پـەڕەی نۆیەم

81 16 20
                                    





"بەرەو ڪوێ ئەڕۆیت؟"
پرسی بە دەنگە گڕ و قووڵەڪەیەوە ڪاتێڪ لە شۆخوشەنگەڪەی پێشی ڕووانی ڪە لە نێو درێسە ئاوریشم و نەرمەڪەیدا ڪە پێستە سپی و ئەندامەڪانی دەرخستبوو بەرەو درگا دارینەڪە هەنگاوی دەنا، بۆیە پێش ئەوەی هەنگاو بۆ دەرەوە بنێت بە دەنگە نزمەڪەیەوە دوا
"دەریـا"
"ئاسمان ساماڵ نییە، لەوانەیە باران ببارێت"
"لەبـەر ئەوەیە ئەڕۆم"
بە وەڵامە هێمن و شیرینەڪەی بە دەنگە ناسڪەڪەی وایڪرد زەردەخەنەیەڪی بچووڪ لەسەر ڕووخسارە پیاوانەڪەی دروست بێت ڪە شتێڪی نامۆ نییە ڪاتێڪ لە دەوروبەری ئەودایە، ئەیویست لە وەڵامدا ئاگاداری بڪاتەوە ڪە دڵی خۆشحاڵ نییە دەربارەی بەرڪەوتنی دڵۆپە بارانەڪان بە پێستە نەرم و ئەندامە خانمانەڪانیدا، ئەیویست بدوێت دەربارەی ئیرەییەڪەی بۆ ئەو دڵۆپە بارانانەی ئەتوانن خۆیان لە جەستەی و تاڵە قژە سوورەڪانی بخشێنن و هەست بە بۆن و گەرمی جەستەی بڪەن، بەڵام لە ڪۆتاییدا لێوەڪانی چەند وشەیەڪی تریان هەڵبژارد
"منیش دێم"













"شتێڪ ڪە لە دوای بۆنی مۆمەڪان بە دڵمە بۆنی دەریایە"
وتی بە تۆنە پڕ لە هێمنییەڪەی ڪاتێڪ چاوەڪانی بە ڕووی ئەو هەوا فێنڪ و نەرمەدا داخست ڪە بۆنی دەریا لەگەڵ خۆیان بۆ نێو لوتی پەلڪێشی ئەڪەن، و وای لە پیاوەڪەی پاڵی ڪرد سەرنجی چاوە تیژەڪانی لەسەر دەریا و شەپۆلەڪانی بگۆڕێت بۆ سەر ڪیژۆڵەڪەی تەنیشتی ڪە بایەڪە بە هێواشی یاری بە تاڵە قژە سوورەڪانی ئەڪات، پاشان بۆ جارێڪی تر گوێبیستی ئەو دەنگە ناسڪە بوو ڪە گوێڪانی ناتوانن لێی تێر بن
"هەمیشە دەریا چەند ڕستەیەڪم بەبیردەخاتەوە لەگەڵ بۆنە نەرمەڪەیدا"
"ڪام ڕستانە؟"
پرسی بە دەنگە قووڵەڪەی ڪاتێڪ چاوەڕێی چەند وشەیەڪی تر بوو تا لە لێوە پڕ و تۆخەڪانی ئەوەی پاڵیەوە بەرەو گوێڪانی ڕێچڪە بگرێت، و دوای بێدەنگییەڪی لاواز و ڪەم ڪە تێیدا دەنگی شەپۆلەڪانی دەریا دەبیسترا جارێڪی تر وشەڪانی ئازاد ڪرد
"لە هاویـندا، لە ڪەنارەڪە مامەوە
هەروەها بیرم لێت ڪردەوە
پاشان دووام بۆ دەریا
دەربارەی هەستەڪانم بۆت
ئەویش بەجێی هێشت ڪەنارەڪانی
بەندەرەڪانی
ماسییـەڪانی
و دوام ڪەوت"
چاوە گەش و ڪاڵەڪانی شەپۆلەڪانی دەریاڪەیان بەجێهێشت و سەرنجی چاوە تیژ و ڕەشەڪانی ئەوەی پاڵی دا ڪە بە بێدەنگیەڪی قوڵ و ڕوانینێڪی پڕ لە هەستەڪان لە قووڵایی چاوە ڪاڵەڪانی ئەڕوانێت، وەڪ ئەوەی بەهەشتی دۆزیبێتەوە، پاشان جارێڪی تر زەدەخەنەی لەسەر لێوە پڕەڪانی نەخشاند و دەنگە نەرمەڪەیی بەرەو گوێڪانی ئەوەی پاڵی ئازاد ڪرد
"ئەو نامەیە بوو ڪە باوڪم بۆ ماریسۆلی نووسی، خانمە ئیسپانییەڪە"
"باوڪت لە خۆشەویستیدا بووە"
"بەڵێ، تازە دانم پێدا نا"
"ڪەواتە، چۆن بەڕێوە چوو؟"
"نەتبیستووە؟ خۆشەویستییە ڕاستەقینەڪان بە ئازار ڪۆتاییان دێ"
"چەند پێوەرێڪی خراپە"
"خۆشەویستی پێوەری نییە"
"وەڪ ئەبینیت، ئێستا هەیەتی"
"دەربارەی شتانێڪ مەدوێ ڪە نایانزانیت"
"لەبیریڪە، پێم وابێت لە ژێر باراندا ون ئەبین"
وتی بە دەنگە گڕەڪەیەوە ڪاتێڪ لەو دڵۆپە بچوڪ و ساردانەی ڕووانی ڪە لەسەر پێستە ئەستوورەڪەی مانەوە و بە هێواشی خێراییەڪەیان بەرەو زیاد بوون دەبرد

|| لـە دڵـەوە بۆ گووڵ||Where stories live. Discover now