پـەڕەی شەشەم

103 22 16
                                    




"ماری.سۆل، ماریـسۆل"
وشەڪان لە دەنگە گڕ و نزمەڪەیەوە ئەڪەوتنە بۆشایی بێدەنگیـیەوە ڪاتێڪ دەنگی ڪردنەوە و داخستنی چەرخەڪەی نێو لەپی دەستی هاوڪات ڪردبوو لەگەڵ دەربڕینی وشەڪان لە لێویەوە، وەڪ ئەوەی بیەوێ دەمی لە وتـنی ناوەڪە و گوێی لە گوێبیسـت بوونی ناوەڪە ڕابهێنێت، وەڪ ئەوەی ناسیاوێڪی زۆر لەمەوبەری بووبێت هەوڵی ئاشـنایی بۆ ئەدا، پاشان دەنگێـڪ بیرڪردنەوە قووڵەڪانی دەربارەی خانمـە قژ سوورەڪە بڕی و بۆ ڕاستی بەئـاگای هێنایەوە
"جیۆن"
"چیـبووە؟"
"ئەتەوێـت بخۆیتەوە؟"
"لە سەرەتـای ڕۆژەڪەدا؟"
"ڪەواتە لە شەودا چاوەڕێت دەبم"















"مەبەستـم، ئەوە بە پێی پێویست گەمژانەیە، ئەوە تۆ بوویت ڪە وەڵامی پەیوەندییـەڪانت نەدەدایەوە، بۆچی ئەوە من بووم ڪە هاوارم بەسەردا ڪرا؟"
وتی بە دەنگە پڕ لە تۆنی سەرخۆشییـەڪەیەوە ڪاتێڪ تاڵە قژەڪانی لەیەڪتر تێڪەڵ ڪرد و بە دەستـەڪانی ڕوون ڪردنەوەی زیاتری دەربارەی وشەڪانی دەڪرد، و ئەوەی پێشی دوای خواردنەوەی ئەوەی نێو پەرداخەڪەی وەڵامی دایەوە
"بەسیـڪە پارک، ماوەیەڪی زۆرە قسە ئەڪەیت"
"جیۆن وا مەبە، تۆ تێـئەگەیت"
"مۆبایلەڪەمم شڪاند، لەبەر ئەوە نەمتوانی وەڵامی پەیوەندییەڪانی ڪۆمپانیا بدەمەوە، ئەتوانیت هێندەی شاخـە بەستەڵەڪەڪان گەورەی نەڪەیت؟"
"بۆچی مۆباییـلەڪەت ئەشڪێنیت؟ منداڵیت؟ پێویستە هەموو ڪۆمپانیا بەهۆی شڪاندنی مۆبایلەڪەتەوە لە درەنگانی شەودا سەرقاڵ بڪەیت؟"
"پارڪ ئەگەر بێدەنگ نابیت ئەڕۆم"
لە جیاتی وەڵامدانەوە بۆ جارێڪی تر و درێژەدان بە گفتووگۆڪە وەڪ ئەوەی داوای لێڪرا زمانی وەستـاند و خواردنەوەی نێو پەرداخەڪەی بە قوڕگیدا بڵاو ڪردەوە، پاشان جیۆن دەستی بە دووان ڪرد ڪاتێڪ تاڵە تاریڪەڪانی قژی بە پەنجەڪانی بە نێو یەڪدا تێڪەڵ ڪرد
"جیمین"
"چییـە؟"
"ماریسۆل، بیستووتە؟"
"بێگوومان"
"بەڕاست؟ ئەو ناوەت بیستووە؟"
"تەواوی ئەمڕۆ لە ژێر لێوتدا دووبارەت ئەڪردەوە، تۆ ئەزانیت گوێڪانم باشن بۆ بیستن"
"گەمژە، مەبەستم نەبوو ڪە لە دەمی منەوە بیستبێتت"
"نەخێر شتێڪی وام نەبیستووە، ئەوە ناوی مارڪەیەڪی خواردنەوەیە؟"
"دەمت داخە"
"پێم مەڵێ ناوی ڪچێڪە"
"وتم دەمت داخە"
"بـراڪەم لەم ڕۆژانەدا ڪچانی جوان تر و خاوەن ناوی ئاسان ترن، زیرەڪانە بیربڪەوە"
"ئەتوانیت بگەڕێیت؟"
"بۆ چ شتێڪ؟"
"زانیارییـەڪانی"
"تۆ من ئەناسیت، ئەتوانم ژمارەی ئەو ژەمانەت پێ بڵێم ڪە لە ڕۆژێڪدا دەیخوات"














دەنگی بـەردی دووەم ڪە بەر پەنجـەرەڪە ڪەوت هۆڪارێڪ بوو بۆ ڪیژە چاو ڪاڵەڪە تا پەردەڪانی پەنجـەرەڪە ڪە خۆیی لە جیهان پێ شاردبۆوە لاببـات و بە ڕووخسـارە گرژەڪەیەوە لەو پیاوە بڕوانێت ڪە بە باڵا بەرز و جەستـە پتەوەڪەیەوە لە خوارەوەی بالڪۆنەڪەیدا وەستـاوە، پاشان ڕێـگەیدا جارێڪی تر و دووای ماوەیەڪی زۆر دەنگـە ناسڪەڪەی لە گوێی ئەوەی خوارەوەدا موزیڪ بژەنێت
"ئەوە تۆیـت؟"
"سڵـاو"
"چۆن دەربـارەی ماڵەڪەمت زانی؟"
"منداڵێڪ پێی وتم"
وەڵامی دایەوە ڪاتێڪ ملی بۆ جوانـتر بینینی ناسڪۆڵە قژ سوورەڪەی نێو بالڪۆنەڪە بەرز ڪردبۆوە پاشان جارێڪی تر بە دەنگە هێـمن و خانمانەڪەیەوە دوا ڪاتێڪ بە پەنجـەڪانی زەردەخەنە بچووڪەڪەی سەر لێوە پڕەڪانی شاردەوە
"ڪەواتە چی ئەڪەیت؟ ئەتەوێـت ببیتە ڕۆمیۆ؟"
وشـەڪانی وای لە پیاوە بێ ئـاگاڪەی پێشی ڪرد ڪە بۆ چەند ساتێڪ لە خۆی و ئەو بارودۆخە بڕوانێت ڪە تێیدایە و دەربـارەی هاتـنە خۆنەویستـانەڪەی ڪە قاچـەڪانی بە فەرمانی دڵی ڪردوویانە بیـربێتەوە، پاشـان بە زەردەخـەنە بچووڪ و دەنگـە گڕەڪەیەوە ڪە پڕ بوو لە تەزوو بۆ جەستـە بچڪۆلەڪەی ئەوەی پێشی دووا و تا ڪۆمەڵێڪ پەپوولە لە گەدەیدا بەجێـبهێڵێت ڪە بێ شەرمانـە جەستـەی بەرەو گەرمی دەبەن
"مەگەر تۆ ئەبیـتە جوولێـتم؟"
وشـەڪانی بە هاوبەشی دەنگـە قووڵ و ڕووانیـنە گەرمەڪانی تەزووە ئاڵـۆز و نا ڪۆتاڪانی بەرەو جەستـە بێ هێـزەڪەی ئەوەی پێشی ئەنـارد ڪە بە نێو دەمار و ماسوولڪەڪانیدا هەستە سەیر و نامۆڪانی لە هەموو بەشەڪانیدا بەجێـدەهێشت و جەستـە و گوێڪانی بەرەو گەرم بوونێڪی بێزارڪەر بەڕێـدەڪرد
"هـۆڪارێڪ هەیە ڪە بەم شەوە ساردە لێـرەیت؟"
پرسی بە دەنگـە هێمنەڪەیەوە تا خۆی بە دوور بگرێت لە هەموو نیشـانەی شڵەژانەڪان ڪە لە بەرامبەر پیاوە چاو تیژەڪەی پێشیدا شەرمەزاری بڪات، بۆیە ئەوەی پێشی بێ جووڵاندنی چاوە تیـژەڪانی وەڵامی دایەوە
"بەڵێ"
"هـۆڪارەڪە چییە؟"
"پێنووسـەڪەت"
وتی ڪاتێڪ پێنووسـە پەمەییـەڪەی لە نێو پەنجە ئەستـوورەڪانیدا بەرز ڪردەوە تا وا لە خۆی و ئەوەی پێشی بڪات بڕوا بە بەهـانە منداڵانـەڪەی بڪەن، پاشان درێژەی بـە ڕستـەڪەی دا
"لە ڪتێـبخانەڪە لەبیرت ڪردبوو"
"دێـمە خوارەوە"
لە ڪۆتاییدا بە دەنگـە هێمنەڪەی ئەو وشانەی درڪاند ڪە گوێڪانی جیۆن بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بیسـتنی بوون و چاوەڪانی بۆ جوانـتر بینینی ناسڪۆڵەڪەی پێشی خۆیان ئامادە بڪەن تا سەرنجـەڪانی هیچ وردەڪارییەڪ بەجێنەهێـڵێت، درگاڪە بە ڕوویدا ڪرایـەوە لەلایـەن ڪیژۆڵـە شەرمنـەڪەوە و چاوەڪانی ئاشـنای سوورییەڪەی گوێی بوون ڪە لە پشتەوەی تاڵە قژەڪانیەوە ڪە لە پشتەوەی سەرەوەیدا ڪۆ ڪرابۆوە و چەند تاڵێڪی بەسەر ڕووخساریدا پەخشان ڪرد بوو شاردبۆوە، و پارچە سپییـە درێژەڪەی بەری ڪە شـان و ملە ناسڪەڪەی هاوشێوەی پەڕەی گووڵـەڪان ڪە تازە خوونچـەڪانیان ڪراوەتـەوە بە بـاشی دەرخسـتبوو، پاشان سەرنجـەڪانی چاوە تیژەڪانی ئەوەی پێشی پچـڕاند ڪاتێڪ بۆ جارێڪی لێوەڪانی بۆ دوان جووڵاند
"سوپـاس، بانگهێـشتم دەڪردیت بۆ ژوورەوە، بەڵـام خێزانـەڪەم خەوتوون"
وتی پێش ئـەوەی زەردەخـەنە ڕوونـەڪەی بەسەر لێوەڪانیدا بنەخشێنێ و لە ئەنجـامی ون بوونی پیـاوە بێ ئاگاڪەی پێشی لە نێو وردەڪاری و تۆنی دەنگیدا بەهێـواشی پەنجـە نەرمەڪانی بۆ وەرگرتنی پێنووسەڪە لە نێو پەنجـە ئەستوورەڪانی ئەوەی پێشیدا درێژڪرد، بۆیـە پەنجـە ئەستوورەڪانی ئەزموونی بەرڪەوتنی پێستـە نەرمەڪەیی ڪرد ڪە بە هێواشی بە پێسـتیدا خشێـندرا و خوێنی نێو دەمارەڪانی خێرا تر ڪرد، بۆیە بە دەنگە گڕەڪەی دووا
"ئـەگەر بۆ جارێڪی تر شتێڪ لەبیر بڪەیت بۆت ناگەڕێنمەوە، بۆ خـۆمی هەڵئـەگرم"
"بەڕێز ملیۆنـنێری هەژار"

|| لـە دڵـەوە بۆ گووڵ||Where stories live. Discover now