بینیوتە ھەندێک کات
کەسێک ئەوەنە جوانە بۆت
کە ھەموو شتێکیت خۆشدەوێ
وەک بڵێی کاتێک خودا خەریکی
دروستکردنی بووە تۆش لەلای
وەستاوی و ڕای خۆت وتووە،
«تۆ» بەو جۆرەیت بۆ من♥️𖦹
𖦹
𖦹
𖦹
𖦹گۆشە نیـگای نـوسـەر
"بـە نەفرەت بـیـت خوشکـەکەم لە کوێیە؟"مـیرا لەگەڵ ناسیـنەوەی ئەو دەنگە بە خێرایی ڕایکردە هۆڵەکە تـا براکەی ببێنێـت کە یەخەی سێھونی گرتووە و بە دیوارەکەی وەنوسـاندووە، دڵی دەستی کرد بە خێرا لـێدان
"ئوپـا"
شانـەکانـی جۆنگئـین بەهێواشی کەوتـن، یـەخەی سێھونی بەردا و سەیری دواوەی خۆی کرد. ڕوخساری کاردانەوەیەکی نەرمی پیشـان دا کە دوای مانـگێک خوشکـەکەی بینـیەوە و سەلامەتە
مـیرا لە چرکەیەکـەدا خۆی هەڵدا باوەشی براکـەیەوە و لە هەمان کاتـدا فرمێسکەکانی ڕێچکەی خۆیـان گرت، هەردوو لا بەڕادەی مەرگ بیری یەکتریـان کردووە
جۆنگئیـن دوای چەندین مانگ خوشکەکەی دۆزیوەتەوە، لە کۆتاییدا دەتوانێت بە ئاسوودەیی هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژێت، وەک ئەوەی دەزانێت خوشکەکەی زیندووە و سەلامەتە. لە کۆتایـیدا ئەو باشە ئەوە هەموو شتێکە لەو ساتەدا، دووبارە بینینەوەی زەردەخەنەکەی، داواکاریەکانی، بێزارکردنەکەی و هەموو ئەمانە لـە خوشکەکەی ئاوێکیـان کرد بەو ئاگرەی ناخی، هەزاران جار سوپاسگوزارە بۆ ئەوە
بەڵام هێشتـا شەپۆلێکی دڵتەنگی و خەم و پەژارەی بەخۆیەوە بینی، کە بیری لەوە دەکردەوە کە خوشکەکەی لە مردن نزیک بووە و ئەویش لەوێ نەبووە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات. ئەو لەوێ نەبوو کاتێک میرا پێویستی پێبوو
لە هەمام کاتیشا هێشتـا هەست بە سوپاسگوزاری دەکات کە خوشکە نازدارەکەی لە زیندووە بۆ ڕووناککردنەوەی ژیانی وە بەڵێنێکی بێدەنگ بە خۆی بدات کە جارێکی تر ڕۆحیشی بکاتە فیدایی خوشکەکەی بەس لێی دوورنەکەوێتەوە
YOU ARE READING
War Of Gazes | Sehun
Romance"تـۆ ناتـرسی؟" "نـەخێر-" ئەوە سەیـرە، دەبوایـە بتـرسابـام لەو نیگـا چڕانە، ئەزانم ئەو کەسێکی ئاسایی نـییە وەک هەر مرۆڤێکی تر بەڵام ناترسـم... مـن تەنھا- ئەوەم بە دڵە! ئەم شتـانە نامـۆ نەبوون، هەردووکیـان جارێکی تر بەم هەستـانە فریویـان خواردبوو بەڵ...