لایـەنـی نـوسـەر
خەریـکی کۆکردنەوەی کەلـوپەلەکانـی بوو تا هەستی کرد کەسێک بەلایدا ڕایکرد و جانتاکەی لێبرد، ئەوە باشترین هاوڕێکەی بوو 'مـینجوو'
"میـنجوو جانتاکەم بۆ بگەڕێنەوە"
"خۆت وەرە و بـیبە"
بەدوای یەکدا ڕایان کرد و دەنگی پێکەنینـیان ڕێڕەوەکەی گرتەوە، بێزارکردنی میرا لە لەلایەن مینجووەوە زوو ڕوو ئەدات و بووە بە خوویەک. مینجوو ئـاڕاستەی ڕاکردنەکەی گۆڕی بۆ سەربانی قوتابخانە وایکرد مـیرا کەمێک بوەستێـت بەر لەوەی دووبارە دەست بکـاتەوە بە ڕاکردن
هەر کە قاچی خستـە ئەودیوی سەربانـەکە کەوتە سەر زەویـەکە بەهۆی ئەو زەبرەی بە دواوەی ئەژنۆی کەوت، سەری بەرز کردەوە مینجووی لەگەڵ چەند کچێکـی تر بینی
"مینجوویـا"
"ئۆو کێ دەبیـنم؟ کچە هەتیـوەکە"
"پـاڕک سۆرام... چیت دەوێ؟"
"هیچ تەنھـا حەزم بە سەیـرکردنی فیلمێکە، فیـلمێکی خۆش"
کچەکـان ڕاستەوخۆ دەستیـان کرد بە لێدانی مـیرا و بڵاوکردنەوەی دەفتەر و کەلوپەلەکانی قوتابخانەی، لە کاتێکدا ئەو پارک سۆرامە بە چێژەوە سەیری دیمەنەکە دەکا و مینجوو بە غەمباری لە هاوڕێکەی دەڕوانێـت کە ئەزانێت هیچی لە دەست نـایـا
ئـاسمان ڕەنگـی گۆڕا بۆ شـینێکی تاریـک و دڵۆپەی باران وردە وردە دەکەوتنە سەر زەوی، کچەکـان وازیـان لە لێدانی مـیرا هێنـا و شوێنەکەیـان جێھێشت، وە لە دوای خۆیـانەوە دەرگای سەربانەکەیـان قفـڵ کرد
مـیرا بە بێھێزی لەسەر پشت لەسەر زەویە ساردەکە پاڵکەوتبوو دڵۆپەی باران دەکەوتنە سەر ڕوخساری، بە بێ ئومێدی لە ئاسمـانی دەڕوانی، لێوەکانی هەرگیز خەندەیەکی ڕاستی لەسەر نەخشاوە ئێستـا لە سەرمـا هەڵدەلەرزیـن
چاوەکـانی داخست و خۆی ڕادەسـتی بیرکردنەوەکـانی کرد
بەهیوای بەدڵـبوون 🫶
گەر ئەزیەت نییە ڤۆت بکە و لێدوانـێک
جێبێڵـە دەربـارەی پێشەکـیخۆشمـەوێن 🤍🎸
YOU ARE READING
War Of Gazes | Sehun
Romance"تـۆ ناتـرسی؟" "نـەخێر-" ئەوە سەیـرە، دەبوایـە بتـرسابـام لەو نیگـا چڕانە، ئەزانم ئەو کەسێکی ئاسایی نـییە وەک هەر مرۆڤێکی تر بەڵام ناترسـم... مـن تەنھا- ئەوەم بە دڵە! ئەم شتـانە نامـۆ نەبوون، هەردووکیـان جارێکی تر بەم هەستـانە فریویـان خواردبوو بەڵ...