ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە و کۆمێنت بکە:)
_________________________________"ســاڵێک لـەمـەوبەر"
_ڕۆژێک بـەر لە ڕووداوەکـە_تای:زەردەخەنە بکەن.
دوای ئەوەی تایهیۆنگ ئەم قسەیەی کرد کوڕەکان زەردەخەنەیەکی گەرمیان کرد و دەنگی کامێراکەی دەستی تای هاتە بەر گوێتای:زۆر قشتن.
دوای ئەوەی سەیری وێنەکەی کرد کە چەندە جوان دەرچوبوو
جۆنگوۆن:هیۆنگ دانەیەکی منیش بەتەنها بگرە.
تای:باشە.
جەی:منیش.
جۆنگوۆن خێرا ڕۆشتە لای تایهیۆنگ و قۆڵی خستە قۆڵی:لاچن هیۆنگ هی خۆمە.
سۆنوو:یاهـ.
ڕایکردە لایان و قۆڵەکەی تری تایهیۆنگی توند گرت:هی خۆمە.
تای:وازم لێ بێنن مناڵینە.
قوڵەکانی لەدەستی ئەوان دەرهێناسۆنگهون:وازی لێ بێنن بێزاری مەکەن خۆی کەشەکە گەرمە ئێوەش ئاوا خۆتان پێوەی نوساندووە گەمژەینە.
نیکی:هیۆنگ کەی بچینە ئەو شوێنەی گوتت؟
تای:مەبەستت خانووەکەی ناو دارستانە؟
نیکی سەری بە مانای بەاێ جوڵاندتای کەمێک بیری کردەوە و سەیری بەڕێوبەری ئێنهایپنی کرد:هیۆنگ کەی کارەکانمان تەواو ئەبێ؟
بەڕێوبەر:لەوانەیە سبەی بەیانی تەواو بین.
تای:باشە.سەیری کوڕەکانی کردەوە:بەیانی دوای تەواوبوونی کارەکانمتان ئەچین.
هیسنگ مستە کۆڵەی بڵند کرد:یەســ لە کۆتاییدا ئەم خانووە بەناوبانگە ئەبینین.
تای پێکەنی:دەی بەسە قسەکردن خەریکی کاری خۆتان بن.لەناکاو تای کەمێک نیگەرانی لە ڕووخساری دەرکەوت
جەی:هیۆنگ چیبوو؟
تای:هیچ نیە ،زوو دەگەڕێمەوە.کوڕەکانی جێهێشت و بەرەو ناو دارستانەکە ڕۆشت تا لەبەر چاوان وون بوو ،ئینجا کوڕەکان کارەکانیان دەستپێکردەوە.
_بـەیانـی:ڕۆژی ڕووداوەکـە_
تای دەرگای ماڵەکەی کردەوە:فەرموون.
هەموویان بەیەکەوە ڕۆشتنە نێو خانووەکە ،بۆنی داری لێ ئەهات چونکە خانوویەکی کۆن بوو بەڵام لەهەمان کاتدا زۆر پاک و سەرنج ڕاکێش بوو.بەیەکەوە لە هۆڵەکە دانیشتن کاتێک تای گوتی:دەزانم پرسیارتان هەیە دەی بیکەن؟
سۆنوو خێرا گوتی:ئەم کچە بێ بەختە بۆ ئاوای لەخۆی کرد چشـ ،کەسێکی وەکو تۆ لەکوێ دەدۆزێتەوە؟
تای بە هێمنی زەردەخەنەیەکی کرد:ئاهـ چی وڵام بدەم بۆ ئەم پرسیارە؟
هیسنگ:هەرگیز دەری ناخەیت کە خەم دەخۆی ،چۆن دەتوانیت؟
تای:ژیان ئیتر ئاوایە بەیەک گەیشتن و جیابوونەوەی تیایە دەبێت ڕابێین.
نیکی:هیۆنگ توالێت لەکوێیە؟
تای:بڕۆ ژووری سەرەوە بە دەستی ڕاست ،دەرگایەکی قاوەییە.
سۆنوو:منیش دێم.