\\9//

61 19 214
                                    

ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە و کۆمێنت بکە:)
__________________________________

"کلۆوی POV"

ڕۆشتم لە کافتریای کۆمپانیا دانیشتم دوای ئەوەی قاوەیەکی گەرمم لەگەڵ خۆم برد.
بیرم لە قسەکانی بەڕێوبەر ئەکردەوە ،یان باشترە بڵێم داواکەی!!؟

"دەمەوێت یارمەتی پاڕک سۆنگهون بدەیت تەواوی هێزەکەی دەرخات"

دەکرێ چ هێزێکی هەبێت ئاوا کاتێکی قورسی هەیە بۆ دەرخستنی؟

"منیش نازانم هێزەکەی بەتەواوی چییە و لەچی پێکهاتووە بەڵام دەزانم نا ئاساییە"

چشـ خۆی لەخۆیدا بوونی خوێنمژ شتێکی ئا ئاساییە!!

دەزانم خوێنمژەکانیش نا ئاسایین بەڵام چی گەر هێزەکەی ئەو لە خوێنمژێک نا ئاسایی تر بێت؟ چی ئەگەر نەتوانێ کۆنتڕۆڵی بکات؟"

دەستم خستە ناو قژم:ئۆفــ.
سەرم خستە سەر مێزەکە و بە هێواشی لە مێزەکەم دەدا بە نێوچاوانم:چیبکەم؟

دەنگێک گوتی:قاوەکەت بخۆوە.
خێرا سەرم هەڵبڕی:جـەی!!؟
جەی:گەر نایخۆیتەوە من واکەم.
گوتم:کێشە نیە دەتوانی بیبەیت.
جەی قاوەکەی هەڵگرت و بردی بۆ لای دەمی ،قومێکی خواردەوە و دووبارە قسەی کرد:کلۆوی؟
گوتم:بەڵێ؟
جەی:بەڕێوبەر چی گوت؟
گوتم:چۆنت زانی!!؟
جەی:جگە لەو بابەتە ناکرێ شتی تر ئاوا نیگەرانت بکەن.

گوتم:بەڵێ چوم.
جەی:چیگوت؟
گوتم:ئێوە ڕاست بوون ،یادەوەری لەبیرکراوم هەیە.
جەی:بۆی گەڕاندیتەوە؟
گوتم:نەخێر لەشوێن ئەوە داوای شتێکی قورستری کرد.
جەی سەری لار کرد:چی بوو؟

سەیری دەورووبەرم کرد تا بزانم کەسمان بە ڕادەیەک لێ نزیکە کە گۆێی لێمان بێت بەڵام نەبوو بۆیە سەیریم کردەوە:هێزەکەی سۆنگهون...چییە؟
جەی:ئەویش وەکو منە تەنها ماسولکەکانی بەهێزن.
پرسیم:لەتۆ بەهێزترە؟
جەی:کەسیان لەمن بەهێز تر نین بۆ شەڕکردن بۆیە نەخێر.
گوتم:دەی کەواتە دەبێت هێزێکی تری هەبێت ئەویش یان ئەوەتا لێی ئاگادار نییە یاخود دەترسێ خۆی لێ بە ئاگا بکات.
جەی:مەبەستت هێزێکی ناوازەیە؟
گوتم:هێزێکی باسنەکراو لە مێژووی خوێنمژەکان ،ئەمەش واکات مەترسییەک لە ڕێگاوە بێت.
جەی سەری بە مانای تێگەیشتن جوڵاند:مەترسییەکی باسنەکراو ،هم؟
گوتم:بەڵێ.

قومێکی تری لە قاوەکەی دا و پرسی:هیچ پلانێکت هەیە؟
پشتی سەرم خوراند:نەخێر.
لەناکاو شتێک هاتە یادم:بۆستە.
جەی:هم؟
مۆبایلەکەم لەناو بەڕکی چاکەتەکەم دەرهێنا و پەیوەندیم بە داپیرەوە کرد.
جەی:قسە لەگەڵ کێ ئەکەیت؟
پەنجەم خستە سەر لێوم:شـشـ.
پەیوەندیەکەم خستە سەر دەنگی گشتی تا جەی گوێی لە قسەکانی بێت.
داپیرەم:بەڵێ کلۆوی؟
گوتم:داپیرەم ڕاستەوخۆ پرسیارێکت لێکەم.
داپیرەم:بەڵێ؟
پرسیم:کاکم کتێبێکی هەبوو بەناوی هێزە نا ئاساییەکان ،ئێستا لەکوێیە کتێبەکە؟
داپیرەم:بۆچی دەپرسیت؟
گوتم:دە ئیتر وڵامم بدەوە تکایە.
داپیرەم:ئایش باشە...هەر لە ژوورەکەی خۆتە.
پرسیم:ژووری من؟
چونکە باوەڕم ناکرد شتێکی ئاوا لە ژوورەکەی من بوونی هەبێت.
داپیرەم:بەڵێ براکەت لەناو بۆکسی یادەوەرییەکانت دایناوە.
گوتم:ئاهـ واتا لەناو ئەوێدایە؟
داپیرەم:بەڵێ.
گوتم:سوپاس داپیرە دەی خەریکی کاری خۆت بە.
داپیرەم:شەو درەنگ دەگەڕێمەوە تۆش ئاگاداری خۆت بە.
گوتم:بەسەرچاو ،بای بای.

TROUBLE UNTOLD✔Where stories live. Discover now