Bluebonnet :
«« هاتووم تاکوو وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە »»
ئەلێکس بەبێ کاردانەوە سەیری دەکردم بەرلەوەی ئاماژەم پێ بدات بچمە ژوورەوە
«« با لە ژوورەوە قسە بکەین »»
دواتر ئەو ڕۆیشت ، بە نەفرەت بیت کەرکەدەن
ئەلێکس بەرەو چێشتخانەکە چوو وە ئاماژەی بە من دا تا لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دابنیشم ، بۆچی من زۆر گوێڕایەڵم چوونکە من ئەوەم کرد وە ئەو لە پێشم وەستا وە ئەو قوتویەکی بۆ من ڕاگرت
«« ئەوە چییە ؟ »»
ئەو هێشتا سەیری چاوەکانی منی دەکرد
«« جێڵی ئازار شکێن لە قاچەکانتی بدە »»
دواتر جێڵەکەم لێی وەرگرت وە لەسەر مێزەکەی دانا
«« ئێستا لێی بدە »»
ئەلێکس گوتی کە وای کرد چاوەکانم بسووڕێنم
«« باشە دواتر بەکاری دێنم »»
دواتر ئەو سەری بە نەخێر هەژاند
«« ئێستا لێی بدە ئەگەر نا خۆم دەیکەم »»
بە توڕەی هەناسەم دایەوە بەرلەوەی دەست بە لێکردنەوەی باندیجەکان بکەم لە قاچەکانم دواتر جێڵەکەی لێ بدەمهەستم بە ساردی دەکرد لەسەر قاچەکانم وە کەمێک سڕ بووم ئەمە باشە کە وا دەکات چیتر ئازارەکە نەمێنێت ، وە دواتر دووبارە باندیجەکانم لە دەوری قاچەکانم پێچایەوە وە پاش ئەوەی دەستەکانم شۆرد دووبارە لەسەر هەمان کورسی دانیشتم وە ئەلێکس لە لایەکەی دیکە مێزەکە بوو کاتێک ئەنیشکێکی لەسەر مێزەکە بوو وە قاچەکانی لەسەر یەکتر دانابوو
«« دەی ئێستا پێم بڵێ ووڵامی پرسیارەکە چییە »»
گەرووم پاککردەوە بەرلەوەی دەست بە قسەکردن بکەم
«« کاتێک منداڵ بووم خەونم بەوەوە دەبینی کە ببم بە باشترین سەماکەری بالێ ، وە دواتر خۆم بینیەوە کە من ئاسوودەیی لە بالێ بەدەست دێنم ، بۆم دەرکەوت خەونی من بوون بە باشترین سەماکەری بالێیە بەڵام خولیای من سەما کردنە ، کاتێک سەما دەکەم ئاسوودەم ، هەست بە هیچ شتێک ناکەم ، دەچمە جیهانێکی دیکە ، جیهانێک کە تایبەتە بە خۆم و خەونەکانم ، ئێستا تێگەیشتیت ، خولیای من سەما کردنە »»ئەلێکس بۆ کەمێک بەبێ کاردانەوە سەیری کردم بەرلەوەی قۆڵەکانی لەسەر سنگی گرێ بدات
«« پێموابێت ئەوە خەونێکی بەدی نەهاتووە »»
هەموو شتێک لە مێشکم وەستا بە قسەکانی ئەلێکس وە بە توڕەی لە شوێنی خۆم هەستامەوە بەرلەوەی بە توندی لە مێزەکە بدەم
«« نەخێر بەو شێوەیە نییە من ئەوە بەدی دەهێنم »»
ئەویش بە هەمان شێوە هەستایە سەر پێیەکانی
«« بەڕاستی پێتوایە لەگەڵ ئەو قاچانەی کە ناتوانیت لەسەر نووکی پێیەکانت بوەستیت »»
دەستم بەرز کردەوە تاکوو یەخەی بلوزەکەی بگرم
«« من ئەوە بەدی دەهێنم هەی قەشە تێگەیشتیت »»
دواتر لێوەکانی ئەلێکس پان بوونەوە بۆ خەندەیەکی نەگریسانە وە سەری هێنایە پێشەوە
«« کەواتە نیشانمی بدە »»
منیش بە هەمان شێوە چوومە پێشەوە بەڵام ناچار بووم خۆم بەرز بکەمەوە
«« بێ گومان دەیکەم »»
دواتر یەخەی ئەوم بەردا وە دوور کەوتمەوە تاکوو بڕۆم
YOU ARE READING
𝙃𝙞𝙙𝙚 𝙈𝙚
Romanceخۆم لە باوەشی ئەلێکس شاردەوە وە ئەو بە توندی لە باوەشی گرتم وە بەردەوام وشەی ئەرێنی پێم دەگوت بەبێ ئەوەی کۆتای چیرۆکەکە بزانێت «« ه.هێشتا دەنگی گەیڵ لەناو گوێیەکانمە دەزرنگێتەوە کاتێک دەڵێت بۆنێت ڕزگارم بکە ، تکایە لێرە بەجێمەهێڵە »» ئەلێکس ڕێگای ن...