ڪۆتـایـی

142 20 21
                                    





تیشڪەڪانی خۆر بە خێرایی سووچەڪانی شاریان گرتەوە و هەوا فێنڪ و سازگارەڪەی بە هێواشی لەگەڵ گەڵای دەرەختەڪان ئاوازیان دەژەنی لە نێو پەنجەرە ڪراوەڪانەوە بۆ نێو ماڵە چۆڵەڪان ڕێچڪەیان دەگرتە بەر، چۆلەڪەڪان وەڪ هەموو بەیانیانی تر دەنگە ئارام ڪەرەوەڪانیان بە نێو بێدەنگی بەیانیە زووەڪەی شاردا بڵاو دەڪردەوە و هەڵهاتنی خۆریان ڕادەگەیاند،
بە هێواشی چاوەڪانی بە ڕووی ئەو هەوا فێنڪ و سەرلێشێوێنەرە ڪردەوە ڪە لەو پەنجەرە ڪراوانەی ئاسمانی ساماڵ دیمەنیانە بۆ نێو ژوورە پڕ لە خۆشەویستییەڪە هەنگاو دەنێن، دووبارە یەڪەم شت ڪە لە دەوروبەری هەستی پێدەڪات گەرمی دەستە قوورس و پتەوەڪانی خۆشەویستەڪەیەتی ڪە ڪەمەرە نەرمەڪەیی پێ زیندانی ڪردووە و بۆ تەواوی شەوی ڕابردوو هەستی پێ ڪردووە، و ئەو هەناسە گەرمانەی ڕاستەوخۆ لە پشتەوەی ملی دەدەن ڪاتێڪ پشت و شانەڪانی بە سینگە ماسوولڪەدار و گەرمەڪەیەوە چەسپێنراون، پاشان بە هێواشی جەستەیی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی سوڕاند پێش ئەوەی بە پەنجەڪانی تاڵە قژە نەرمەڪان لەسەر ڕووخسارە خەوتووەڪەی جیۆن بجووڵێنێت، پاشان بە دەنگە خانمانەڪەی ڪە لە بەیانیاندا وەڪ موزیڪێڪی ئاڵوودەڪەرە بۆ گوێڪانی جیۆن دوا
"ناتەوێت دەستبەرداری خەوە قووڵەڪەت بیت؟"
وەڪ پێشبینی دەڪرا هیچ وەڵامێڪ جگە لە چەند وشەیەڪی تێڪەڵ بە بەڪارهێنانی دەنگە گڕ و نزمەڪەی لە ژێر لێوەڪانیەوە ڪە تێگەیشتنی ئەستەمە ڪاتێڪ هێشتا چاوەڪانی داخراون هیچ شتێڪی تر بوونی نەبوو، بۆیە بەردەوامی بە قسەڪانیدا بە دەنگێڪی بەرز تر
"جیۆن، ماندووم مەڪە"
"تۆ خراپیت لە هەڵساندنی خەڵڪی"
وەڵامی دایەوە ڪاتێڪ هەوڵی بۆ ڪردنەوەی چاوەڪانی دا تا ڕووخسارە خانمانە و ئاڵوودەڪەرەڪەی ڪیژۆڵەڪەی ببینێت و بە دەستەڪانی زیاتر ڪەمەری ڪێش بڪات، پاشان دووبارە دوا
"تۆ پەشیمان ئەبیتەوە لەم ڕفتار ڪردنە ڪاتێڪ ئەڕۆم"
"وەڪ ئەوە نییە بە خراپی ڕفتارم ڪردبێت"
"بەڵی بەو شێوەیەیە"
"باشە، شایەنیت"
"هۆڪارێڪم پێ بدە، شیرینەڪەم"
"تۆ بۆ ماوەی ساڵێڪ بە جێم ئەهێڵیت، بەهۆی گەشتە بازرگانییەڪەت"
"ڪەواتە، پێویستە دڵسۆز بیت و چاوەڕوانم بیت"
دوا پێش ئەوەی ماچێڪی نەرم لەسەر لوتی ئەوەی نێو باوەشی بەجێبهێڵێت














"هاتیت؟"
دەنگە خانمانەڪەی ڪتێبخانەڪەی گرتەوە ڪاتێڪ لە سووتاندنی مۆمەڪان وەستا و بە زەردەخەنە نەرمەڪەی ڕووی بۆ پیاوەڪەی پشتەوەی جووڵاند، پیاوەڪەی ئەو، پاشان ئەوەی پێشی دەستەڪانی لە شوێنە دڵخوازەڪەی ڪە ڪەمەرە بچووڪەڪەیەتی گرێ دا و زەردەخەنەیەڪی پیاوانەی پێشڪەش ڪرد، بۆیە ئەوەی نێو باوەشی دەستەڪانی بە دەوری ملیدا بڵاو ڪردەوە و دەستی ڪرد بە یاریڪردن لەگەڵ تاڵەڪانی قژیدا بە بەڪارهێنانی پەنجە گەرمەڪانی، پاشان گوێبیستی دەنگە گڕ و پیاوانەڪەی جیۆن بوو ڪە دووبارە وشە یاریڪەرەڪانی پێشڪەش ڪردەوە
"تۆ بیرم ئەڪەیت، ڕاستە؟"
"هێندەی تۆ بیرم ئەڪەیت"
"من ئەتوانم دانی پێدا بنێم، ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێڪ لە خانمەڪەم دووربم بە شێوەیەڪی خراپ بیری ئەڪەم"
"تۆ تەنانەت ئەتوانیت بەرگە بگریت؟"
"تاقیم مەڪەوە، لەوانەیە هەر بە ڕاستی نەتوانم بەرگە بگرم"
"چەند توانایەڪی خراپە، جیۆن جۆنگکووک"
"تەنها دڵنیابە لەوەی چاوەڕوانم بیت"
"و ئەگەر وا نەڪەم؟"
"زۆر خراپ ئەبێت، خاتوو ماریسۆل"
"تۆ هەڕەشەم لێ ئەڪەیت؟"
"لە ڕاستیدا نەخێر، بەڵام ئەگەر ئەتەوێت، ئەتوانم"
وشەڪانی چەند قاقا و بزەیەڪیان بە دوای خۆیاندا هێنا ڪە ڪتێبخانە ڕووناڪ ڪراوەڪە بە ڕووناڪی مۆمی پڕ ڪردەوە، پاشان سەری و تاڵە قژە سوورەڪانی لەسەر سینگە پتەوەڪەی حەساندەوە تا هەست بە تەواوی جەستەی بڪات لە نزیڪی، پاشان گوێبیستی دەنگە گڕەڪەی بوو دوای ئەوەی چەند ماچێڪی لەسەر ئەو تاڵانە بەجێ هێشت ڪە بۆنی ڪردن
"تەنها ئاگاداری خۆتبە، خانمەڪەمم بە سەلامەتی ئەوێتەوە"
"و دڵنیابە منیش بە هەمان شێوە پیاوەڪەمم ئەوێتەوە"
"پیاوەڪەت سەلامەت ئەبێت ڪاتێڪ تۆ سەلامەت ئەبیت"
"ئەوە بەڵێنە؟"
"ئەگەر ئەتەوێت"
ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی پەنجە بچووڪە و نەرمەڪەی ماریسۆل بۆیەوە ڪە بۆ دروست ڪردنی بەڵێنێڪ پێشڪەشی ڪرد، بۆیە بە زەردەخەنەڪەی سەر لێویەوە پەنجەی لە پەنجەی ماریسۆل ئاڵاند دوای ئەوەی ماچێڪی بچووڪی لەسەر بەجێهێشت، و ئاشنای زەردەخەنە گەرم و گەورەڪەی ماریسۆل بوو ڪە هیچ ڪاتێڪ جیۆن بێبەش ناڪات لە بینینی، ڪتێبخانەڪە بە بێدەنگی و ڕووناڪییە ڪەمەڪەوە مایەوە ڪاتێڪ مۆمەڪان بەرەو زیاتر توانەوە دەچوون، و تەنها ڕووانینێڪی قووڵ و زەردەخەنەی گەرم لە ئارادا بوون ڪە لە ناخەوە ڕێچڪەیان گرتبوو، هەموو شتێڪ ئارام و بێدەنگ دەردەڪەوت جگە لەو دوو دڵەی ترپەڪانی بە بێ هیچ ڕیتمێڪ ڕوویان لە زیاد بوون دەڪرد ، هەستی بە زیاتر نزیڪ بوونەوەی جیۆن و هەناسەڪانی ڪرد ڪاتێڪ زیاتر ڪەمەری بۆ خۆیی پەلڪێش ڪرد، و هەوڵی بۆ ڕەت ڪردنەوەی ئەوە نەدا ڪە جیۆن هەوڵی ڪردنی ئەدا، بۆیە خۆی ڕادەستی هەستەڪانی و دەستلێدانەڪانی جیۆن ڪرد تا بەرەو ئارامی و ئاسوودە بوون پەلڪێشی بڪەن، پاشان هەستی بە لێوە گەرمەڪانی جیۆن ڪرد ڪە لەسەر لێوە پڕەڪانی دەستیان بە جووڵە ڪرد









ڪـــــــۆتـــــایــــــــی


|| لـە دڵـەوە بۆ گووڵ||Where stories live. Discover now