یارمەتیت دەدەم

252 62 105
                                    







































Bluebonnet :




































«« کێ لەوێ دەژی ؟ »»
بە شۆکی پرسیم
«« ئەلێکس ئالڤارێسی قەشە »»
بەخێرای هەستامەوە لە شوێنی خۆم وە کێکەکەم لە دەستەکانمدا هەڵگرت بەڵام لەپڕ پەشیمان بوومەوە ، بۆچی من بیبەم
«« خاتوو کۆڵتەری بچووک بۆی ببە »»
دایکم گوتی وە هیچ سەرنجی ڕووخسارە بێ هیواکەی منی نەدا
«« باشە »»
هەر ئەوەندەم گوت وە ویستم بڕۆم بەڵام باوکم منی وەستاند
«« ئەگەر دەتەوەێت من دەیبەم »»
سەرم بە نەخێر هەژاند و ڕۆیشتم با تەنها هیوادار بم هیچ شتێک ڕوو نەدات

لەپێش دەرگای خانووەکە وەستابووم وە بە سەرنجەوە سەیری خۆمم دەکرد تیشێرتێکی بێ قۆڵ و شۆرتێکی کورتم لە بەردابوو جلەکانم کەمێک منداڵانەیە بەڵام ئەمە جلی ماڵەوەیە ، وە قژەکانم بە شێوەی دوو کەزی بوون لە پشتمەوە ، ئایا دەبوو جلێکی باشتر بکەم ؟ بێ گومان نەخێر بۆچی بیکەم







لەوکاتەی دەمویست لە دەرگا بدەم دەرگاکە کرایەوە وە شۆک بووم کاتێک ئافرەتێک دەرگاکەی کردەوە ئەوە ئۆزی بوو ، ئەو ژنەی کە هیچ ژنێکی لە شارۆچکەکە خۆشی ناوێت ، بۆچی ؟ چوونکە ئەو لەشفرۆشە ، لە ڕاستیدا ناوی جێسیکایە بەڵام خەڵکی پێی دەڵێن ئۆزی ، بەڵام بەم کاتە چی دەکات لە ماڵی قەشەیەک ، ئایا ئەلێکس کاسۆلیکیە ؟






لەگەڵ ئۆزی بەبێ دەنگی سەیری یەکتریمان دەکرد بەرلەوەی ئەو پەنجەیەک لە سۆسی شوکڵاتەی سەر کێکەکە بدات
«« بۆ دیداری باوکە ئەلێکس هاتوویت »»
بەبێ دەنگی سەرم بە بەڵێ هەژاند وە ئەو ڕێگاکەی بۆم کردەوە
«« من دەڕۆم ، کاتێکی خۆش بۆتۆ »»
دواتر ئۆزی ڕۆیشت و ون بوو ، من وەک ژنانی دیکە ڕقم لەو نییە تەنها کەمێک ڕقم لە کچەکەیەتی کە ئەویش کارمێلایە







هێشتا سەیری دەرگاکەم دەکرد دوودڵ بووم لەوەی دەبێت بچمە ژوورەوە یان بوەستم وە من هێشتا لە دەرگاکەم نەداوە ،کەمێک وەستام بەرلەوەی لە زەنگەکە بدەم بەڵام لەپڕ دەنگێکی گڕ و قوڵ لە ژوورەوە هات
«« وەرە ژوورەوە تکایە »»
من هێشتا لە زەنگەکەم نەداوە ، ئایا ئەو ڕۆحەکان دەبینێت ؟ بێگومان ئەو قەشەیە وە دەتوانێت ڕۆحەکان ببینێت







بەبێ دەنگی چوومە ژوورەوە وە کاتێک بە تەواوی چوومە ژوورەوە بە شۆکی سەیری پێشی خۆم دەکرد چوونکە ئەو سەرقاڵی پۆشینی تیشێرتێک بوو ، ڕووم نەسووڕاند بەڵکوو بە شۆکی سەیرم دەکرد ئەو جەستەیەکی نایابی هەبوو ماسوولکەکانی گەدەی لەسەر یەک وەستابوون وە شانەکانی پان و خاوەن ماسوولکە بووم ، چی ئەگەر باوەشم لێ بدات ون دەبم ، نەخێر نەخێر کەسێک زلەیەک لە من بدات وە چی دەڵێم







𝙃𝙞𝙙𝙚 𝙈𝙚 Where stories live. Discover now