Bluebonnet :
لەسەر کورسی بەرامبەر ئەلێکس دانیشتم کاتێک ئەو کتێبەکەی دەستی داخست وە بە خەندەیەکی بچووکەوە لێمی دەڕوانی
«« سڵاو باوکە ئەلێکس »»
دواتر ئەنیشکم لەسەر مێزەکە دانا تاکوو چەناگەم لەسەر دەستم جێگیر بکەم
«« پێموابێت پێویستە پۆلیس ئاگادار بکەینەوە لە هاتنی منداڵێک بۆ ئەم بارە »»
تەنها چاوەکانم لێی سووڕاند
«« من منداڵ نیم چەند مانگێکی دیکە دەبمە بیست و یەک ساڵ وە ئەوکاتە بە ئازادی دێم و دەڕۆم ئەو بە دەنگێکی نزم پێکەنی
«« ئایا هاوڕێی خاوەنی باڕەکەیت ؟ »»
سەرم بە نەخێر هەژاند
«« کەواتە خۆشەویستی ئەویت »»
دووبارە سەرم بە نەخێر هەژاند
«« هاوڕێی تیڤانیە ، مەبەستم هاوڕێی هاوڕێکەمە »»
ئەو بە تێگەیشتنەوە سەری ھەژاند«« دیارە هاوڕێی زۆرت هەیە ؟ »»
ئەلێکس پرسی وە جارێکی دیکە سەرم بە نەخێر هەژاند
«« نەخێر من هاوڕێی زۆرم نییە چی سەبارەت بە تۆ »»
ئەو شانەکانی بەرزکردەوە
«« من هیچ هاوڕێیەکم نییە »»
لە شۆکدا چاوەکانم کرانەوە
«« واتە چی هاوڕێت نییە ، ئەی من »»
ئەو دووبارە شانەکانی بەرزکردەوە
«« لەو بڕوایەدا نەبووم ئێمە هاوڕێ بیت ، دەتەوێت هاوڕێ بین »»
بەخێرای سەرم بە نەخێر هەژاند ، هێشتا ئەوەندە گەمژە نیم ئەو بکەمە هاوڕێی خۆم
«« نەخێر سوپاس من ئەوەم ناوێت »»
دواتر پرسیارێکی دیکەم لا دروست بوو وە لەوکاتە مۆرفی هات وە پەرداخێک بیرگەی بۆ ئەلێکس دانا وە پەرداخێک پیپسی بۆ من وە بە گاڵتەجاڕیەوە سەیری منی کرد
«« بیخۆ بچکۆل »»
گوێبیستی پێکەنینی ئەلێکس بووم کە وای کرد چاوەکانم بسووڕێنم«« باوکە ئەلێکس تۆ بۆچی هاوڕێت نییە ؟ »»
ئەو بۆ ساتێک سەیری کردم وەک ئەوەی بیر بکاتەوە
«« من تەنها پیاوێکی سەرقاڵم بە کارەکەمەوە »»
قسەکانی ئەلێکس وای کرد بە گاڵتەجاڕیەوە پێبکەنم
«« تۆ ئەو کەسەیت کە دەتەوێت واز لە کارەکەت بهێنیت چییونکە حەزت پێی نییە »»
ئەو پەرداخەکەی بەرزکردەوە تا لە پەرداخەکەی منی بدات وە دواتر خواردیەوە
«« ڕاستە بەڵام پێویستە مرۆڤ هەمیشە بە دڵسۆزی کار بکات »»
دووبارە پرسیارێکییکە هاتە ناو مێشکم
«« ئەگەر واز لەم کارە بهێنیت چ کارێک دەکەیت »»
ئەو شانەکانی بەرزکردەوە بەڵام لەپڕ پێکەنی
«« چ شتێک مایەی پێکەنینە »»
ئەو دەستی لەسەر لێوەکانی دانا تاکوو بوەستێت لە پێکەنین
«« دەزانیت لە سەرەتادا دەمویست کاتێک واز لە قەشەیی دێنم یانەیەکی شەوانە دابنێت وە هەموو کچەکان پاکیزە و جۆری خۆم بن»»
بە شۆکەوە لە ئەلێکسم دەڕوانی
«« تۆ قەشەیەکی پیسیت ، جۆری تۆ چییە »»
دواتر چاوم بە شوێنەکەدا دەگێڕا بۆ دۆزینەوەی کچێکی جوان تاکوو ئەو بڵێت جۆری منە
«« تۆ »»
بەخێرای سەیری ئەوم کرد
«« من ؟! »»
ئاماژەم بە خۆم دا وە ئەو سەری بە بەڵێ هەژاند
«« بەڵێ تۆ ، تۆ جۆری منیت »»
قسەکانی ئەلێکس وای کرد بە شەرمەوە پێبکەنم وە لێدانی دڵم بۆ بێ کۆتا بەرز بوەوە
«« گاڵتە دەکەیت چۆن دەکرێت ؟ »»
ئەو سەری بە نەخێر هەژاند
«« گاڵتە ناکەم ، تۆ زۆر جوانیت ، جوانترین کچیت کە تاکوو ئێستا بینیومە »»
YOU ARE READING
𝙃𝙞𝙙𝙚 𝙈𝙚
Romantizmخۆم لە باوەشی ئەلێکس شاردەوە وە ئەو بە توندی لە باوەشی گرتم وە بەردەوام وشەی ئەرێنی پێم دەگوت بەبێ ئەوەی کۆتای چیرۆکەکە بزانێت «« ه.هێشتا دەنگی گەیڵ لەناو گوێیەکانمە دەزرنگێتەوە کاتێک دەڵێت بۆنێت ڕزگارم بکە ، تکایە لێرە بەجێمەهێڵە »» ئەلێکس ڕێگای ن...