پــەڕەی چـوارەم

123 24 21
                                    




"گـەورەم، بۆ ساڵیـیادی مردنی خاتـوون هۆڵـەڪەمان ڕازاندۆتەوە وەڪ ئەوەی داوات ڪرد"
وتی بە دەنگـە هێمن و پڕ لە ڕێـزەڪەی ڪاتێڪ پشتی بە هێواشی بە ڕووی پیاوه بەتەمەنـەڪەی پێشیدا چەماندەوە و ئەویش لە نێـوانی نەفەسە قوورسـەڪانیدا ڪە هەڵڪشانی تەمەن پێی بەخشیوە چەند وشەڪانی درڪاند
"چی دەربـارەی مۆمـەڪان؟ ئامادەتـان ڪرد؟"
"ڕاستییـەڪەی نەخێر، هێشتا نا گەورەم"
"دڵنیـا ببنەوە ڪە ئەو ڪچەی پێشـوو دروستی بڪاتەوە، داوایەڪی تایبەتییە، دڵنیا ببنەوە ڪە قایل ئەبێت"
"ڪام ڪچە؟"
جیۆن پرسـی ڪاتێـڪ قەڵەمەڪەیی لە نێـو پەنجـەڪانیدا جوڵاند و لەمسـەر بۆ ئەو سەر یاریی پێ ڪرد
"قژ سوورەڪە، ناوەڪەیم لەبیر ڪرد، ناوێڪی نامۆی هەیە"
"بۆچی ئەتەوێـت ئەو بیـڪات؟ خەڵڪی زۆری بیـانی هەن بۆ ڪردنی بە باشتر"
"هەموو مۆمـەڪان وەڪ یەڪتر نین، جیۆن، ئەوەی لە لایەن کێوە دروست ئەڪرێت جیاوازیەڪە دروست ئەڪات، لەوانەیە تێـبگەیت ڪاتێڪ بەتەمەن ئەبیت، تۆ ئەزانیت، من هەموو مۆمـەڪان بە شایەنی ئامۆژنت نازانم، دڵخـوازترینی ئەو مۆم بوو، پێویستە باشترینی پێ ببەخشم، وا بیر ناڪەیتەوە؟"




















"هێـی تۆ، قژ سوور"
وتی ڪاتێڪ پەنجـەی بەرامبەری درێژ ڪرد و لە بەرامبەریدا وەستا و ئەوەی پێشی لە نێـو درێسـە ڪاڵەڪەیدا ڪە ڪەمەرە بچووڪ و جەستە پڕەڪەیی دەرخستبوو سەرنجی چاوەڪانی خستە سەر جیـۆن ڪە لە نێو ڪراسە ڕەشەڪەیدا لێی دەڕوانی
"بەوە ناوم مەهێنە، تۆ منداڵ نیت"
"ئەگـەر ناوەڪەتم بزانیـبایە بەو شێوەیە بانگـم نەئەڪردیت"
"تۆ دووبارە لێرەیت؟"
"بێگوومان لێرە ئەبم، پێم وتیت ئەو پیاوە ماممە"
"هاتیـت تەنها تا ئەوەم بۆ بسەلمێنیت؟"
"نەخێر، دوای ڕێڪخستنی مۆمەڪان مەڕۆ، لێرە بمێنەوە"
"من بانگهێشـت نەڪراوم"
"ڪراویت"
وتی ڪاتێڪ ڪارتێڪێ لە نێوان دوو پەنجـە ئەستوورەڪەیدا لە پێشیدا ڕاگرت و پاڕانەوەڪانی ڪە وەری بگرێت لە چاوەڪانی و ڕووخساریدا بەدی نەدەڪرا ، بۆیە ئەوەی پێشی بە هێواشی و پەنجـە نەرمەڪانی ڪارتەڪەی لە دەستیدا جێگیر ڪرد
"بمێـنەوە، پەشیـمان نابیتەوە"
"ژەمی ئێوارە بێ بەرامبـەرە؟"














"ڪەم بخۆ، گەدەت باش نابێت"
وتی ڪاتێڪ بە چاوە تیژەڪانیەوە لە ڪیژەڪەی پێشی ئەڕوانی ڪە ناوەوەی ڕوومەتـە سپی و نەرمەڪانی بە خواردن پڕ ڪردبۆوە و بە هەوڵـدانێڪی قورسەوە چەند وشەیەڪی ئاڕاستەی ئەوەی پێشی ڪرد
"پەیوەندیت بە گەدەی منەوە نەبێت"
"پێم وایە بانگ ڪردنت بە نەوسن لە قژ سوور گونجاو تر ئەبێت"
"بە هەردوو ڕێگاڪە مردوویت"
"ئەم هەموو متمانە بەخۆ بوونەت لە ڪاتی ڪردنی هەڕەشەدا بەهۆی چیەوە؟ مۆمەڪانت؟"
پرسـی بە زەردەخـەنە بچووڪەڪەی سەر لێوەڪانیەوە ڪە هاندەرێڪ بوو بۆ ئەوەی پێشی تا دەست بە گفتووگۆیـەڪی درێژی دوور لە ڕێز و ڪلتوور دەست پێبڪات، بەڵـام ئەوەی پێشی دوای جوینی خواردنـەڪەی نێو دەمی بە پێیـە بچووڪەڪانی ڪە لە نێو پێـڵاوی بەرزی گەورەدا زیندانی ڪردبوون چەند هەنگاوێڪی بەرەو ئەوەی پێشی دەستپێـڪرد تا ڕێگە بدات وشەڪانی بە خێرایی و ڕوونی بە نێو گوێی جیۆندا بڕۆن
"لەوانەیە ڪارم دروست ڪردن و سووتاندنی مۆمەڪان بێت، بەڵـام ئەتوانـم دڵنیات بڪەمەوە، بەهرەمەندم لە سووتـاندنی شتانی تریش"
وتی پێش ئەوەی گێلـاسە سوورەڪەی نێو قاپەڪە ڪە هاوشێوەی ڕەنگی لێوە پڕەڪانی بوو هەڵبگرێت و لە نێوانی لێوەڪانیدا زیندانی بڪات، ڪە وای لەوەی پێشی ڪرد سەرنجەڪانی لە چاوە قووڵە ئاڵۆزەڪانیەوە بگۆڕێت بۆ سەر لێوەڪانی و بینینی گێلاسە سوورەڪە ڪە لە قووڵایی لێوە پڕەڪانیدا ون دەبێت سەرنجی داگیر بڪات، پاشان سەرنجی خستە سەر ئەو چەند ڪۆتا وشەیەی بەر گوێڪانی ڪەوتن
"سوپاس بۆ ژەمەڪە، بەڕێز جیۆن"
دوای دەنگـە هێمنەڪەی دەنگێڪی تر ڪە لە نێو ژاوە ژاوەڪەدا گوێی جیۆنی سەرقاڵ ڪردبوو دەنگی پێڵاوە بەرزەڪانی بوو ڪە بە هێواشی ڪەم دەبێتەوە، و دەنگی ترپەی دڵی ڪە بە هێواشی زیاد دەبێت

|| لـە دڵـەوە بۆ گووڵ||Where stories live. Discover now