Bluebonnet :
پاش ئەوەی بە تەواوی ماڵئاوایمان لە تیفانی کرد بە دڵێکی خەمبارەوە بەرەو دەرەوەی فڕۆکەخانە چووین ، لە ئێستاوە هەست بە خەمباری دەکەم ، چیتر هیچ کەسێک نییە قسەی لەگەڵ بکەم مادی هەمیشە سەرقاڵە
«« شەفتی کارکردنی شەوانەم هەیە دەبێت بڕۆم »»
مادی گوتی وە بەرەو تاکسیەک چوو وە ماینەوە من و گابریێل ، هیچ قسەیەکم نەکرد تەنها بەبێزاری ڕێم دەکرد وە دەمتوانی هەستی پێ بکەم ئەو لە پشتمەوەیە
«« ڕۆژێکی ناخۆشە »»
گابریێل بە دەنگێکی نزم قسەی دەکرد بەڵام پشتگوێمخست
«« دەڵێم ڕۆژەکە ناخۆشە »»
دووبارە پشتگوێمخست ، تا ئەوەی شانمی گرت و هاتە پێشم
«« بۆچی وەک منداڵ هەڵسوکەوت دەکەیت ، ئەم ڕەفتارە لە ئێمە دەوەشێتەوە »»
تەنها بەبێزاری چاوەکانم لێی سووڕاند
«« بەرلەوەی وەک گەمژەیەک ئەلێکس بانگهێشت بکەیت دەبوایە بیر لەوە بکەیتەوە تێگەیشتیت »»«« بلوبۆنێت تۆ گەمژەیت ئێمە کەی لە یەکتری توڕە دەبین وەرە بڕۆین خواردن بخۆین من برسیم »»
سەرم بە نەخێر هەژاند ئەمرۆ هیچ شتێکم نەخواردوە بەڵام هێشتا هیچ ئیشتیهام نییە
«« من تێرم »»
درۆم کرد ، دەزانم ئەو بڕوا ناکات بەڵام هێشتا هیچ پێداگری نەکرد
«« شەوی ڕابردوو چی ڕوویدا ، بەڕاستی پاش ئاهەنگەکە بە شێوەیەک سەرخۆش بووم ناوی خۆمم لە یاد کردبوو »»
بە بەبیرهاتنەوەی شەوی ڕابردوو گەدەم گەرم دادەهات وە هەستێکی وەک ئەوەم هەبوو تەواوی گەدە و ریخۆڵەکانم گرژ ببن و تەزووری سەیری پێدابێت
«« شتێکی خەیاڵی بوو زیاتر بەهەرحاڵ هەموو شتێک لە بەیانیدا کۆتای پێ هات »»
گابریێل بەبێزاری سەیری کردم
«« واتە هێشتا پاکیزەیت »»
سەیرکردنێکی بکوژانەم پێیدا
«« گابریێل »»
بە توندی ناویم هێنا وە ئەو تەنها پێکەنی«« کەواتە وەک گەمژەیەک چوویتە بەرامبەر ئالڤارێس و پێت گوت من ناتوانم ئەمە بکەم تکایە لێم تێبگە »»
گابریێل بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە لاسای منی دەکردەوە
«« ئەلێکس ئەمانەی بە تۆ گوت »»
ئەو دەستی بە شێوەیەکی ستونی لە پێشم ڕاگرت
«« نەخێر تەنها زۆر باش دەتناسم »»
بۆ ساتێک لە گابریێلم ڕوانی
«« بۆچی ئەم کارەت کرد گابریێل ؟ »»
ئەو هیچی نەگووت تەنها دەستی لەسەر شانم دانا
«« ئەوەیان شتێکە لە نێوانی من و ئالڤارێس »»
برۆکانم لێکنا بەڵام بەرلەوەی چانسی قسەکردنم هەبێت ئەو چەند تاڵە قژێکمی ڕاکێشا وە ڕایکرد
«« ئاههه گابریێلی گەمژە »»
بێ سوود بوو چوونکە ئەو ڕایکرد ، باشە پێویستە بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە وە هەندێک مەشق لەسەر بالێ بکەم پێموابێت ئەوە زۆر باش دەبێت بۆ من
YOU ARE READING
𝙃𝙞𝙙𝙚 𝙈𝙚
Romanceخۆم لە باوەشی ئەلێکس شاردەوە وە ئەو بە توندی لە باوەشی گرتم وە بەردەوام وشەی ئەرێنی پێم دەگوت بەبێ ئەوەی کۆتای چیرۆکەکە بزانێت «« ه.هێشتا دەنگی گەیڵ لەناو گوێیەکانمە دەزرنگێتەوە کاتێک دەڵێت بۆنێت ڕزگارم بکە ، تکایە لێرە بەجێمەهێڵە »» ئەلێکس ڕێگای ن...