پەڕەی سێیـەم

126 21 22
                                    


"تـۆ زووتر لێرەیـت"
دەنگە ناسـڪەڪەی ڪە تێڪەڵ بە دەنگی داخستنی درگاڪە بوو دوای هەنگـاونانی بۆ ناوەوەی ڪتێبخانەڪە بە خێرایی بەرەو گوێڪانی جیۆن ڕێڕەویان گرتە بەر و وای ڪرد ماسوولڪەڪانی دەستی لە دروست ڪردنی دەنگ بە چەرخـە زیوویـەڪەی بوەستێنێت و برژانگەڪانی تروڪاندنیان لە بیر بچێتەوە، بە هێواشی ملی بە ئاڕاسـتەی دواوەیدا سووڕاند تا ئەوەی پشتی بوەستێـت لە ڕووانین لە شانـە پانەڪەی ڪە ماسوولەڪەڪانی بە ڕوونی لە نێو ڪراسە سپییـەڪەیدا دەرڪەوتوون و سەرنج بخاتە سەر ڕووخسـارە پیاوانەڪەی ڪە خۆی لە هەموو ڪاردانەوەڪان بە دوور گرتووە، پاشان ڕێگەی بە دەنگە گڕەڪەی نێو قووڕگی دا تا لە ڕێی لێوەڪانییەوە چەند ڕستەیەڪ دروست بڪەن
"تۆ دووبارە هاتیـت؟"
"پێم وابێـت دەربارەی نەگۆڕینی بڕیـارەڪەم ئاگادارم ڪردبوویتەوە"
دەنگـە ناسڪەڪەی لە ڕێڕەوی نێوان لێوە پڕەڪانیەوە بەرەو گوێی جیۆن هەنگاوی گرتە بەر  تا لەگەڵ هەر وشەیەڪیدا هەستی نەناسراو بە دەمارەڪانیدا بنێرێت، پاشان ڕێگەی دا زەردەخەنە بچووڪەڪەی گۆشەڪانی لێوی بەرەو سەرەوە ببات پێش ئەوەی وەڵامی بداتەوە بە دەنگە پڕ لە تۆنە گڕەڪانی
"تەنانەت نازانم بۆچی لەگەڵ هەرزەڪارێڪدا دەمەقاڵێم هەیە"
"تەنـها بۆ زانیـنت، من بە فەرمی هەرزەڪاریم تێـپەڕاندووە، هەڵبەتە بەڵێ هێشتا پیرەمێـردێڪ نیم"
"هەر ئێسـتا منت بە پیرەمێـردێـڪ بانگ ڪرد؟"
ڕێـگەی گرت لە دەنگـە هێـمنەڪەی ڪە بۆ جارێـڪی تر قوڕگی بەجێـبهێڵت و وا لە پیاوەڪەی سەر ڪورسیـەڪە بڪات خۆنەویستانـە سەرنجـەڪانی لەسەر لێوە پـڕەڪانی ڪە هەر وشەیەڪی بە هێمنیەوە لێ دەرئەچێ بهێڵێـتەوە، لە بری ئەوە بە هەنگـاوە بچووڪەڪانیەوە بەرەو ڪورسییـەڪەی پاڵی جیۆن هەنگـاوی نا و دوای ئەوەی پەڕە سپییـەڪانی نێو جانتـاڪەی پشتی دەڪرد لەگەڵ قەڵـەمە پەمەییـەڪەی دانیشت و تەنورە ڪورتە سەتـەنەڪەی بەری ڪە وەڪ ڕانەڪانی سپی بوو بەرەو سەرەوە هەڵڪشا و زیاتر بەرەو ژێرەوەی هوودییەڪەی ڕۆیشت تا بێ ئاگایانە وا لە سەرلێشێواوەڪەی پاڵی بڪات هەوڵ بۆ ڪۆنترۆڵ ڪردنی چاوەڪانی یەڪجار قورس بێت، پاشان ڕێگەیدا وشەڪانی بە زەردەخەنە بچووڪەڪەیەوە جارێڪی تر لە مێشڪی جیۆندا ئاواز لێ بدەن
"من ئەو دەنگـە بە قەڵەمـی ڕەنگـەڪەم دروست دەڪەم"
"چی؟"
"ئەو دەنگـەی بە چەرخەڪەت دروستی ئەڪەیت، هەمان دەنگ بە پێنووسی ڕەنگـەڪەم دروست دەڪەم"
وتی پێش ئەوەی بە پەنجـەی پارچە ئاسـنەڪەی سەر قەڵەمی ڕەنگـەڪە ڕابڪێشێت و پاشان بەری بدات تا بەر قەڵەمـەڪە دەڪەوێتەوە و دەنگێـڪی هاوشێوەی چەرخەڪە دروست دەڪات، پاشان جیۆن بە دەنگە گڕەڪەیەوە وەڵامی دایەوە
"تۆ گوێبیست بوویت ڪاتێڪ ئەو دەنگـەم دروست ئەڪرد؟"
"بەڵێ"
"تۆ ڕاست ئەڪەیت، ئەو دەنگانە هاوشێوەن"
"بەڵـام ئەوەی من تەندروستترە"
"بە چ ڕێگایـەڪ ئەوە پەیوەندی بە تەندروستیەوە هەیە؟"
"من بە پێنووسەڪەم دەنگەڪە دروست دەڪەم نەوەڪ بە چەرخێڪ ڪە بۆ داگیرساندنی جگەرەڪەم بەڪاری دەهێنم تا سییـەڪانمی پێ ماندوو بڪەم"
"چۆن هێندە دڵنیایت جگـەرە ئەڪێشم؟"
"تەنـها ئەوانەی جگەرە دەڪێشن هەمیشـە چەرخ لە لەپی دەستیـاندا هەڵدەگرن"
"مەرجێڪ نییە، ئەگەر هەیە ئێستا لە دەستەڪانمدا بێت تا ئەم ڪتێبخانەیە بسووتێنم"
وتی و وای ڪرد ئەوەی پێشی لە پڕ لووتی لە مل و یەخـەڪەی ڪراسەڪەی نزیڪ بڪاتەوە و هەناسـە نەرمەڪانی بەر پێستە ئەستوورەڪەی بڪەون تا مچوڕڪە بە جەستە بەهێزەڪەیدا بنێرن ڪە نائاشنـایە بۆی، ئەوەی پێشی دوورڪەوتەوە و هێشتا جیۆن هەست بە سووتـانی پارچەڪانی ملی ئەڪات ڪاتێڪ خوێن بە خێرایی لە دەمارەڪانیدا یاری دەڪرد، پاشان ئەوەی پێشی وەڵامی دایەوە
"تۆ لەگەڵ منداڵێـڪ قسە ناڪەیت، ئەتوانـم بە باشی بۆنت بڪەم"
پاشان سەرنجی چاوە ڪاڵەڪانی لەسەر ڕووخسـارە پیاوانەڪەی ئەوەی پێشی جوڵاند و لەسەر پەڕەڪانی پێشی جێگیری ڪرد ڪاتێڪ بە پێنووسەڪەی پیتەڪانی ئەنەخشاند، ئەوەی پاڵی خۆ نەویستانـە بۆ جارێڪی تر گوێبیست بوونی دەنگە ڪچانەڪەی و سەرنجی چاوە ڪاڵەڪانی بە دەنگە گڕەڪەیەوە پرسی
"چی ئەڪەیت؟"
"ئەخوێنم"
"دەربارەی چ شتێڪ؟"
"مۆمـەڪان"
"چ شتێـڪ هەیە دەربارەی مۆمەڪان تا دەربارەی فێربیت؟"
"زۆر شت، بەڕێز جیۆن"
"وەڪ چی؟"
"ئەزانیت مۆم دروست بڪەیت؟"
"نەخێر"
"ڪەواتە بۆ ئەوە پێویستە بخوێنیت"
"بۆچی مۆم دروست بڪەم ڪاتێڪ ئەتوانم بیڪڕم؟"
"ئەگەر هیچ ڪەسێڪ دروستی نەڪات، ڪەس ناتوانێت بیڪڕێت"
"بەو شێوەیە باشترە، تەنانەت بۆنیان خۆش نییە"
"پلەی گەرمیم بەرز ئەڪەیتەوە"
"پێم بڵێ، ناوت چییـە؟"
"بۆچی پێویستە پێت بڵێم؟"
"چوونڪە تۆ ناوم ئەزانیت"
"ئەوە هـۆڪارێڪی باش نییە، من زۆرم لێ نەڪردی بۆ وتنی"
وتـی پێش ئەوەی سەرنجی چاوە ڪاڵەڪانی بە ئاڕاستەی چاوە تاریڪەڪانی جیۆندا بجوڵێنێت و چاوەڕێی گوێبیست بوونی وەڵامێڪ بێت، لە قوڕگی جیۆندا ڪە وشەڪانی تێدا بەند ڪردبوو ئەیویست بڵێـت ڪە ئەگەر بیزانیـایە هێندە بە نەرمی ناوی دەهێـندرێت لە لایەن ڪیژۆڵەیەڪی خانمانەوە زۆر زووتر ناوی پێ ئاشنا ئەڪرد، بەڵـام ئەوەی پێشی نەیدەتوانی لەو ڕستانەی نێو مێشڪی تێبـگات ڪە لەڕێی دەنگە گڕەڪەیەوە بەر گوێڪانی ناڪەون، بۆیە وەڵامی دایەوە
"باشە، ئەمەوێت بیـزانم، بە ڪەمی ویستم هەیە دەربارەی خەڵڪی، بۆیە دەربارەی ئەم ویسـتەم پێم بڵێ"
"ڪاتێڪ هەمان ویستم هەبوو بۆ وەڵامدانەوە، پێت ئەڵێم"




















"بەردەوام ئەبیت لە ڪردنی ئەمە، جیۆن؟"
وتی بە دەنگـە هێمنـەڪەیەوە ڪاتێڪ ڪوپە قاوەڪەی لە شوێنـی سەر مێزەڪەی پێشیدا جێـگیر ڪرد و ئەوەی پێشی بە دەنگە خاڵی لە وزە و نزمەڪەیەوە وەڵامی دایەوە
"ببورە، مامە"
"جیۆن، چ ڪێشەیەڪ لە تۆدا ڕوو دەدات؟ سەرنج و زیـرەڪیەڪەت بۆ چ شوێنێڪی ئەم دنیایە ڕۆیشتووە؟ ئایا ئەمانـە ئەو هۆڪارانە نەبوون ڪە ئێسـتا ڪۆمپانیـاڪە موڵڪی تۆیە؟ بۆچی ئێستـا بە جەسـتەیەڪی بەتاڵەوە لە پێشمدا ڕادەوەستی؟ڪارەڪان چیتر تەنانەت بە باشی ناڕۆن"
"من هەوڵ دەدەم، نیگەران مەبە"



















دەنگـی ڪردنەوەی قوتـوی بیـرەڪە بە پەنجـە شەڪەتەڪەی بە نێو بێدەنگییـەڪەدا بڵاو بۆوە پێش ئـەوەی دەنگی ڕۆیشتنـە خوارەوەی دڵۆپەڪان بە لێشـاو بە نێو قوڕگیدا جارێـڪی تر بەسەر بێـدەنگیەڪەدا زاڵ بن، پاشان سـەرنجی بۆ سەر پەڕە پـڕ لە نووسـینە ئاڵۆزەڪانی پێشی ڪە ڕووناڪییەڪی بچووڪ لەسەری جێگیر ڪراوە گەڕانـدەوە، دەسـتی بە نێو قوڵـایی تاڵە قژەڪانیدا گەڕاند تا ئاهێـڪی تری قووڵ لە قوڕگی بێـتە دەرەوە لە ئەنجـامی ئەو قورسـاییەی نێو مێشـڪی ڪە تاریـڪییەڪی گەورە باڵی بەسەردا ڪێشاوە، لەوانەیـە هەندێ جار هەوڵـدان قورس بێت، لەوانەیـە هەندێ جار گەڕانەوە بۆ ئەو ڪەسەی ڪە پێشتر بوویت قورس بێت، ئێـجگار قورس

|| لـە دڵـەوە بۆ گووڵ||Where stories live. Discover now