کەسێکی نوێ

416 72 97
                                    

.
























Bluebonnet :








هەموو سەرنج و بیرکردنەوەم لەسەر ئەوە بوو کە چۆن جاکی سەرنجم نەدات کاتێک من زۆر بە خراپی دەلەرزم چوونکە لەسەر نووکی پێم وەستاوم ، تکایە سەیری من مەکە مامۆستا ، تکایە تکایە
«« بلوبۆنێت من چاوم لە تۆیە کەمێک پشوو وەربگرە »»
پاش ئەوەی گوێبیستی قسەکانی جاکی بووم وەستام وە هەر لەسەر نووکی پێیەکانم بەرەو ژووری پشوودان چووم

پێڵاوەکانی بالێم لەپێم کردەوە و بینیم پەنجەی قاچەکانم سوور هەڵگەڕان وە زۆر ئازاریان هەیە لە ڕابردوو زۆر بە باشی دەمتوانی سەما بکەم بەڵام لەم ساڵانەی دواتر چیتر ناتوانم ، دەشڵەژێم وە کاتێک خۆم دەبینمەوە لەسەر زەوی کەوتوم وە جاکی وەک باڵندەی دارکونکەرە لەسەر سەرم دەخوێنێت




هەستام و بەرەو بەشی لۆکەرەکان چووم وە جل و بەرگەکانی خۆم دەرهێنا تاکوو خۆم ئامادە بکەم بۆ ڕۆیشتن چوونکە ئەمڕۆ یەک شەممەیە وە دیداری تایبەتم لەگەڵ باوکە مایکڵ هەیە ، بەخێرای جلەکانم پۆشی کە درێسێکی ڕەشی سادە بوو ،وە کاتێک ژووری پشوودانم بەجێهێشت جاکیم بینی کە بە توڕەی سەیری دەکردم
«« هێشتا کات ماوە بۆ چاوپێکەوتنی کەنیسە بۆ کوێ دەچیت »»
جاکی بە توڕەی گوتی وە شانەکانم بەرزکردەوە
«« دەزانم بەڵام بەپێ دەڕۆم بۆیە لە کاتی گونجاو دەگەم وە پاشان تۆ بە منت وت کە پشوو بدەم »»
دواتر ڕۆیشتم و جاکیم تێپەڕکرد

بەناو شەقامەکانی شارۆچکەی کریستیان ڕێم دەکرد وە سڵاوم لە هەموو کەسێک دەکرد کە دەهاتنە پێشم ، ئێرە شوێنێکی بچووکە وە هەمووان یەکتری دەناسین ، من لێرە بۆ هەمووان ناسراوم ، لێرە هەمووان هەموو شتێک سەبارەت بە من دەزانن تەنانەت ڕابردووە ڕەشەکەم چیرۆکێکی تەواو زانراوە لێرە ، وە هەر کەسێک ڕووخسارم ببینێت ڕاستەوخۆ ڕابردوومی بە بیردێتە


«« سڵاو مامە کراپس »»
گوتم کاتێک گەیتشمە لای ئەو پیرە پیاوەی کە خاوەنی دووکانی بەرگ دووریە
«« سڵاوت لێ بێت بلوبۆنێت چ ڕەشەبایەک تۆی هێناوەتە ئێرە »»
تەنها کەمێک پێکەنیم بەرلەوەی بە تەواوی بچمە ناو دەوکانەکەوە
«« باوکم پێی گوتم کە پێت ڕابگەیەنم قاتێکی دەوێت بە هەمان پێوانەی پێشوو »»
کراپسی پیر تەنها سەری هەژاند وە بە پرسیارەوە سەیری منی کرد
«« باشە نەیگوت چ ڕەنگێکی دەوێت ؟ »»
کراپس پرسی وە سەرم بە بەڵێ هەژاند و بەرەو ڕەفەی ڕەنگەکان چووم تاکوو ڕەنگێکی گونجاو بۆ باوکم بدۆزمەوە

بە وردی سەرنجی ڕەنگەکانم دەدا بە دوای گونجاوترین دەگەڕام ، ڕەنگەکان لە تۆخترینەوە بۆ کاڵترین ڕێزکرابوون واتە هەر ڕەنگێک بە هەموو تۆنێک هەبوو ، بۆ ڕەنگێک دەگەڕام کە ئاسوودەیی بە ناخ و چاو ببەخشێت ، باوکم هەمیشە داوا لە من دەکات کە ڕەنگی جلەکەی هەبڵژێرم ، ئەو دەڵێت ئەو ڕەنگەی تۆ هەڵی دەبژێریت ئاسوودەیی بە ناخم دەبەخشێت

𝙃𝙞𝙙𝙚 𝙈𝙚 Where stories live. Discover now