ماددی

301 66 101
                                    



















Bluebonnet :




















لە هۆڵی مەشقکردن بووم وە لە دوورەوە سەیری ئەوانی دیکەم دەکرد تەنها سەرنجم لەسەر قاچەکانیان بوو ، لە خۆمم دەپرسی کە ئەوان چۆن دەتوانن بەم شێوەیە ڕێک بوەستن ، ئایا ئەوان شتێکی تایبەتیان هەیە ، لە بیرکردنەوەدا بووم کاتێک ترێزا دەستی لە شانم دا کە وای کرد سەیری بکەم وە ئەم ئاماژەی بە بەشی سەرەوەی هۆڵەکە کرد بەڵام شۆک بووم کاتێک باوکە ئەلێکسم لەوێ بینی کە بە دەستەی ئاماژەی بە مندا بچمە لای ئەو









بەبێ ئەوەی تێبینی بکرێم بە خێرای چوومە سەرەوە وە مۆڵەتی قسەکردنم بە ئەو نەدا کاتێک دەستیم گرت و بردمە دەرەوە هۆڵەکە وە دواتر زانیم ئەو بۆ پرسیارکردن دەربارەی مادی لێرەیە ، باشە مادی هاوڕێی منداڵی منە بەڵام ئەو دەستی کرد بە خۆدوورخستنەوە لە ئێمە وە کەوتە داوی پیاوێک لە تەمەنی باوکیدا وە پاش ئەوەی لێی دووگیان بوو وە پیاوەکە ڕۆیشت و بەجێهێشت مادی لە ماڵ ڕایکرد وە سێ ڕۆژ بەرلە ئێستا گەڕایەوە














«« بۆچی پرسیاری مادی دەکەیت چ کارێکت بەو هەیە ؟ »»
بە دەنگێکی جدی پرسیم وە قۆڵەکانم لەسەر سنگم گرێ دا
«« کەواتە دەزانیت لە کوێیە ؟ »»
ئەلێکس بە پەرۆشیەوە پرسی بەڵام هیچ شتێکم نەگووت
«« باشە ، باشە من دەیڵێم »»
ئەلێکس خۆی بە دەستەوە دا وە بە هێمنی دەستی بە قسەکردن کرد
«« بەرەبەیانی ئەمڕۆ مادی منداڵێکی لە پێش دەرگای پشتەوەی کەنیسە بەجێهێشتووە »»
قسەکانی باوکە ئەلێکس وەک بروسکەیەک لە مێشکمی دا کە وای کرد زۆر شۆک ببم











«« ئەوە ڕاست نییە »»
دەنگم زۆر نزم بوو بەڵام هێشتا دەبیسترا وە ئەو بەبێ هیوای سەری بە بەڵێ هەژاند
«« ئەوە ڕاستە ئێستاش ئەگەر دەتوانیت من ببە لای ئەو »»
چەند جارێک هەناسەی درێژم دایەوە تاکوو خۆم لەگەڵ بارودۆخەکە بگونجێنم
«« باشە من دەتبەمە لای مادی »»
باوکە ئەلێکس سەری بە بەڵێ هەژاند وە من بەخێرای بەرەو ژووری پشوودان چووم تاکوو جانتایەکەم بهێنم











پاش ئەوەی جانتایە گەورەکەم لە شان کرد بەرەو دەرەوەی پەیمانگا ڕۆیشتم وە بینیم باوکە ئەلێکس چاوەڕوانی من دەکات ، خەندە ئامێزە بەو جلانەوە بۆتە جێی سەرنجی هەمووان
«« با بڕۆین »»
دواتر لە تەنیشتی وەستام
«« ئێستا بۆ کوێ دەچین ؟ »»
ئەو پرسی وە من ئاماژەم بە بەشی باشووری شارۆچکەکە کرد
«« ماڵی پاتریک و مۆڵی لە دەرەوەی شارۆچکەکەیە , لە بەشی باشوور»»
باوکە ئەلێکس سەری هەژاند وە بە پێچەوانەی ئەو ئاڕاستەیەی کە من گوتم دەستی بە ڕێکردن کرد
«« هێی بۆ کوێ دەچیت ؟ »»
پرسیم بەڵام ئاوڕی نەدایەوە
«« بۆ ماڵەوە »»
برۆکانم لێک نزیک کردەوە
«« بۆچی ماڵەوە »»
دواتر بە هەمان شێوە بەدوای کەوتم
«« تاکوو ئۆتۆمبێلەکەم بهێنم »»












𝙃𝙞𝙙𝙚 𝙈𝙚 Where stories live. Discover now