Bluebonnet :
زۆر بە ئاسوودەیی سەرقاڵی سەرما کردن بووم خۆمم دەهەژاند ، دەستەکانم لە ئاسمان بوون وە ڕۆحم .... ئمم هێشتا نازانم ڕۆحم لە کوێیە ، کەواتە بۆ با ڕۆحم لە بیر بکەین
لە ئاوێنەکەی پێشمەوە سەیری خۆمم دەکرد کە چۆن سەمام دەکرد وەک پەپولەیەک واوو من ئێستا پەپولەم بەڵام پەپولەییەکی برسی چوونکە هیچ شتێکم نەخواردووە ئەمڕۆ ، هەرچەندە باوکە ئەلێکس پێشنیاری کرد کە نان بخۆین بەڵام وەک گەمژەیەک ڕەتم کردەوە چوونکە برسی نەبووم ، بەڵام ئێستا وەک دۆزەخ پەشیمانم
«« بلوبۆنێت سەرنج بخە سەر قاچەکانت »»
دەنگی جاکی وەک نەفرەتیەک هاتە ناو گوێیەکانم کە وای کرد لە جیهانی پەپولەی بێمە دەرەوە وە دەستم بەوە کرد سەرنجم بخەمە سەر نووکی پێیەکانم کە بەرە بەرە بەرز دەبوومەوە
«« ئۆو بەرەوپێشچوونێکی باشە بۆنێت ، زیاتر هەوڵبدە ، زیاتر ، زیاتر»» قسەکانی جاکی هاندەر بوون وە وە سوود بەخش بوون
ئەمڕۆ بەرەوپێشچوونێکی باشم بە خۆمەوە بینی کە توانیم بۆ ماوەی چوار خولەکی تەواو لەسەر نووکی پێیەکانم بوەستم کە ماوەی پێنج ساڵ دەبێت نەم توانیوە بیکەم ، زۆر دڵخۆشم بەمە تکایە با هەموو ڕۆژێکم بەم شێوەیە بێت
بەوپەڕی چێژەوە بەرگرەکەم دەخوارد وەک ئەوەی تایبەترین خواردنی ژیانم بێت بەڵام هیچ ئارەزووم نەما کاتێک کارمێلا لە پێشم دانیشت من نازانم کێشەی ئەم کچە چییە لەگەڵ من ، بەهەرحاڵ من پشتگوێمخست وە ئەو دەستی دایە کۆلایەکەی پێشم وەکردیەوە بەرلەوەی بیخواتەوە
«« نەمدەزانی کە لێرە دەبیت ئەگەرنا هەرگیز نەدەهاتم بۆ ئێرە »»
کارمێلا گوتی وە دووبارە پشتگوێمخست
«« چییە ناتەوێت ئێرە بسووتێنیت ؟ »»
قسەکانی وای کرد خوێنم بکوڵێت وە بەرگرەکەم لە لێوەکانم دوورخستەوە کاتێک دەمویست گازی لێ بدەم
«« دەزانیت دوێنێ شەو دایکتم لەلای ئالڤارێس بینی »»
دواتر کۆتا گازم لێی دا بەرلەوەی هەستمەوە وە سەرنجی ڕووخسارە شۆک و توڕەکەی ئەوم دەدا کاتێک خواردنەکەم قوتدا
«« پێموابوو پاش ئەوەی بەسەری هاتووە هەرگیز ناچێتەوە باوەشی هیچ قەشەیەک »»
دواتر ڕۆیشتم و خەوم بەجێهێشت
لەپێشی کاشێرەکە وەستام کاتێک سەرقاڵی پارەدان بووم
«« چێژت لێبینی ؟ »»
بە خەندەوە سەرم بە بەڵێ هەژاند
«« زۆر بە چێژ بوو وەک هەمیشە »»
دواتر پارەکەم پێی دا وە ویستم بڕۆم کاتێک ئەو بانگی کردم
«« بۆنێت ڕاوەستە »»
بە پرسیارەوە سەیرم کرد کاتێک ئەو بۆکسێکی بچووکی پێمدا
«« ئەوە بە دایکت بدە ، وە پێی بڵێی زۆر سوپاسگوزاری ئەوم بۆ ئەو کارەی ئەنجامی دا وە من تاکۆتای ژیانم نزای بۆ دەکەم »»
دووبارە بە خەندەوە سەرم هەژاند بەرلەوە بە تەواوی خواردنگەکە بەجێبهێڵم
YOU ARE READING
𝙃𝙞𝙙𝙚 𝙈𝙚
Romanceخۆم لە باوەشی ئەلێکس شاردەوە وە ئەو بە توندی لە باوەشی گرتم وە بەردەوام وشەی ئەرێنی پێم دەگوت بەبێ ئەوەی کۆتای چیرۆکەکە بزانێت «« ه.هێشتا دەنگی گەیڵ لەناو گوێیەکانمە دەزرنگێتەوە کاتێک دەڵێت بۆنێت ڕزگارم بکە ، تکایە لێرە بەجێمەهێڵە »» ئەلێکس ڕێگای ن...