\\4//

75 21 221
                                    

"ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە و کۆمێنت بکە"
__________________________________

"هیچکەس POV"

"گەڕانەوە بۆ نیو کاتژمێر لەمەوبەر"

دوای ئەوەی کلۆوی ڕۆشتە دەرەوە ،سۆنوو سەیری سۆنگهونی کرد:من متمانە بە کلۆوی دەکەم.
سۆنگهون:ئایش سۆنوو چەندە کوڕێکی دڵ باشیت جارێ بوەستە با بزانین ئەوانیتر چی دەڵێن.
جۆنگوۆن:پێویست ئەکات هێزەکانمانی نیشان بدەین؟
جەی پشتی سەری خوراند:نازانم.

لەناکاو دەنگی مۆبایلی هیسنگ هات و کە سەیری شاشەی مۆبایلەکەی کرد:بەڕێوبەر پەیوەندی ئەکات.
جۆنگوۆن:خێرا وڵام بدەرەوە.
هیسنگ وڵامی دایەوە و دەنگی مۆبایلەکەی بەرز کردەوە بەر لەوەی قسەیەک بکات بەڕێوبەر بە خێرایی گوتی:متمانە بە کلۆوی نەکەن ئەو کچە خوشکی بچوکی کیم تایهیۆنگە.
هەموویان زۆر سەرسام بوون
نیکی:واتا کلۆوی...؟
جەی زۆر توڕە بوو:درۆی لەگەڵ کردین.
بەڕێوبەر:پێویستە لای خۆتان بیهێڵنەوە لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بتوانین دەستمان بە کیم تایهیۆنگ بگات.
سۆنوو لەسەر قەنەفەکە دانیشت و دەستی خستە نێو قژی:باوەڕناکەم.
سەری بە مانای نەخێر جوڵاند:نامەوێ باوەڕ بکەم...نەخێر نامەوێ.
بەڕێوبەر پەیوەندییەکەی داخست و هەمووانی لەم دوو دڵی و توڕەییە جێهێشت.
سۆنگهون:کچێکی چەندە لێهاتووە تەنانەت دوای ئەوەی هێنامان بۆ خانووی براکەی ،بۆ ساتێکیش بێت شڵەژانی پێوە دیار نەبوو.
جۆنگوۆن توند دەستی گوشی:دەچم بۆ لای.
هەر کە ڕۆشت کوڕەکانیش دوای کەوتن جگە لە سۆنوو کە هێشتا دانیشتبوو و ترساو بوو.

"گـەڕانەوە بۆ ئێستا"

کلۆوی:بــراکــەم؟جەی:کــیم تـایهــیـۆنــگ؟!!تایهیۆنگ:وابزانم لە شوێنیکی هەڵە وەستاون هاوڕێیان

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

کلۆوی:بــراکــەم؟
جەی:کــیم تـایهــیـۆنــگ؟!!
تایهیۆنگ:وابزانم لە شوێنیکی هەڵە وەستاون هاوڕێیان.
بە لاری زەردەخەنەیەکی کرد و گوتی:دوورکەونەوە لە ماڵەکەم.
کلۆوی بە هێواشی لە دواوەی جەی هاتە دەرەوە و وەکو مناڵێکی بچوک کە دایکی دۆزیبێتەوە سەیری تایهیۆنگی کرد:کاکە!!؟
تایهیۆنگ چاوی خستە نێو چاوی خوشکەکەی و گوتی:بۆچی لەگەڵ ئەوانیت؟
کلۆوی سەرسامبوو بەهۆی پرسیاری براکەی:کاکە؟
ڕایکرد بەرەو ڕووی بەڵام لەناکاو یەکێک لە ڕوحە بێ ڕووخسارەکان بۆی چوو و توند ملی گرت ،بەرزی کردەوە.
نیکی بەبەرزی:کلۆوی.
جۆنگوۆن بە خێرایی چاو تروکانێک گەشتە لایان و ڕۆحەکەی پاڵنا ،بەهۆیەوە کلۆوی کەوتە سەر زەوی و نەیدەتوانی بە ڕێکی هەناسە بدات.
جەی ڕایکردە لای و یارمەتی دا تا هەڵسێت:کلۆوی.
کلۆوی هەڵسایەوە و سەیری جەی کرد:مممن بباشم...باشم من.
جۆنگوۆن دوای ئەوەی ئەم ڕوحە بێ ڕوخسارەی لەناوبرد بە لێکردنەوەی سەری ،بە ماندوویی هەنگاوێک بەرەو دواوە دوورکەوتەوە.
بە نیگەرانیەوە سەیری کلۆوی کرد:کلۆوی؟
کلۆوی:من باشم.
جەی بە توڕەیی هاواری کرد:یاهــ چۆن دەتوانی ئاوا لە خوشکی خۆت بکەیت؟
تایهیۆنگ سەیری کلۆوی کرد:لایەنی خۆی هەڵبژاردووە ئیتر...خوشکێکم نیە من.
کلۆوی سەری بە مانای نەخێر جوڵاند:نانا ئاوا مەڵێ تکایە.
جەی توند شانەکانی کلۆوی گرتبوو تا نەکەوێت.

TROUBLE UNTOLD✔Where stories live. Discover now