\\5//

66 21 216
                                    

ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە و کۆمێنت بکە
__________________________________

"کلۆوی POV"

جەی سەیری کردم:بیر لە چی ئەکەیتەوە؟
بێ ئەوەی ئاگاداری دەمم بم گوتم:تــۆ.

هەستم کرد گیتاڕەکەی کەمێک نزم کردەوە و بە هێواشی گوتی:چیت گوت؟
ئەوەندە تەریق بوومەوە هیوام دەخواست هەرگیز نەهاتمایە بۆ ئەم ژوورە ،بۆیە بە گەمژەیی پێکەنیم.

هەستم کرد گیتاڕەکەی کەمێک نزم کردەوە و بە هێواشی گوتی:چیت گوت؟ئەوەندە تەریق بوومەوە هیوام دەخواست هەرگیز نەهاتمایە بۆ ئەم ژوورە ،بۆیە بە گەمژەیی پێکەنیم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

گوتم:من دەڕۆم.
هەڵسامەوە بە مەبەستی ڕۆشتن بەڵام توند قۆڵی گرتم و بەرەو خوارەوە ڕایکێشام ،وایکرد دووبارە لەسەر کورسیەکەم دانیشتمەوە
پرسی:چۆن بیر لەمن ئەکەیتەوە؟
پێکەنیم:پفــ بیرکردنەوەی چی؟ نەخێر شتی وا نیە
سەیری نێو چاوی کردم:بەڵام خۆت وات گوت.
هەوڵم دا کەشەکە ئارام بکەمەوە بۆیە گوتم:ئاااهــ بیرم کەوتەوە ویستم سوپاست بکەم بۆ ئەوەی ژیانت ڕزگار کردم ئەمڕۆ ئیتر دەبێ لەبەر ئەوە بێت کە گوتومە بیر لە تـۆ ئەکەمەوە.
دووبارە پرسی:تەنها ئەوەندە؟
سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند:هەروەها داوای لێ بووردن ئەکەم کە درۆم لەگەڵتان کرد هیوادارم تۆش وەکو ئەوانیتر بمبووریت.

ڕووخسارم بەتەواوی هاتە خوارەوە دوای ئەوەی کۆتا قسەم کرد ،بەڵام هەستم کرد هێشتا قۆڵی گرتووم ،ئەویش کاتێک هەستی کرد سەیری دەستی ئەو و قۆڵی خۆم ئەکەم بە هێواشی دەستەکانی دوور خستەوە و هەڵسایەوە سەر پێ
پرسیم:ئەچیتە لای کوڕەکان؟
گیتاڕەکەی بە دیوار هەڵواسی:نەخێر دەگەڕێمەوە ماڵەوە.

گوتم:بەڵام جۆنگوۆن گوتی ئەبێ مەشق بکەن و لەهەمان کاتدا وێنە و ڤیدیۆ بگرن چونکە هەوادارانتان داوایان کردووە.
سەیری کردم:واتا تۆ وێنەمان ئەگریت؟
پێکەنیم:کەسیتر هەیە جگە لە من؟
جەی وڵامی نەدا ،دەرگاکەی کردەوە و ڕۆشت منیش بە بێتاقەتی سەرم خستە سەر مێزی ڕیکۆردەکە:ئۆفــ کارێکی قوڕسە بەدەستهێنانی دڵت پاڕک جۆنگ سۆنگ ،چەندە کەللەڕەقە چشــ تەنانەت نەیگوت بیری لێ ئەکەمەوە.

وازم لە تەمبەڵی هێنا ،هەڵسامەوە و ڕۆشتم بەرەو ژووری مەشق کردن ،ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی کار کردنمە ،هیوادارم بەباشی بڕوات.
دەرگای ژووری مەشق کردنم کردەوە ،کوڕەکان خەریکی خۆ گەرم کردن بوون ،کۆمەڵێک کچ و کوڕیش لەوێ بوون.
ڕۆشتمە لای سۆنوو و بە چرپەوە گوت:ئەرێ شتێک؟
سۆنوو:هم؟
پرسیم:ئەی نەتانگوت کەس بۆی نییە بێتە ئەم ژوورە؟
سۆنوو:جگە لە کاتی وێنە گرتن بەڵێ کەس بۆی نییە ،لە ئێستا بەدواوە تۆش لێرابیت.
زەردەخەنەیەکی کرد دوای ئەوەی کۆتا قسەی کرد
دووبارە پرسیم:ئەی من وێنەتان ناگرم؟
سۆنوو:ڕاستدەکەیت بەڵام پێویستە ئەوانیتریش ئامادەبن بۆ ڕێکخستنی قژ و ڕووخسارمان ،وە تۆ تەنها وێنەمان ئەگریت ئەی سەبارەت بە ڤیدیۆ گرتن؟
سەرم بە مانای تێگەیشتن جوڵاند:ئاهــ ئێ ئێ تازە تێگەیشتم ،ببوورە سەرقاڵم کردیت.
سۆنوو:سەرقاڵکردنی من لەلایە تۆ بێت خۆشحاڵ ئەبم.
زەردەخەنەم کرد:بۆچی ئەوەندە گرنگیم پێ ئەدەیت؟
سۆنوو:چونکە ڕقم لەوەیە کەسێک بە ڕابردووی خێزانییەوە هەڵبسەنگێنم.
سەرسام بووم:واهــ ڕێک وەکو منیت.
سۆنوو بە چرپەوە گوتی:با ئەمە لەنێوان خۆمان بێت بەڵام هێزی من هەستە بەهێزەکەمە.
سەرسام بووم:واتا وەکو داپیرەمیت؟
سۆنوو:ناهــ جارێ ناتوانم کۆنتڕۆڵی بکەم بەڵام دەزانم ئەوە هێزی منە.

TROUBLE UNTOLD✔Where stories live. Discover now