جۆو

159 43 99
                                    








Aleks :









بەبێ ئارامی لە پێش دەرگای ماڵەکەی خۆم بووم وە چاوەڕوانی گەڕانەوەی بۆنێتام دەکرد وا نزیک کاتژمێر یازدەی شەوە ، تەواوی ئەمڕۆ بیرم لە قسەکانی دەرکردەوە ، مەبەستی چییە لەوەی کە ئازاری من دەدات ؟ پێی وایە من دەترسم لەو ؟ ئەگەر لە ئازار بترساباین ئەوا لە دایک نەدەبووین ، لەوکاتەی ئەو ڕۆیشتووە لە ماڵ نەچوومە دەرەوە ، مامەوە تاکوو بیر بکەمەوە لەوەی چی ڕوویدا









هاتم بۆ کریستیان بۆ بەسەربردنی ساڵێکی دیکەم وەک قەشە









چاوم بە مایکڵی پیر کەوت کە پێشنیاری بلوبۆنێتی بۆم کرد









دواتر سەرسامی بووم وە وەک گەمژەیەک هەستەکانی خۆمم پێی گووت








ئێستاش لە خۆشترین کاتم ئەو پێم دەڵێت دەبێت لێی دووربم تاکوو ئازارم نەدات









ئەو پێی وایە من کۆڵ دەدەم لە سەرەتای دەستپێکردنم ؟










ئەو پێی وایە من لێی دەترسم ؟
هەرگیز من لەو ناترسم تەنانەت ئەگەر خراپترین کەسیش بێت









بۆم گرنگ نییە چی لە ڕابردووی ئەو ڕوویداوە ، من ئەوم دەوێت ئەگەر تەنانەت خراپترین کەسیش بێت









چاوەکانم هێشتا لەسەر شەقامەکە بوو کاتێک لە دوورەوە دەرکەوت کە بەبێزاری ڕێی دەکرد ، وە لەپڕ چاوەکانی منیان دۆزیەوە ، هێشتا هەمان جلەکانی بەیانی پۆشیبوو تیشێرتێکی سوور و سپی وە شۆڕتێکی جینز لەگەڵ ئەوەش قژەکانی بە شێوەی تۆپێکی شێواو لە پشتەوەی ڕێکخستبوو ، هێشتا وەک گەمژەیەک سەیری دەکەم ، هێی ئەوە چی دەکەم ؟ ئێستا کاتی ئەمە نییە









«« بلوبۆنێت »»
ئەو لە ناوەڕاستی شەقامەکە وەستا وە بەخێرای بەرەو لای ئەو چووم
«« چیت دەوێت باوکە ئەلێکس پێموابێت ئەم بەیانی من قسەکانی خۆمم کرد »»
سەرم بە نەخێر هەژاند
«« بلوبۆنێت من ، من لێت ناترسم ، ئێمە لە دایک بووین تا ئازار بچێژین ئەگەر ئازار نەچێژین ئەوا لە تاقیکردنەوەکانی ژیان سەرکەوتوو نابین »»
ئەو تەنها لێوەکانی پێکەوە پرێس کردبوو
«« بلوبۆنێت گرنگی پێ نادەم لە ژیانی تۆ چی ڕوویداوە ، بەڵام من زۆر بە جدیانە ئەم پەیوەندییەم دەوێت ، دەمەوێت پێکەوە بین تاکوو بەسەر هەموو شتێکدا زاڵ ببین »»
سوێند دەخۆم فرمێسکم بینی کە لە چاوە جوانەکانی تکایە خوارەوە ، دەستەکانی ئەوم گرت
«« بۆنێت تکایا ، ئێمە دەتوانین ئەمە بکەین »»











𝙃𝙞𝙙𝙚 𝙈𝙚 Where stories live. Discover now