لەسەر ڪورسییەڪەی پاڵیدا جێگیر ڪرد ڪە بە نزیڪتر بوونەوەی لە جەستەی ماریسۆل جیاوازییە زۆرەڪەی نێوان قەبارەی ئەندامەڪانیان و ماسوولڪەڪانیان بەباشی بەرچاو دەڪەوت، پاشان ئەوەی پێشی بە دەنگە هێمن و نزمەڪەیەوە دوا ڪە جیۆن ئاواتی دەخواست توانای هەبووبا گوێڪانی تا دەتوانێت لە لێوە پڕەڪانی نزیڪتر بڪاتەوە تا ئەو دەنگەی ناتوانێت لە بیستنی تێر بێت بە باشی بە نێو خانەڪانیدا گەشت بڪات
"من هێشتاش ناتوانم لەم هەموو ڕقەت بەرامبەر بە بۆنی مۆمەڪان تێبگەم"
"ڕق پێویستی بە تێگەیشتن نییە"
"پێویستیەتی، وەڪ چۆن خۆشەویستی پێویستی بە تێگەیشتنە"
"تۆ تەنها ئەتەوێت لە دژم بیت"
"بیرڪردنەوەڪانت وای دەخوازن، شایەنی ئەوەن ڪە لە دژیان بم"
"گرەو ئەڪەم تینووی خوێنمی"
وتی بە دەنگە قووڵەڪەیەوە و پێش ئەوەی دووبارە گوێبیستی دەنگە نەرمەڪەی ئەوە پێشی بێت، زەردەخەنەیەڪی بچووڪ لە ئەنجامی ڕستەڪەیەوە گۆشەڪانی لێوە پڕەڪەی ماریسۆلیان گرتەوە و ددانە بچووڪەڪانی لە نێوان لێوە پەمەییەڪانیەوە دەرڪەوتن، بۆیە جیۆن دووبارە بە دەنگە قووڵ و گڕەڪەیەوە دووا
"من ڕاستم ڪرد؟"
"ڕاستییەڪەی، ڪوشتن نایاساییە"
"ئەتەوێت بڵێیت ئەوە تاڪە هۆڪارە ڪە نامڪوژیت؟"
وتی و دووبارە ئەوەی پێشی زەردەخەنە بچووڪەڪەی لەسەر ڕووخساری دروست ڪرد، ڪاتێڪ دووبارە وشەکـانی ژەنی
"لەوانـەیە"
خاتوون، هەڕەشەڪانت لە قەبارەت گەورە ترن"
"وەڪ ئەوەی پێویستە"
بەشێـڪی بچووڪ لە پێڪەنین لە ڕێی دەنگە گڕەڪەیەوە قوڕگی بەجێهێشت و گۆشـەی لێوەڪانی بەرەو سەرەوە ئاڕاستەیان گرت ڪە وای لەوەی پێشی ڪرد هەمان ڪاردانەوە دووبارە بڪاتەوە بۆیە بە دەنگە پیاوانە و نزمەڪەیەوە دووبارە دوا
"هەموو شتێڪ دەربارەت نامۆیە، ئەزانیت؟"
"ڪەواتە؟"
"ناتوانیت تەنها ئاسایی بیت؟"
دوای پرسینی بە دەنگە گڕەڪەی ئەوەی پێشی زەردەخەنە هێمن و نەرمەڪەی لەسەر لێوەڪانی نەخشاندەوە و بە دەنگە نزم و خانمانەڪەیەوە وشەڪانی لە ڕێگەی لێویەوە ئازاد ڪرد
"پێت وایە تۆ ئاسایت؟"
"تا ڕادەیەڪ"
"ئەبینم، بەڕێز لەخۆبایی"
"ئەو نازناوە هیچ بۆم شیاو نییە"
"بەداخەوە، بەڕێز لەخۆبایی"ڪوپی قاوە تاریڪەڪەی لەسەر مێزەڪە جێگیر ڪرد دوای ئەوەی چەند دڵۆپێڪ لە تاڵییەڪەی بە نێو قوڕگیدا ڕێچڪەی گرت، پاشان سەرنجـەڪانی بۆ پەڕەڪانی پێشی گەڕاندەوە ڪاتێڪ تیشڪەڪانی خۆر بێ ئەوەی پەنجـەرە گەورەڪەی ڪافێڪە وەڪ بەربەستێڪ وەربگرن خۆی لە پێستە پیاوانـە و ئەستوورەڪەی دەخشاند، بۆ چەند ساتێڪ بیری پچڕێنـدرا لە لایەن ئەو بۆنـەی بە هێواشی بە نێو لوت و دەوروبەریدا پیاسەی دەڪرد، بۆیە سەرنجی خستە سەر ئەو مۆمانەی تازە لەلایەن ڪارمەندێڪەوە سووتێـنران تا بۆنـە جۆراوجۆر و پڕ لە هێمنییـەڪەیان بە ناو ڪافێڪەدا بڵاو بڪەنەوە، بێ ویستـی خۆیی و بێ ئاگایانە مێشڪی بەرەو ڪیژۆڵە پرچ سوورەڪە گەڕایەوە ڪە لەگەڵ هەر تۆسقاڵێڪ لەو بۆنانەی بەرەو لوتی دەچوون جارێڪی تر بیری لە دەنگە خانمانە و ئەندامە شۆخوشەنگەڪانی ئەڪردەوە ڪە بە خێرایی بەری چاوەڪانی و گوێڪانی پڕ ئەڪردەوە، ڪاتێڪ باس لە ئاسمان دەڪرا مانگی بەبیر دەڪەوتەوە و ڪاتێڪ باس لە مۆم دەڪرا ئەوی بیر دەڪەوتەوە، لەوانەیە ئەویشی هەر وەڪ مۆمەڪان پێ ناسڪ و هێمن و بۆن خۆش بێت، لەوانەیە هەستـەڪانی دەربارەی مۆمەڪان چیتر بگۆڕێت، و دەربارەی شتانێڪی تریش
YOU ARE READING
|| لـە دڵـەوە بۆ گووڵ||
Storie d'amore"چییـە؟ ئەتەوێت ببیت بە ڕۆمیۆ؟" "مەگـەر تۆ ئەبیت بە جوولێـتم؟" شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم "گشـت وشـە و نوسین و بیـرۆڪەڪان بەرهەمـهاتووی خەیاڵی نووسەرن" start: 14/3/2024 end: 4/4/2024