dream on aerosmith
لەگەڵ گوێبیستبوونی ئەوە لە پارتەکە بخوێننەوەBluebonnet :
سەرقاڵی خوێندنەوەی ئەو ئیمێڵە بووم کە لەلایەن جاکیەوە بۆم هاتبوو کاتێک بۆ بوتڵێک ئاو دەگەڕام لەناو بەفرگرەکە ، ئەو ڕۆژێکی بۆم کردووە بە پشوو بەهۆی قاچەکانمەوە بەڕاستی ئەوە چاکەیەکی مەزن بوو چوونکە ئازارێکی زۆر خراپم هەیە لە قولاپەم ، پاش لادانی مۆبایلەکە لەپێش چاوم ستیکەرێکم لە ناو بەفرگرەکە بینی کە نوسابوو بە چەند دەفرێکی پارێزەرەوە
«« چێژ لە خوانی ئێوارەت ببینە بۆنێت »»
باوکم خواردنەکانی ئێوارەی لەناو دەفری پارێزەر دانابوو ، بۆچی ئەمە لە نووسینی باوکم ناچێت ؟ بەڵام ئەگەری سەدا سەد هی دایکم نییە
ڕێبێکام لە باوەشم هەڵگرت و بەرەو ژووری دانیشتن چووم پێموانیە بتوانم بچمە کەنیسە وە ناچمە پەیمانگا کەواتە لە ماڵەوە دەمێنمەوە وە سەیری فیلم دەکەم وە چێژ لە کولێرەی گۆشتەکەم وەردەگرم لە کاتێکدا قاچەکانم لەسەر بالیفێکی نەرم دەحەسێنمەوە
چێژم لە سەیرکردنی دیزنی وەردەگرت کاتێک گوێبیستی زەنگی دەرگا بووم ، وە بە لەسەر خۆی هەستامەوە وە کاتێک دەرگاکەم کردەوە بینیم ئەوە پۆستەچی بوو
«« ئێرە ماڵی ئارثەر کۆڵتەرە »»
سەرم بە بەڵێ هەژاند
«« ئەمە بۆ ئەوە »»
دواتر ئەو بۆکسێکی گەورەی پێم دا کە وای کرد بچەمێمەوە هێندە گەورە بوو
«« زۆر سوپاس بۆ کارەکەت »»
گوتم پاش ئەوەی فایلەکەم واژۆ کرد
ئەو پیاوە کەمێک ناسراو دیارە ، ئایا پێشتر لە کوێ بینیومە ؟ بەهەرحاڵ سەیری بۆکسەکەم کرد بینیم ئەوە هەندێک کەلوپەلی ئەنتیکە کە بۆ دووکانەکەی هاتووە ، کاتێک سەرقاڵی خوێندنەوەی نووسراوی سەر بۆکسەکەبووم لەپڕ شتێک هاتە ناو مێشکم پیاوی پۆستەچییەکە !!!!!
بەبیرم هاتەوە ئەو پیاوە چەند ساڵێک لەمەوبەر هەوڵی خۆ کوشتی دا بە خواردنەوەی لیترێکی تەواو لە پاکەرەی ناوماڵ ، ئەو ڕزگاری بوو وە کاتێک لە نەخۆشخانە بوو مایکڵ ڕۆیشت بۆ سەردانی وە منی لەگەڵ خۆی برد ، قسەکانی مایکڵ هێشتا لە خەیاڵمە وەک ئەوەی دوێنێ بێت
( تۆ تاوانباریت چوونکە ئازاری خۆت دەدەیت )
YOU ARE READING
𝙃𝙞𝙙𝙚 𝙈𝙚
Romanceخۆم لە باوەشی ئەلێکس شاردەوە وە ئەو بە توندی لە باوەشی گرتم وە بەردەوام وشەی ئەرێنی پێم دەگوت بەبێ ئەوەی کۆتای چیرۆکەکە بزانێت «« ه.هێشتا دەنگی گەیڵ لەناو گوێیەکانمە دەزرنگێتەوە کاتێک دەڵێت بۆنێت ڕزگارم بکە ، تکایە لێرە بەجێمەهێڵە »» ئەلێکس ڕێگای ن...