\\6//

65 19 213
                                    


"ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە و کۆمێنت بکە"
_________________________________

"جەی POV"

نازانم گوێی لە چیبوو کاتێک ویستی بچێتە ژوورەوە بەڵام هەر چییەک بووبێت دڵنیام خراپ بووە ،بۆیە چاوانی فرمێسکی لێ دێنە خوار و وڵامی پرسیارەکەم ناداتەوە کە گوتم:بــۆچــی دەگــریـــت؟
سەری دانەواند:ببوورە.
ڕۆشت بەر لەوەی قسەیەکی تر بکەم ،منیش هەستم بە توڕەیی کرد بۆیە پەشیمان بوومەوە لە ڕۆشتن بۆ ژووری ڕیکۆرد و دەرگاکەم کردەوە ،کوڕەکانم بینی نیگەران دەرەکەوتن ،هەر کە منیان بینی کەمێک شڵەژان.

پرسیم:باسی چیتان ئەکرد؟
جۆنگوۆن تەنها ناوی هێنام:جەی هیۆنگ!!؟
گوتم:باسی هەر شتێکتان کردبێت وادیارە کلۆوی گوێی لێتان بووە و بە گریان ڕۆشت.
سۆنوو بە توڕەیی سەیری سۆنگهونی کرد:هەڵەی تۆبوو.
سۆنگهون:تەنها ڕاستییەکانم گوت.
هیسنگ کەمێک نیگەران دیاربوو:واتا هەموو شتێکی بیستووە؟
گوتم:نازانم تەنها بینیم خەمبار و بێ هیوا دیاربوو ،باسی چیتان کرد؟
نیکی:باسی تۆ و کلۆوی.
دووبارە پرسیم:من و کلۆوی!!؟
سۆنگهون تەنها بە بێزاری سەیرێکی خۆی کرد لە ئاوێنەکە و قژی ڕێکخست:بە کوڕەکانم گوت کلۆوی شایەنی تۆ و ئێمەش نییە چونکە متمانەی پێ ناکەم.
زۆر زۆر سەرسام بووم بۆیە بە هاوارێک کاردانەوەم هەبوو:تۆ شێت بوویت!!؟
سۆنگهون سەیری کردم:لەڕاستیدا تۆ شێت بوویت کە خوشکی دوژمنەکەمانت هەڵبژاردووە تا دڵی خۆتی پێشکەش بکەیت.

چاوەکانم کرانەوە:کێ ئەمەی پێ گوتویت؟
سۆنگهون:بەو ڕادەیەش گەمژە نیم باش ئەتناسم حاڵت چۆنە ئێستا جەی.
گوتم:گەر بمناسیت ئەوا واز لە لۆمە کردنی کلۆوی ئەهێنیت تا هەروەکو برا بمێنینەوە.
سۆنگهون بە باوەڕپێنەکراوی وڵامی دامەوە:لەسەر ئەم کچە واز لە پەیوەندی نێوانمان دێنیت؟
گوتم:لەسەر ئەو کچە نییە بەڵکو بەهۆی ئەم قسە بێ مانایانەی تۆیە کە بە بەرزی دەیکەیت ،چی ئەگەر لەشوێنی کلۆوی یەکێک لە ستافەکە گوێبیست بوایە؟
سۆنگهون بە داخەوە سەری جوڵاند:ببوورە بەڕێز جەی ،کە دڵی کلۆوی ئازیزم شکاند.
مۆبایلێکی لەسەر مێزی لای ئاوێنەکە هەڵگرت و بە توڕەیی ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە ،بە هەموو هێزی دەرگاکەی داخست بەجۆرێک ئاوێنەکان لەگەڵی جوڵان.
سۆنوو:ئاهــ ترسام.
نیکی:خەریکبوو ئاوێنەکان بشکێنێت هیسنگ هیۆنگ شتێک بکە.
گوتم:کەستان هیچ مەکەن خۆم لەماڵەوە قسەی لەگەڵ ئەکەم.
ژوورەکەم جێهێشت و ڕۆشتم بەرەو ژووری ڕیکۆرد ،دووبارە خۆم بە ژەنینی گیتاڕ خەریک کرد ،تا کەمێکیش بێت لەم جیهانە ونببم.

"کلۆوی POV"

لە توالێتەکە بووم ،سەیرێکی خۆم کرد:ئەوەندە بە کچێکی خراپ دەچم؟
دەستەکانم خستە سەر ڕوومەتم:ئایش کلۆوی چەندە دڵت ناسکە تۆش بە قسەیەکی ئاوا ڕێک دەستت کردە گریان ،لەسەرووی هەوو شتێکەوە جەی بینی ،شورەییە.
چاوم توند دەخست و هەموو قژم تێکەڵ کرد.

TROUBLE UNTOLD✔Where stories live. Discover now