\\1//

179 30 354
                                    

ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە و کۆمێنت بکە؛)
__________________________________

"کلۆوی POV"

چومە نێو شەمەندەفەرەکە و سەیری دەورووبەرم کرد...شوێنێکم نەدۆزیەوە لێی دانیشم بەهۆی جەنجاڵی و زۆری خەڵک ،بە ناچاری وەستام و شەمەندەفەرەکە دەستی کردە جوڵە...خۆم ماندوو بووم دوای ئەوەی لە کار تەواو بووم وە لەوە خراپتر...دەرکرام.
سەیری دەرەوەم ئەکرد ،ئەکرێ ڕۆژێک بێت و ژیانم کەمێک ئاسایی و لەشوێنی خۆی بێت؟
ئەکرێت ئەوەندە ناڕەحەتی بەس بێت؟

دووبارە ئەم ڕۆحە ڕەش و فڕیوانەم بینی لە ئاسمان ،ترسام بۆیە کەمێک ڕۆشتمە دواوە تا نەمبینن ،ئەوان ڕۆحە بێ ڕووخسارەکانن کە ئەیانەوێت هەرچی خوێنمژ لەسەر زەوی هەیە بیانکوژن تا بتوانن خۆیان باڵاترین بونەوەری ترسناک بن ،ئەوان ئەترسن...لە ئێمە.

بیر ئەکەمەوە ئەبێت خوێنمژەکانی تر لەکوێ بژین؟ ئەکرێ لە سیۆل کەسانی تری وەک من و داپیرەم هەبێت؟...یاخود وەکو براکەم وون بوونە؟ ئاهــ براکەم...ئەمڕۆ هیچم بۆی نەگوتووە.

مۆبایلەکەمم دەرکرد و خستمە سەر کامێڕاکە و لەسەر ڕووخساری خۆم وەستاندم:سڵاو براکەم...ئەمڕۆش وەکو ڕۆژەکانی تر ئەمەوێ باسی خۆمت بۆ بکەم ،لەڕاستیدا دەرکرام لەکارەکەم بەهۆی ئەوەی کچێک شکاتی لێم کردبوو کە بەباشی پێشوازیم لێ نەکردووە لە کافتریاکە ئایش خەریکبوو بۆی بچم هەرچی خوێنی لاشەی هەیە هەڵیکێشم بۆخۆم هههه بەڵام بەهەرحاڵ شتی وا بەمن ناکرێ خۆت ئەزانی ،ئیتر وا خەریکم ئەگەڕێمەوە ماڵەوە ،ئاهــ شتێکی ترم بیر کەوتەوە دوێنێ کۆمپانیای هایب ئیمێڵێکیان بۆم نارد کە ناوم لە تیروپشکی بلیتی خۆڕایی دەرچووە ئەزانی بۆ کام گروپ؟ ئێنهایپن هههه ئەو گروپەی تۆ کارت بۆیان ئەکرد وەکو وێنەگرێک ،ئەزانم شتانێکی ناخۆش ڕوویاندا ساڵێک لەمەوبەر...بەڵام ئیتر کەسیان ئەوە نازانن کە تۆ کردووتە بۆیە دەمەوێ بزانم ئەو کەسانە کێبوون وە حاڵیان چۆنە پاش ئەوەی بەرامبەر نزیکەکانیان ئەنجامتدا...بەداخەوەم بۆیان دوای ڕووداوەکە ساڵێکە تەنها لە مۆبایل دەرەکەون و وازیان لە کۆنسێرت هێناوە بەڵام هەفتەیەک لەمەوبەر بڕیارییان دا بگەڕێنەوە.
منیش دەمەوێ هۆکارەکەی بزانم و بیانبینم کە چییان بەسەر هاتووە...هیوادارم ئەوە ڕووینەدابێت کە پێشبینی ئەکەم!!...بەهەرحاڵ شتی ئاوا ناکرێ گەر کرابا تاکو ئێستا ئاشکرایان ئەکردین و تیا ئەچوین.

کامێڕاکەم داخست و لەناو فایلێکی تایبەتم دانا کە ڤیدیۆی تری زۆر تیایە ،نازانم کەی براکەم دەگەڕێتەوە و ئەمانەی نیشان ئەدەم بەڵام دڵنییام لەوەی کە زیندووە.

لەنێو جانتاکەم زەرفێکم دەرهێنا کە لەناویدا وێنەر براکەم هەبوو...وێنەیەک کە تەنها دواوەی دیارە بەڵام من زۆر باش ئەیناسمەوە

TROUBLE UNTOLD✔Where stories live. Discover now