پـەڕەی یازدەیەم

75 18 11
                                    





وەڪ هەمیشـە درگا ڪۆن و دارینەڪەی ڪتێبخانەڪەی ڪردەوە تا بۆ جارێڪی تر هەنگاوە نەرمەڪانی بەسەر تەختەڪاندا دەست پێبڪات، پاشان چاوەڪانی ڕووبەڕووی جیۆن بوونەوە ڪە جەستـە پیاوانەڪەیی لەسەر یەڪێڪ لە ڪورسیەڪەیان جێگیر ڪرد بوو و لەگەڵ بینینی ئەو ڪیژۆڵەیەی ڪە بەرامبەری هەنگاو دەنێت هەڵسایەوە، پاشان گوێبیستی دەنگە هێمن و ناسڪەڪەی ئەوەی پێشی بوو ڪە تەنانەت ماددە بێ ڕۆحەڪانی نێو ڪتێبخانەڪە ویستییان بۆ توانەوە هەبوو بەرامبەر دەنگە نزمەڪەی
"بۆچی ویستت بمبینیت؟"
پرسی و ئەوەی پێشی لەبەرامبەردا ڕووانینێڪی قووڵی بێ دەنگی پێ دا پاشان دەستە پتەوەڪانی بەرەو ئەوەی پێشی درێژ ڪرد تا لە لایەن دەستە نەرمەڪانی ماریسۆلەوە بگیرێن، پاشان بەرەو خۆی ڪێشی ڪرد، بەردەوام بوو لە پێدانی ڕوانینە قووڵ و نەرمەڪانی بۆ چاوە ڪاڵەڪانی ئەوەی پێشی پاشان وەستا لە سەرنج دانەڪانی پێش ئەوەی لە چاو و ڕوانینەڪانی ئەوەی پێشیدا نوقم ببێت و خۆی بەدەستەوە بدات بۆی، پاشان بە دەنگە پیاوانەڪەیەوە دووا
"ئەمەوێت شتانێڪ بڵێم ڪە دڵنیانیم لەوەی شایەنی وتنیان بم،و دڵنیا نیم ئەگەر شایەنی وتنیان بم لە پێش تۆدا، دڵنیا نیم ئەگەر هەڵەیەڪ بێت یان گەمژێتییەڪ، بەڵـام هێشـتاش ناتوانم خۆم بە دوور بگرم لە دەربڕینی یان ڕەت ڪردنەوەی، دڵنیا نیم ئەگەر ئەم هەستانە خۆشەویستی بن، بەڵام بە هەر جۆرێڪ بێت ئەمەوێت پێتی ببەخشم، هەروەها باش نیم لە باس ڪردنی ئەوەی چۆن ئاڵۆزییەڪانی نێو مێشڪم بە شەپۆلە نەرمەڪانت بەرەو نادیارییەڪ دەبەیت، و ئەوەی چۆن هەر بینینێڪت و هەست پێڪردنێڪت زیاتر بەرەو لاوازی و خۆبەدەستەوە دان پەلڪێشم ئەڪەن، و ئەوەی چۆن ئەمەوێت زیاتر و نزیڪتر لای خۆم بتهێڵمەوە تەنانەت ئەگەر بزانم هەڵەیەڪە، دڵنیا نیم ئەگەر شایەنی قبوڵ ڪردنی هەستەڪانم بم لە لایەن تۆوە، بەڵام هێشتاش داوات لێ ئەڪەم، قبووڵم بڪە وەڪ ئەو ڪەسەی خۆشەویستی و خراپییەڪانتی لەگەڵ هاوبەشی پێ ئەڪەیت"
دوای تەواو بوونی وشە و دان پێدانانەڪانی ڪە بوێرییەڪی زۆر پێویست بوو بۆ ڪردنی، تەنها شتێڪ ڪە هەست پێدەڪرا بێدەنگییەڪی ڕەها بوو لە ژوورەڪەدا، و ڕوانینی چاوە پڕ فرمێسڪەڪانی ئەوەی پێشی، پاشان قووڵەڪانی بەسەر شانە پتەوەڪانی ئەوەی پێشیدا بڵاو ڪردەوە و پاژنەی پێیە بچووڪەڪانی بەرز ڪردەوە تا بگات و بتوانێت سەری لەسەر شانەڪانی ئەوەی پێشی جێگیر بڪات و فرمێسڪەڪانی بەسەریدا بنەخشێنێت























"بەرەو سەرەوە بیبە، نەخێر زۆر بەرزە، ڪەمێڪ بەرەو خوارەوە"
وتی بە دەنگـە بەرزەڪەیەوە ڪاتێڪ لە جیۆنی ئەڕوانی ڪە لەسەر پەیژەیەڪی بەرز ناونیشـانی فڕۆشگایەڪەی بەدەستەوە بوو،پاشان بە دەنگە گڕەڪەیەوە دوا
"ناتوانیـت بڕیـار بدەیت یان ئەتەوێت بمڪوژیت؟"
"ناتوانیت بەو شێوەیە دایبنێیت ڪە داوای دەڪەم"
"ببورە لەبەر ئەوەیە ڪە لە چرڪەیەڪدا زیاتر لە چەند ڕایەڪت هەیە"
"باشە، تۆ تەنها یەڪ ڕام جێـبەجێ بڪە"
"خانمەڪەم ناڕەزایێتی هەیە؟"
"بەڵێ"
"چاوەڕوان بە تا دێمە خوارەوە"
"ماچەڪانت ڪار ناڪات"
"چەند خراپە"

<فڕۆشگـای مۆم>




|| لـە دڵـەوە بۆ گووڵ||Where stories live. Discover now