\\2//

67 21 210
                                    

ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە و کۆمێنت بکە:)
__________________________________

"جەی POV"

کاتێک لەخەو هەڵسام ئەوەندە ماندوو بووم نەمدەتوانی لا چاوێکم بکەمەوە...دوای ساڵێک کۆنسێرتێکمان ئەنجامدا دوێنێ.
زۆر دڵخۆش بوون بە بینینەوە هەوادارانمان بەڵام ،بۆنێکی زۆر جیاواز و خۆشمان بۆ ئەهات کاتێک بەوانیترم گوت ،ئەوانیش بەهەمان شێوەی من وڵامیان دا:ئێمەش بۆنمان کرد.
ئەکرێ بۆنی کێ بووبێت؟ زۆر لە بۆنی ئێمە دەچوو ،تەنانەت ناتوانم بەراورد بکەم لەنێوان بۆنی کوڕەکان و ئەو بۆنەی دوێنێ چویە نێو سییەکانم ،ئەکرێت یەکێک لە هەوادارانمان خوێنمژێک نەبن...وەکو ئێمە؟ نازانم ،زۆر ترساوین هەموومان...دەترسین پێمان بزانن و هەموو ڕقیان لێمان بێت.

-لە کۆمپانیا-

هەر کە هەنگاومان نا بۆ ژوورەوە دووبارە هەمان بۆنم بۆ هات ،هەستم بە تینویی کرد کەی کاتی ویستنی خوێنە جەی گەمژە؟
هەستم ئەکرد چاوەکانم ڕەنگیان گۆڕا بۆیە گرنگیم بەهیچ شتێک نەدا و هەنگاوم نا ،ساتێک هەستم کرد ئەوەندە نزیک بوومەوە لەو بۆنە خۆشە...بەتەواوی لەژێر لوتم بوو.
ڕۆشتینە نێو بەرزکەرەوەکە و منیش سەیری دەرەوەم کرد تا دەرگاکە داخرا بەڵام کچێکم بینی ،ڕووخساریم بەتەواوی نەبینی بەهۆی ماندوویی بەڵام باش ئەزانم وەستابوو و سەیری ئێمەی ئەکرد.
دوای ئەوەی دەرگاکە داخرا سۆنگهون سەیری کردین:ئێوەش هەمان بۆنتان بۆ هات؟
جۆنگوۆن:هەستان کرد بۆنی ئەم کچە بوو؟
گوتم:تینومە.
زۆر ماندوو بووم بەجۆرێک لەسەر زەوی دانیشتم ،نیکی خێرا خوێنی دەرهێنا کە خستبوومانە نێو قوتی شەربەتەوە تا دیار نەبێت ،کەمێکم خواردەوە:ئاهــ خەریک بوو بمرم.
هەمووان زۆر نیگەرانم بوون بەڵام هەستم بە باشتر بوون دەکرد.
تا کاتێک لە بەرزکەرەوەکە دەرچوین و ڕۆشتین بۆ ژووری پشوودان ،هەستم کرد سۆنوو زۆر بێزارە بۆیە پرسیم:هێی پیاو چیتە؟

سۆنوو لە هەمووان ئارامتر و مناڵانەترە ،ئەو ئەترسێت لە هەموو کەسێک زیاتر بەڵام هەست بە سەلامەتی ئەکات لەگەڵمان.
سۆنوو:کەی تەواو دەبێت؟
هیسنگ:دووبارە دەست پێمەکەوە سۆنوو
سۆنوو هاواری کرد:بێزاربووم.
هەموومان بە هاوارەکەی سۆنوو کاریگەر بووین و ڕەنگی چاومان گۆڕا.
جەیک:ئایش دە نەخێر بگەڕێوە باری جاران دەی چاوەکانم تکایە بگەڕێنەوە.
هیسنگ:مێشکت لەدەست داوە جەیک.
دەرگاکە بە بەهێزی کرایەوە و کچێک...هەمان ئەو کچەی نزیکی بووین هەستمان بە بۆنە بەهێزەکەی کرد ،ڕێک وەکو ئێستا...دووبارە.
بەڵێ ئەمە بۆنی ئەوە...زۆر ئاسوودە بەخشە.

نیگەران بووین چونکە چاوە سوورەکانی ئێمەی بینی ،وە بەهەمان شێوە ئەوەشی بینی کە گەڕانەوە باری جارانیان ،ڕووخسارێکی ترساوی نەبوو بەڵکو سەرسام بوو بە شتێک.
لەناکاو دوو پاسەوان هاتنە دواوە و گرتیان بەڵام بەر لەوەی پەلکێشی کەن بۆ دەرەوە ،
گوتی:هەوڵ بدەن خۆتان لە ڕۆحە فڕیوەکان بشارنەوە تا ئەوکاتەی دووبارە ئەتاندۆزمەوە.

TROUBLE UNTOLD✔Where stories live. Discover now