لە پەنجەرەکەمەوە

277 56 97
                                    






Aleks :








بەیانیەکی خۆشە نزیک کاتی نیوەڕۆیە وە من هێشتا لە کەنیسەم وە مووسام لە باوەشم گرتووە وە بەبێ دەنگی سەرقاڵی نزاکردنین وە هەرجارێک سەیری ئەو دەکەم پێ دەکەنێت ، لە ناوەڕاستی مانگی سێیەمی تەمەنیەتی
«« کوڕی بچووک تۆ فێری پێکەنین بوویت ؟ همم »»
دواتر سەرم چەماندەوە تاکوو ماچێک لەسەری بکەم وە بەردەوامی بە نزاکەم بدەم کاتێک دەستە ئازادەکەم خاچەکەی بە توندی گرتووە









هەوڵ دەدەم تەوای سەرنجم لەسەر نزاکردن بێت بەڵام سەختە هەندێکجار مێشکم بۆ شتی دیکە دەچێت بۆ نموونە بۆنێتا ، تەواوی سەرنجەکانم دەبات ، دوێنێ شەو زۆر نایاب بوو بەو شێوەیەی لە باڕەکە گفتوگۆمان دەکرد ، بە گشتی زۆر گفتوگۆ دەکەین بەڵام شەوی ڕابردوو نایاب بوو ، هێشتا شێوەی لە پێش چاومە کاتێک پێمگوت کە ئەو جوانترینە ، بەڵام بەڕاستی ئەو جوانترینە









«« دەتوانم کەمێک مووسا لە باوەش بگرم »»
دەنگێکی نێرینە هات لە تەنیشتمەوە کە وای کرد ئاوڕ بدەمەوە وە ئەو هاوڕێی بۆنێتا بوو پێموابێت ناوی گابریێلە ، کەمێک لێم ڕوانی بەرلەوەی مووسای پێ بدەم
«« گابریێل وایە ؟ »»
ئەو سەری بە بەڵێ هەژاند وە سەرنجەکانی هێشتا لەسەر مووسا بوو تا لەپڕ قسەی کرد
«« لە ڕابردوو هەستم بەوە کرد مادی هەڵسوکەوتی سەیرم بەرامبەر دەکات ، وە زانیم ئەو هەستی بۆ من هەیە بەڵام من لە خۆم دڵنیا نەبووم بۆیە پشتگوێمخست وە چیتر بیرم لێیان نەکردوە وە گرنگی پێ دانەکانی مادیم پشتگوێخست بە هەمان شێوە ، بەڵام لەپڕ خۆم بینیوە لە ئازارێکی توندی دڵ شکان کاتێک مادی چووە پەیوەندیەوە لەگەڵ سکۆت ، دڵم شکا زۆر بە خراپی شکا ، چیتر هیچ شتێک لە ژێر کۆنتڕۆڵی من نەبوو ، زۆر دڕەنگ بوو بۆ ئەوەی دەستم بە مادی بگات ، هەتاکوو ئێستا لە دوورەوە سەیری مادی دەکەم »»
تەنها بە تێنەگەیشتنەوە سەیریم دەکرد تێناگەم قسە بۆ من دەکات ؟ یان بۆ مووسا ؟ یان بۆ خودا ؟ قسە بۆ کێ دەکات ؟ لە سەرخۆش ناچێت تا وڕێنە بکات












«« تۆ بۆچی ئەمانە بە من دەڵێیت ؟ »»
دواتر سەری بەرز کردەوە تاکوو سەیرم
«« تاکوو هەمان چارەنووسی منت تووش نەبێت »»
نازانم دەبێت چ کاردانەوەیەک بە گابریێل نیشان بدەم
«« بۆچی وا بیر دەکەیتەوە کە تووشی ئەو چارەنووسە دەبم ؟ »»
ئەو شانەکانی بەرزکردەوە
«« شتێکت پێ ئەڵێم بەڵام زۆر شۆک مەبە »»
برۆکانم لێکنا
«« بۆنێت هەستی بۆ تۆ هەیە »»
وەک ئەوەی بروسکە لێمی دابێت لە شوێنی خۆم وشک بووم













بلوبۆنێت هەستی بۆ من هەیە !!!













بۆنێتای جوان و ئازیز هەستی بۆ کەسێکی وەک من هەیە !!













𝙃𝙞𝙙𝙚 𝙈𝙚 Where stories live. Discover now