پـەڕەی پێـنجـەم

102 25 27
                                    





"بیـخۆوە"
وتی ڪاتێڪ قوتووە ساردەڪەی وزە بەخشـەڪەی لەسەر سووچێـڪی مێزەڪە جێگیر ڪرد پاشان دووبارە دووا دوای قووت دانی ئەوەی نێو دەمی
"تۆ بە قـوورسی ڪار ئەڪەیت، جیۆن"
ئەوەی پێشی بێ هەوڵدان بۆ جوڵاندنی زمان و لێـوەڪانی بۆ پێدانی وەڵامێڪی ڪورت دەستی ڪرد بە خواردنەوەی وزە بەخشـەڪە تا ساردییـەڪەی بە نێو قوڕگیدا بڵاو ببێتەوە، لە ئەنجـامی گوێبیست نەبوونی هیچ وەڵامێڪ ئەوەی پێشی دەستی ڪردەوە بە دووان
"ماوەیەڪ پشوو وەربگرە، تۆ شەڪەت دیاریت"
"پێویستم نییە"
"هەموو ڪاتێڪ ئەوە وەڵامەڪەتە، و هەموو ڪاتێڪ پێویستیت ڕوونە"
"لە جیاتی ئەم قسـانە یارمەتیم بدە پارڪ"
"ببورە بەڵـام شەڪەتم"















بە هێـواشی ڪێشی جەستـە ماندووەڪەی بەسەر جێگاڪەدا داو ئەندامەڪانی حەساندەوە، بۆ ماوەیەڪ چاوەڪانی لەسەر ڕووناڪیە ڪەمەڪەی نێو ژوورەڪە هێشتەوە ڪە بەهۆی گڵۆپەڪانی سەر شەقامەوە ڕێگای خۆیان بە نێو پەردەڪەدا فراوان ڪردبوو ، پاشان برژانگەڪانی لەسەر یەڪتر جێگیر ڪرد و دەنگی هەناسەیی بە نێو ژوورە بێدەنگەڪەدا بڵاو ڪردەوە تا زەنگی پەیوەندییەڪەی بەسەریدا زاڵ بوو
"چی هەیە؟"
"بەڕێز جیۆن، داواڪارییەڪان بەرەو ڕێژەیەڪی ..."
ڕێگری لە گوێڪانی ڪرد بۆ گوێبیست بوونی تەواو ڪەری ڕستەڪە بە بەڪارهێنانی هێزی نێو ماسوولەڪانی بۆ فڕێدانی مۆباییلەڪە بۆ دورترین مەودا ڪە بتوانێـت و دڵنیا ببێتەوە بە تەواوی پارچەڪانی بە زەوییەڪەدا بڵاو دەبنەوە، پاشان دەستـە پان و پەنجە شەڪەتەڪانی بە نێو تاڵە قژە ڕەشەڪانیدا گەڕاند تا تووڕە بوونی بەرەو نەمان بچێت، بەڵـام ڕاستی ئەوەی هیچ هۆڪار و ڪەسێڪ بۆ هێمن ڪردنەوەی بوونی نەبوو یارمەتیـدەر بوو بۆ زیاتر تووڕە ڪردن و سەر لێشێوانی














چاوەڪانی ئاشـنای جەسـتە بچووڪی سەر ڪوورسیەڪە بوو ڪە لە ئەنجـامی ڪردنەوەی درگاڪە بە دەنگی بەرز ڕاچڵەڪینێڪ خانەڪانی داگیر ڪرد، پاشان بە هێواشی ئاوڕی دایەوە و ڪاردانەوە شۆڪەڪەی پێشڪەشی ئەوەی لای درگاڪە ڪرد پاشان بە دەنگە پڕ لە تۆنی سەرزەنشت ڪردن و ناسڪەڪەی دوا
"تۆ، ئەو درگایـە ڪۆنە، ئەگەر جارێـڪی تر بەو شێوەیە بیڪەیتەوە ئەشڪێت، مەگەر منداڵیت؟"
گوێبیسـت بوونی دەنگـە خانمانەڪەی ڪە جارێڪی تر بە نەرمی بەر گوێڪانی ڪەوتن ڕاستەوخۆ گۆشەی لێوەڪانی بەرەو سەرەوە برد وەڪ ئەوەی لە دەرەوەی ئەم ڪتێبخانەیە هیچ شتێڪ ڕووی نەدابێت و ئاسمانی لێ تاریڪ نەڪردبێت، پاشان بە هێواشی هەنگـاوەڪانی بەسەر تەختە ڪۆن و خۆڵاوییەڪاندا دەست پێڪرد تا ڪیژی سەر ڪورسیەڪە ببینێت ڪە جەستەیی وەڪ بووڪەشووشەیەڪ بچووڪ ڪردۆتەوە تا لەسەر ڪورسیەڪە قاچەڪانی لە باوەشیدا بمێنێتەوە، پاشان بە چاوە ڪاڵەڪانی لە پیاوە باڵا بەرز و چاو تیژەڪەی پێشی ڕووانی ڪە ماسوولڪەڪانی قۆڵی بە باشی لە ڕێی تیشێرتە ڕەش و تەسڪەڪەیەوە بەرچاو ڪەوتبوون و تاڵە قژەڪانی بە نەرمی لەسەر ڕووخساری جێگیر بوو بوون، پاشان لە پاڵیدا دانیشت و ڕاستەوخۆ دەنگە گڕەڪەیی بۆ دووان بەڪارهێنا
"بۆچی بەم شەوە لێرەیت؟"
"ئەخوێنم"
"بۆچی لێرە؟"
"ئاسوودەڪەرە، چی دەربارەی تۆ؟ بۆچی بەم ڪاتە لێرەیت؟"
"ئەگەر ڪچێڪی وەڪ تۆ بتوانێت لەم ڪاتە لێرە بێت منیش دەتوانم"
"چەند باش ئەبوو ئەگەر نەتتوانیبا"
"بڕیارتدا دەست پێبڪەیتەوە؟"
"ڪۆتایی نەهاتبوو"
دوای وشـەڪانی بێـدەنگییـە ڕەهـاڪە دەستی بەسەر ناوچـەڪەدا گرت تا چاوە ڪاڵەڪانی بە ڕووی ئەوەی پاڵیدا سووڕاند تا لە جەستە گـەورە و پیاوانەڪەی ببینێت ڪە بەسەر ڪورسییـەڪەدا حەساندوویەتیەوە و چاوە تیژەڪانی لێڪ ناوە ڪاتێڪ هەناسەڪانی بە دەنگێڪی نزم و هێواش لە لووتیەوە هاتووچۆی دەڪرد و وای لە سنگە پتـەوەڪەی دەڪرد لەگەڵیدا بجووڵێت، بۆیە بە دەنگە ڪز و ئافرەتانەڪەی دوا
"تۆ شەڪەت دیاریت"
"بەڵێ، ماسوولڪەڪانم ئازاریان هەیە"
بە دەنگـە گڕ و ڪزەڪەیەوە دووا ڪاتێڪ هێشتا چاوەڪانی لەیەڪ نابوو تا مچوڕڪە بە تەواوی دەمارەڪانی ئەوەی پاڵیدا بنێرێت و زمانی سەر لێ شێواو بڪات بۆ دەربڕینی هەر ڕستەیەڪی تر، بەڵـام زمانی دوای هەوڵدانێڪی تر ڕستەیەڪی بە دەنگە ناسڪەڪەی نێو قوڕگیەوە بۆ گوێڪانی نارد
"دەربـارەی جەستەت نادوێم"
برژانگـەڪانی لە یەڪ تر  دوورخستەوە و ڕاستـەوخۆ یەڪەم دیمەنی چاوە ڪاڵەڪانی ئەوەی پاڵی بوو ڪە بە نەرمیەوە لێی دەڕووانی و جەستەیی بەرەو گەرمی دەبرد، دەیتوانی وێنەی خۆی لە چاوە درەوشاوەڪانیدا ببینێتەوە ڪە وەڪ گەردوونێڪی بێ ڪۆتا و ئاڵۆز پڕ لە نەزانراو بوو و بە هێواشی خۆیی تێدا لەدەست دەدا، ماسوولڪە بەهێز و جەستە پتەوەڪەی و تەنانەت هەستە پیاوانەڪانی لە پێش چاوە ڪاڵەڪانیدا هەستیان بە لاوازی و بێ چارەیی ئەڪرد، تەواوی ئەندامەڪانی جەستەی خۆیان بۆ چاوە ڪاڵەڪانی و ڕووانینە قووڵەڪانی بەدەستەوە دابوو و مێشڪی لە بیرڪردنەوە و دڵی لە ڪارڪردن وەستا بوون، وەڪ ئەوەی نە ڪتێبەڪان و نە ڕەفەڪان و نە شارەڪە و نە خەڵڪانی ناو شارەڪە بوونیان هەبێت لێی ئەڕووانی، وەڪ ئەوەی تەنهـا خۆیی و ڪیژە خانمانەڪەی پێشی لە سەر زەویدا بوونیان هەبێت خۆیی بۆ بەدەستەوە دابوو، هەرگیز خۆیی لە قووڵایی هەر شتێڪدا نەبینیبۆیەوە ڪە خۆویستانە تەواوی هەستەڪان و هۆش و دەروونی لێی بەسەنێتەوە و بە تەنها خاوەنی جەستەیەڪی گەرم بێت ڪە تێیدا ڪارلێڪی نامۆ ڕوودەدەن بۆ تاڪە ئافرەتەڪەی پێشی ، بەڵـام وەڪ ئەوە بەردەوام نەبوو ڪە ویستەڪانی دەیانخوازی و ڕووخێنەرانە ئەوەی پاڵی چاوەڪانی بۆ سەر پەڕە و پێنووسەڪەی پێشی بردەوە، جارێڪی تر توانی هەست بە هەناسەڪانی بڪات ڪە بە قوورسیەوە لە ڕێی سییەڪانی و لووتیەوە هاتووچۆ دەڪەن و ڪەلووپەلەڪانی دەووروبەری لە ڪۆتاییدا بوونیان هەیە، بۆیە دوای هێمن ڪردنەوەی سەر لێ شێوانەڪەی دەنگە گڕەڪەی قوڕگی بەجێـهێشت
"پێم بـڵێ، ناوت چییە؟"
"خەڵڪی پێم ئەڵێن ماری"
"ماری؟"
"ماریسۆل، ناوم ماریسۆلە"
"ئەوە ڪۆری نییە"
"نەخێـر، ئیسپانییـە"
"مانـاڪەی چییە؟"
"ڕووبار و خۆر، ناوی ئەو ئافـرەتە ئیسپانییـەیە ڪە باوڪم ڪەوتبووە خۆشەویستییەوە لەگەڵیدا"
"باوڪت ئاڵـای سوور بووە"
وتی و وای ڪرد ئەوەی پاڵی بە هۆی پێڪەنینە لە پڕەڪەی ڪە بە هاوبەشی دەنگە ناسڪەڪەی لە قوڕگی هاتە دەرەوە  بە پەنجە بچووڪەڪانی لێوەڪانی دابپۆشێت، پاشان ئەوەی پێشی دووا بە دەنـگە گڕەڪەیەوە ڪاتێڪ تەواوی سەرنجەڪانی چاوە تیژەڪانی لەسەری هێشتبۆوە
"پێـئەڪەنیت؟"
"تۆ ئەو وشەیـەت وت ڪە چەندین ساڵ هەوڵم بۆ دانپێدانانی داوە"









|| لـە دڵـەوە بۆ گووڵ||Where stories live. Discover now