لە تاریکی سەر تەختەی شانۆکەوە سەیری ئامادەبوانم دەکرد وە چاوەڕوانی دەستپێکردنی موزیکەکە بووم وە بەرلەوەی چاوەکانم دابخەم لە دوورەوە سەلیبێکی سوورم بینی بەوەدا زانیم کە ئەلێکس لێرەیە بۆیە خەندەم و کرد و چاوەکانم لێکنا وە دەستم بە جوڵاندنی جەستەم کرد لەگەڵ ئاوازی قازی دەریاچە کە دەمەوێت تێکەڵ بە ڕۆحمی بکەم
بەردەوام قسەکانی ئەلێکسم دەهێنایەوە مێشکم کاتێک دەیگوت تەنها ئارامی بە پەلەکانت بدە و لێ گەڕێ ڕۆحت کارەکان بکات تەختە ڕەقەکەی ژێر قاچت لەیاد بکە وە وای دابنێ لەسەر پەڵە هەورێکی هاوینە سەما دەکەیت
هێشتا چاوەکانم داخستبوو کاتێ چیتر هەستم بە ڕەقی تەختەکە نەکرد ، وە پەلەکانم ئاسوودە کرد من کردم ، من بەڕاستی پێی گەیشتم ، ئاوازەکە تێکەڵ بە ڕۆحم بووە وا هەست دەکەم ئەندامەکانی ناوەوەی جەستەم پارچەکانی موزیکەکە دەژەنن ،نامەوێت ئەم ساتە کۆتای بێت ئەگەر دەمرم با ئێستا بێت دەمەوێت بۆ ئەم خولەکە بمرم
تەنها شتێک کە دەم بیست ئاوازی قازی دەریاچە بوو وە تەنها و تەنها قسەکانی ئەوم بە مێشکمدا لێ دەدایەوە ، من پێی گەیشتم بە نەفرەت بیت باوکە ئەلێکس ، بۆ ساتێک چاوەکانم کردەوە بەڵام ئەو خەڵکانەم نەبینی کە بە ڕێکی دانیشتوون وە سات بە سات دەژمێرن تاکوو بکەومە سەر تەختەی شانۆکە وە ئەوان بە دڵی خۆیان پێ بکەنن من ئاسمانی شینی هاوین دەبینم کاتێک من لەسەر پەڵە هەورێکی تەنک سەما دەکەم
هەرگیز جارێکی دیکە من لەسەر زەوی و بە شکاوی نابینن ، من بلوبۆنێت ئەو کەسەی کە نەیدەتوانی بە ڕێکی لەسەر نووکی پێیەکانی بوەستێت جاکی وەرە ئێرە و ببینە خوێندکارەکەت چۆن لەو کاتەی دەستی بە سەما کردووە هێشتا لەسەر نووکی پێیەکانیەتی ، ببینە کە چۆن لە لوتکەیە ، ببینە کە چۆن ئەمڕۆ دەبێتە شاژنی بالێی کلاسیکی ڕووسی
هەستم بە دەستی کەسێک کرد لەسەر کەمەرم نامەوێت بزانم کێیە من ئەو بە ئەلێکس دادەنێم ، دەمەوێت لەگەڵ ئەلێکس سەما بکەم دەمەوێت بەو ئاوازەی کە ئەو بە پیانۆ کۆنەکەی کەنیسە دەیژەنێت سەما بکەم ، دەمەوێت سەما بکەم کاتێک لەناو دەستەکانیدام
.. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. ..
( بۆ ئەلێکس ئەو کەسەی کە هەمیشە ئامادەیە بۆ لە باوەش گرتنم بەڵام هێشتا نازانم بە چ نیازێک ، من وەرگیرام وە سوێند دەخۆم ئەمشەو شەوێک بە تۆ دەدەم کە هەرگیز لەبیری نەکەیت )
ئەمە ئەو ئیمێڵە بوو کە بۆ ئەلێکساندەر ئالڤارێس هاتبوو لەلایەن بەکارھێنەرێک بە ناوی بلوبۆنێت باشترین سەماکەری بالێ ، وە ئەلێکس پێکەنی بەرلەوەی وەڵامی بداتەوە
( من زۆر بە پەرۆشم بۆنیتا )بەردەوامە...........
YOU ARE READING
𝙃𝙞𝙙𝙚 𝙈𝙚
Romanceخۆم لە باوەشی ئەلێکس شاردەوە وە ئەو بە توندی لە باوەشی گرتم وە بەردەوام وشەی ئەرێنی پێم دەگوت بەبێ ئەوەی کۆتای چیرۆکەکە بزانێت «« ه.هێشتا دەنگی گەیڵ لەناو گوێیەکانمە دەزرنگێتەوە کاتێک دەڵێت بۆنێت ڕزگارم بکە ، تکایە لێرە بەجێمەهێڵە »» ئەلێکس ڕێگای ن...