ژووری دانپێدانان

366 67 111
                                    

































Aleks :




























لەبەرامبەر کەنیسە ئۆتۆمبێلەکەم وەستاند وە کاتێک دابەزیم کەمێک سەیری شەقامەکەم کرد ، بێ دەنگە هەموو شتێک لە شوێنی خۆیەتی وە کەسانێکی کەم لە دەرەوەن چوونکە ئەمڕۆ پشووە وە سوێند دەخۆم ئەمڕۆ دۆزەخ هەناسە بەسەر زەویدا دەدات کەشێکی گەرم و بێزارکەرە وام لێدەکات ئارەقە لە سەرمەوە بتکێت تاکوو نووکی پێیەکانم ، وە خۆشبەختانە ئەمڕۆ ئەو کاسۆکە گەورەیەم نەپۆشیوە تەنها کراسێکی سپی و پانتۆڵێکی ڕەشم کردووە












کاتێک چوومە کەنیسە هیچ کەسێکی دیکەی لێ نەبوو جگە لەو قەشە نوێیەی کە ناوی دانیاڵە لەگەڵ سارا کە منداڵێکی بچووکی لە باوەش بوو ، هیچ شتێکم نەگووت بەڵکوو بەبێ دەنگی بەرەو ڕووی ئەوان ڕۆیشتم وە زانیم منداڵەکەی باوەشی سارا مووسایە












«« سڵاوتان لێبێت »»
گوتم وە ئەوان پێکەوە وەڵامیان دایەوە دواتر مووسام لە باوەش گرت
«« وادیارە تۆ مووسات خۆشدەوێت »»
دانیاڵ گوتی وە من هێشتا سەرنجم لەسەر مووسا بوو
«« چوونکە خۆی ناوی لێنا »»
سارا گوتی
«« بەڵێ من منداڵم خۆشدەوێت ، ئەوان پاک و بێ گوناهن »»
دواتر لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشتم وە دانیاڵ ڕۆیشت وە مامەوە لەگەڵ سارای بەتەمەن و مووسای بچووک













«« منداڵێکی زۆر سەیرە وەک ئەوەی بزانێت دایکی لێرە نییە ، هیچ ئازارم نادات ، هەمیشە دەخەوێت ، بەیانی تەمەنی دەبێتە مانگێک »»
دواتر سەیری مووسام کرد ، لە ڕاستیدا ئەمە منداڵەکەی مادیە وە لە دایکی مادیم بیست کە ناوی لێناوە سکۆت بۆیە هەر ئەو ڕۆژە کاتێک گەڕامەوە ناوم لێی نا مووسا ، منداڵێکی پاک و بێ تاوان نابێت بەناوی ئەو کەمتیارەوە ناوبنرێت













بە نەرمی دەستم بە سەری مووسا دەهێنا بەرلەوەی بە چرپەوە قسەی بۆ بکەم ، گێلانەیە قسە بۆ منداڵێکی یەک مانگە بکەیت بەڵام من دەیکەم
«« مووسا ، تۆ منداڵێکی ژیریت ، هیوادارم کە خودا باشیەکان بهێنێتە ڕێگەت ، تۆ هەست دەکەیت دایکت لێرە نییە بۆیە ئەرک ناخەیتە سەر سارا ، همم پێویستە کاتێک گەورە دەبیت ڕێژ لە سارا بگریت »»
گوێبیستی پێکەنینی سارا بووم
«« کاتێک ئەو گەورە دەبێت من بە تەواوی دە بمە داپیرە »»
ئەوە ڕاستە ئێستا سارا لە کۆتای پەنجەکاندایە
«« داواکاریەک هەبوو بۆ وەرگرتنی لەم هەفتەیە بەڵام لەسەر داوای تۆ ڕەتم کردەوە »»
دواتر سەیری سارام کرد
«« کارێکی باشت کردوە ، با هیچ کەسێک نەیبات »»

















𝙃𝙞𝙙𝙚 𝙈𝙚 Where stories live. Discover now