\\17//

87 19 1K
                                    

ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە و کۆمێنت بکە:)
__________________________________

"کـلۆوی POV"

لەسەر کورسی دانیشتبووم ،چاوەڕێ بووم تا شەمەندەفەرەکە گەیشت.
دەنگێکی گەورەی دروستکرد کاتێک وەستا ،بۆیە هەڵسامەوە و جانتاکەم برد تا بچمە ناویەوە چونکە ئەبێ بگەڕێمەوە سیۆل بە زووترین کات ،خەریکبووم ئەچومە نزیک دەرگاکە تا کاتێک...گرژیەک دڵی داگرتم بە جۆرێک وەکو نۆرەی دڵ وابوو دڵنیام!! ،جانتاکە لە دەستم کەوت و دەستم خستە سەر سنگم:ئاهــ ئەو ئازارە چییە؟

دەنگە دەنگێک هاتە ناو مێشکم ،وەکو ئەوەی هاوارێکی زۆر بکەن لەناو مێشکمدا تا کاتێک بەتەواوی توانیم درک بەو ناوە بکەم کە لە مێشکمدا دەزرینگایەوە:ســـۆنوو؟

ڕووناکییەک لەلای چەپم دەرکەوت ،هەوایەکی زۆر بەهێزم بۆ هات بە جۆرێک هەرچی خۆڵ و تۆزبوو لەسەر زەوییەکە جوڵاندی و هاتە بەر ڕووخسارم.

هەست بە بڵێسەی ئاگر ئەکەم:انـەخێر...سۆنوو!!؟

×دوای چەند خولەکێک×

هەرچی جانتا بوو جێمهێشت لە وێستگەکە و ڕامکرد...کاتێک گەشتمە دەرەوە هەستم بە دوکەڵ ئەکرد ،ئەوە شوێنێکی گڕ گرتوبوو دڵنیام.

ڕامکردە نزیک ئەوێ و کاتێک لە لەبەردەم خانووەکە وەستام ،گوێم لە دەنگە دەنگ بوو ،ئەوکات زانیم ئەمە هاوار و ناڵەی کوڕەکان بوو...وە بۆم دەرکەوت من لە دواوەی خانووەکە وەستاوم و ئەوانیش لە پێشەوە بە بێچارەیی هاوارەکەن.

هەمووان ناوی سۆنوویان دێنا...ئەوکات زانیم کە سۆنوو لە ژوورەوەیە...لەناو ئەم ئاگرە.

نەخێر....سۆنوو!!؟

ڕامکردە نزیک دیوارەکە کە پەنجەرەیەکی نیمچە گەورەی پێوە بوو بەڵام هەمووی ئاگر بوو ،بۆیە سەیری دەورووبەرم کرد و بەردێکم دۆزییەوە ،بە قوڕسی هەڵمگرت چونکە گەورە بوو ،بە هەموو هێزم هاوێشتم و پەنجەرەکە شکا...ڕامکردە ناوەوە ،بەڕاستی گەرم بوو بەڵام ناچارم بۆ سۆنوو...ئەو مەترسیە بگرمە بەر چاو.

کاتێک گەشتمە هۆڵەکە ،بینیم کچێک بە ڕاکێشان سۆنووی هێنا ژوورەوە و ویستی کەڵبەکانی لە ملی ڕاکات.

هاوارێکم کرد:وازی لێ بێنە.
کچەکە بە هێواشی ئاوڕێکی دایەوە و پێکەنی:دەمزانی دێیت ههههه.
سەیر سۆنووم کرد کە لە ترسا ئاوی چاوانی قەتیس ببوون ،پرسێم:سۆنوویاهـ تۆ باشیت؟
سەیری کچەکەم کرد:تۆ کێیت؟
پێکەنی و توندتر ملی سۆنووی گوشی:نازانیت؟

بەڕاستی نەمدەزانی تا کاتێک شتێکی لەناکاو بەبیرمدا هات ،بە ترسەوە گوتم:سـوهــا؟
گوتی:باشبوو زانیت.
سەیری سۆنووی کرد:دەزانیت گەر کەڵبەکانم بخەمە ناو ملی ڕاستەوخۆ ئەمرم؟
گوتم:تۆ ئەنجامی نادەیت وایە؟
سوها:هەرچۆنێک بێت هێزەکەم تەواو بووە ئیتر ،مردن بۆمن باشترینە هم!!؟
بە ترسەوە سەیری سۆنووم کرد:مەترسە من لێرەم.
سۆنوو سەیری نێو چاوی کردم:ئاگات لە براکانم بێت.
سەرم بە مانای نەخێر جوڵاند...نەخێـــر.
سوها:ئەمڕۆ ئەسوتێم.
سەری لە ملی سۆنوو نزیک کردەوە:بەڵام بە تەنها نا.

TROUBLE UNTOLD✔Where stories live. Discover now