Bluebonnet :
قاچەکانم بە ئاڕاستەیەکی ستوونی درێژ کردبوو ڕاست بۆ دواوە و چەپ بۆ پێشەوە بە شێوەیەکی ڕێک و تەخت وەستابووم هەموو هەوڵم بۆ ئەوە بوو بە لایەک دا نەکەوم چوونک سەرنج و بیرکردنەوەکانم لە شوێنیکی دیکە بوون ، ئەوان لە ڕابردوو بوون ، لە شەوی ڕابردوو لە ژوورەکەی خۆم ، ئەو کاتە لە باوەشی ئەلێکس بووم
تەواوی شەوی ڕابردوو بێدار بووم ، ڕووم لە ئەلێکس بوو وە ئەو بە قۆڵە بەهێزەکانی لەباوەشی گرتبووم ، زۆر هەستێکی سەیرم هەبوو پەپولەکانی ناو گەدەم گۆڕابوون بۆ ئەژدیھا، پێموابێت ئەگەر ڕووم بسووڕێنم دەتوانم بخەوم ، ئەوەش کەمێک ئەستەمە چوونکە جێگاکە بچووکە وە ئەلێکس باوەشی لە من داوە
دوای زەحمەتیەکی زۆر و بەبێ ئەوەی ئەلێکس بە ئاگا بێت خۆم سووڕاند وە پشتم لە ئەلێکس کرد ، پێم وابێت ئەمە باشترە وە دەتوانم کەمێک بخەوم چوونکە وا نزیکی خۆرهەڵاتنە ، لەوکاتەی چاوەکانم لێکنا تا کەمێک بخەوم بەڵام چاوەکانم کرانەوە وە دڵم تا ئەو پەڕی خێرای لێیدا وە گەرمی بۆ تەواوی جەستەم هات چوونکە هەستم بە لێوەکانی ئەلێکس کرد لەسەر ملم
هەناسەکانی گەرم بوون زۆر گەرم ، وای دەکرد لە ملمەوە گەرمی بۆ تەواو جەستەم بچێت ، گەدەم وەک ئەوەبوو سەرەوژێر ببێتەوە ، خودایە ئەمە چییە من ناتوانم بەم شێوەیە بخەوم ، هەر وابوو ، هیچ نەخەوتم ، وە لە نزیک کاتژمێر نۆ ئەلێکس ڕۆیشت ، نەفرەت هەردووکمان دواکەوتین چوونکە چاوەڕوانی ڕۆیشتنی دایک و باوکم بووین
«« کارمێلا قاچەکانت ڕێک بکەرەوە »»
دەنگی جاکی لە خەیاڵکردنی شەوی ڕابردوو دەری هێنام وە بەبێزاری چاوەکانم کردەوە
«« بلوبۆنێت هەندێک پشوو بدە بەرلەوەی تووشی ڕەقبوونی ماسولكه ببیت »»
دواتر بەرەو لای چەند خوێندکارێکی دیکە چووە وە دەستەکانم لەسەر زەوی توند کرد تاکوو جەستەم بەرز بکەمەوە وە بە شێوەیەكی ئاسایی لەسەر زەویەکە دانیشتم وە پاڵم بە دیوارە ئاوێنەیەکەوە دایەوە
«« باشە پشکنینی قاچەکانتان بۆ ئەمڕۆ بەسە ، بەیانی دەتان بینمەوە لە ماڵەوەش مەشق بکەن تەنها پشت بێرە مەبەستن ، بەهیوای کاتێکی خۆش بۆ هەمووان »»
جاکی تەواوی قسەکانی کرد وە دواتر هاتە لای من
«« ئەمڕۆ زۆر باش بوویت بۆنێت بەڵام هێشتا وەستانتم بە دڵ نییە لەسەر پێیەکانت هەوڵبدە مەشقی زیاتر بکەیت »»
سەرم بە بەڵێ هەژاند
«« دەتوانن بڕۆن وانەی دیکەمان نابێت »»
دواتر جاکی هۆڵی مەشقکردنەکەی بەجێهێشت
YOU ARE READING
𝙃𝙞𝙙𝙚 𝙈𝙚
Romanceخۆم لە باوەشی ئەلێکس شاردەوە وە ئەو بە توندی لە باوەشی گرتم وە بەردەوام وشەی ئەرێنی پێم دەگوت بەبێ ئەوەی کۆتای چیرۆکەکە بزانێت «« ه.هێشتا دەنگی گەیڵ لەناو گوێیەکانمە دەزرنگێتەوە کاتێک دەڵێت بۆنێت ڕزگارم بکە ، تکایە لێرە بەجێمەهێڵە »» ئەلێکس ڕێگای ن...