ئاهەنگی کەنار دەریا

267 58 117
                                    






Bluebonnet :











پاش ڕێخستنی تەواوی داوەکان لە کۆتاییدا کراپس ڕێگای دا بڕۆم ، لە ڕاستیدا بیرۆکەی کارکردن بۆ بیرنەکردنەوە دەربارەی ئەلێکس هەڵە بوو چوونکە تەنها چاوم لەسەر کارەکەم بوو ئەگەرنا مێکش و دڵم لەلای ئەلێکس بوو ، هێشتا شێوەی لە پێش چاوەکانمە کاتێک ئەم بەیانیە خۆرەکە لە ڕووخسارە پیاوانە و پتەوەکەی دەدا ، ڕیشە تەنکەکەی کە دەدرەوشایەوە لەگەڵ تیشکی خۆر یان قژە تۆخە شەپۆلیەکەی هەموو شتێکی نایابە بە نەفرەت بم ئێستا وا هەر لە بیرمە











لە کۆتاییدا لە تاکسیەکە دابەزیم کاتێک گەیشتمە کەنار دەریا ، وە لە دوورەوە کەپرێکم بینی کە جەنجاڵیەکی زۆری لە دەور بوو ، کە ئەوەش بە منی دەگووت ئاهەنگەکە دەستی پێ کردوە ، وە منیش دواکەوتووم
«« سڵاو هاورێیان ، ڕۆژی لە دایکبوونتان پیرۆز »»
دواتر تیفانی و گابریێلم پێکەوە لە باوەش گرت
«« واز لە ڕۆژی لە دایکبوون بهێنە وەرگیرایت یان وەک سۆزانیەکی شکاو هاتویتە ئێرە ؟ »»
چاوەکانم لە تیفانی سووڕاند وە بۆکسی دیارییەکەی خۆیم پێ دا
«« هیچ شتێک نەبوو دواخرا »»
دواتر ئەوەی گابریێل
«« واتە چی دواخرا یان دەرکرایت ؟ »»
گابریێل لە شوێنی دیاریەکە شانمی بە توندی گرت
«« گەمژەینە لیژنەکە نەهاتنە کریستیان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا »»
ئەوان تەنها ڕووخسارێکی بێزاریان نیشاندا وە گارسۆنێک بە لاماندا تێپەڕی وە لەوکاتە پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵم هەڵگرت وە ڕاستەوخۆ گابریێل هەندێکی لە خواردنەوەکەی خۆی ڕژاندە ناو پەرداخەکەی من
«« گابریێل بێز دەکەمەوە »»
بە ناڕەزایی گوتم وە ئەو پێکەنی
«« سوێند دەخۆم هێشتا لێم نەخواردوە وە ئەوە ڤۆدگایە بیخۆرەوە »»
بۆ ساتێک سەیری گابریێلم کرد بەرلەوەی دەست بە خواردنەوەی بکەم وە ڕاستەوخۆ هەستم بە سووتانی گەرووم کرد












لەوکاتە شتێک هاتە ناو مێشکم بۆیە وەستام لە خواردنەوە
«« هەواڵێکم بۆ ئێوە هەیە »»
وە لەوکاتە مادی هاتە ئەوێ وە قۆڵی لەسەر شانم دانا
«« خۆشەویستت پەیدا کردوە ؟ »»
مادی پرسی وە سەرم بە نەخێر هەژاند
«« نەخێر ، کارم پەیدا کرد »»
تیفانی بەخێرای هاتە پێشەوە
«« خاوەن کارەکە کێیە ؟ ئایا قۆزە یان گەنجە پیرە ؟ »»
دواتر گابریێل هات
«« خاتوونێکی گەنجە وایە ؟ »»
سەرم بە نەخێر هەژاند
«« نەخێر ، لە فرۆشتگایەکەی کراپس کار دەکەم »»
مادی پێش هەمووان دوورکەوتەوە
«« گاڵتە دەکەیت ، خۆزکە کەسێکی کەمێک گەنجتر بووایە کراپس چی لێ دەکەیت ؟ »»
گابریێل بەجارێک تەواوی خواردنەوەکەی خواردەوە
«« توانای هیچ شتێکی نییە »»
ڕووخسارێکی تێنەگەیشتنم نیشاندا
«« هێی ئێوە گەمژەن خۆ نامەوێت سێکس لەگەڵ کراپس بکەم »»











𝙃𝙞𝙙𝙚 𝙈𝙚 Where stories live. Discover now