\\16//

66 20 1K
                                    

ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە و کۆمێنت بکە:)
__________________________________

"کـلۆوی POV"

کوڕەکان جگە لە سۆنگهون هەموویان لەناو ئاوەکەدا بوون ،دوای کەمێک ئیتر...دڵنیام هەست بە گۆڕان ئەکەن بەڵام بەلامەوە سەیر بوو بۆچی لە ئاوەکە ناهاتنە دەرەوە.

سۆنگهون:نیگەرانیان مەبە.
خێرا سەیری سۆنگهونم کرد ،سەیری کردم و دووبارە قسەی کرد:ئەوان دڵخۆشن کە دووبارە گەڕاینەوە سەر ڕەچەڵەکی پێشوومان بۆیە نایانەوێت لەو خەیاڵ و هەستە ڕاکەن و بێنە دەرەوە.
زەردەخەنەم کرد و سەیرم کردن ،بە دەنگێکی بەرز گوتم:بەسە ئیتر وەرنە دەرەوە.

هەستم کرد جۆنگوۆن و نیکی بە هێواشی هاتنە دەرەوە و لە نزیک کەنارەکە پاڵکەوتن.
نیکی:ماندووم.
جۆنگوۆن چاوی داخستبوو:تکایە مەمجوڵێنن.

هیسنگ دوای ئەوان دەرچوو لەگەڵ جەی.
چوم بۆ لای جەی:چۆنیت؟
بێ ئەوەی هیچ بڵێ ڕاستەوخۆ لەباوەشی کردم ،بەلامەوە سەیر بوو بەڵام لەکۆتاییدا دڵخۆشە و ئاگادار نییە چیەکات بۆیە وڵامی باوەشەکەیم دایەوە و چەند جارێک لە پشتیم دا:کارێکی باشت کرد جەی.
جەی هیچ وڵامێکی نەبوو بۆیە کەمێک بە شەرمەوە لێی دوورکەوتمەوە:با بچم جەیک بەخەبەر بێنم وادیارە خەوتووە لەناو دەریاکە ههههە.
جەی:ئهم باشە.

درۆ ناکەم ویستم ڕاکەم لە ترسی هەستەکانی ،لەهەمان کاتدا حەزم کرد منیش بچمە ناو ئاوەکە و وەکو ئەوان تەڕ ببم.
کاتێک بە پێ ڕۆشتمە ناو ئاوەکە و ئەوەندە قوڵ نەبوو تا نەتوانم پێم لە شوێنێک جێگیر کەم بۆیە بە هێواشی چومە لای جەیک:هێی.

جەیک بە چاوی داخراوەوە وڵامی دام:با بخەوم تکایە.
زەردەخەنەم کرد:خەو نییە جەیک تۆ بەڕاستی بویتەوە بە مرۆڤ ئیتر.
هێشتا چاوی ناکردەوە بۆیە کەمێک پاڵم پێوەی نا تا بە ناچاری چاوانی کردەوە و گوتی:خۆم ئەڕۆم.
بە مۆنی سەیری کردم:بێزارکەر.
دوورکەوتەوە لێم منیش هاوارم کرد:یاهــ تەنها ویستم یارمەتیت بدەم....بێزارکەر؟...نەخێر من وانیم.

دەنگی سۆنوو هات خێرا سەیری لای ڕاستم کرد کاتێک گوتی:کـلــۆوی؟

بینیم بە لاوای چاوی کردۆتەوە و سەیرم ئەکات بۆیە زەردەخەنەم بۆی کرد:بەیانی باش ئەی مرۆڤی بەناوبانگ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بینیم بە لاوای چاوی کردۆتەوە و سەیرم ئەکات بۆیە زەردەخەنەم بۆی کرد:بەیانی باش ئەی مرۆڤی بەناوبانگ.

TROUBLE UNTOLD✔Where stories live. Discover now