\\15//

69 20 209
                                    

ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە و کۆمێنت بکە:)
__________________________________

"هیچکەس POV"

نیکی و سۆنوو زۆر ترساو بوون ،ناوی براکەمیان هێنا بەڵام بۆم ڕاست کردنەوە:ســوهـــا.
جۆنگوۆن:کلۆوی ڕاست ئەکات ئەوەی دێت سوهایە ئاگادار بن هیۆنگی ئێمە نییە.

کلۆوی:با ئێمە بچین بۆی.
هیسنگ:ئەو ڕاستی کرد کاتێک گوتی کلۆوی من دەدۆزێتەوە.
کلۆوی بێ گوێدان بە هیچ کامێک لە کوڕەکان ،ڕایکرد بەرەو ناو دارستانەکە.
جەی هاواری کرد:کلۆوی.
ڕایکرد بەدوایدا تا بەتەنها نەبێت.
نیکی:چاوەڕێی چین با ئێمەش بڕۆین.
ڕایانکرد جگە لە سۆنگهون کە دوودڵ بوو.

دەستی کردە مستەکۆڵە و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی:تۆ دەتوانیت سۆنگهون...ئەنجامی بدە.

چاوەکانی توند داخست تا هەست بەم هەموو شپرزەییە بکات و بگۆڕێت بۆ ئەژدیها بەڵام...دووبارە سەرکەوتوو نەبوو.

چاوەکانی کردەوە و بە توڕەی هاواری کرد:گەمژە.
ڕایکرد بەدوای کوڕەکان تا بیاندۆزێتەوە بەڵام کاتێک گەشتە ناوەڕاستی دارستانەکە ،شەڕ کەمێک بوو دەستی پێکردبوو.

هەمووان ماندوو بوون بە لەناوبردنی ڕۆحە بێ ڕووخسارەکان و تەنانەت سۆنوو لەگەڵ نیکی هەوڵی ئەدا هێزەکەی بەکاربێنێت و بەباشی کاریان ئەکرد لەگەڵ نیکی.

بەڵام کلۆوی دیار نەبوو.
جەی هەر ئەیویست ڕێگایەک بدۆزێتەوە تا بڕوات بەرەو یەکێک لە ڕێڕەوەکان بەڵام ڕۆحەکان زۆر بوو لەدەوری کۆببوونەوە وەک ئەوەی نەیانەوێت بەم ڕێگایەدا بڕوات.

سۆنگهون بە بەرزی:جەی؟
جەی لەکاتی شەڕکرد وڵامی دایەوە:کلۆوی بەدوای سوهادا ڕۆشت بڕۆ و یارمەتی بدە خێرا.

-

کلۆوی بەهۆی ئەو هێزەی بەر سکی کەوت ،زۆر بە خراپی کەوت بە زەویدا:ئاهـ.
تای کە هێشتا سوها لەناو لاشەیدا بوو دەستی کرد ە پێکەنین:وادەزانیت بەمجۆرە گەمەییە براکەت دەگەڕێتەوە بۆت؟
کلۆوی هەموو هێزی خۆی بەکارهێنا و دووبارە هەڵسایەوە سەر پێ:کاکە...!!؟

چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون:دەزانم هێشتا لەوێیت...گوێت لێمە و هەوڵ دەدەیت دەستەکانی بگریت تا بەهێزتر لێمنەدا وە من سوپاست دەکەم بۆ ئەم هەوڵەت.

جەستە بێ ئاگاکەی تای ویستی بچێت بۆ کلۆوی بەڵام لەناکاو وەستا...دڵۆپێک لە فرمێسک بە کوڵمەیدا هاتە خوارەوە.

کلۆوی زەردەخەنەی کرد:تـۆ لــەوێـیــت.

بەڵام سوها ئەمەی بەهەل زانی و دەستی کرد بە ڕاکردن بەرەو کلۆوی تا لێی بدات بەڵام سۆنگهون لەو کاتەدا گەشت و ڕایکرد بەرەو سوها و لەبنی زگیەوە گرتی ،بە جۆرێک پاڵیدا خۆیشی لەگەڵیدا کەوت بە زەویدا.

کلۆوی:سۆنگهون.
سوها خێرا هەڵسایەوە و دووبارە ویستی بەرەو کلۆوی بڕوات بەڵام نەیتوانی...کاتێک سەیری خوارەوەی کرد بینی سۆنگهون توند قاچەکانی گرتووە...پێکانی جوڵاند:بەرمدە گەمژەی بێ سوود.
هەموو هێزی خۆی بەکارهێنا تا قاچی ڕزگار کرد و بەتوندی چەند جارێک لە سۆنگهونی دا.

TROUBLE UNTOLD✔Where stories live. Discover now