\\10//

68 19 210
                                    

ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە و کۆمێنت بکە:)
__________________________________

"سۆنگهون POV"

دوای ئەوەی کۆنسێرتەکە کۆتایی هات ،بەرەو ژووری پشودان ڕۆشتین بەڵام لە نیوەی ڕێگا جیابوومەوە لێیان چونکە پێویستم بە توالێت بوو ،دوای کەمێک گەڕامەوە لای ژوورەکەمان بەڵام کاتێک ویستم بچمە ژوورەوە گوێم لە دەنگی نیکی بوو کە گوتی:چی!!؟

جەی:شـشـ با سۆنگهون گوێی لێ نەبێت.
هیسنگ:بەڕێوبەر چۆن داوای کارێکی ئاوا لە کلۆوی ئەکات ،سۆنگهون خۆی ئەوەندە لەگەڵ کلۆوی ڕێک ناکەوێت.
سۆنوو:ئێستا چی؟
جەی:کلۆوی بەدوای ڕێگایەکدا ئەگەڕێت کە هێزەکەی سۆنگهون دەرخات و یارمەتی بات تا کۆنتڕۆڵی بکات.
جەیک:واهـ بەڕێوبەر هیچ شتێک بێ بەرامبەر ناکات.
جۆنگوۆن:ئێمە چی بکەین؟
جەی:نازانم ،منیش چاوەڕێی هەواڵێک لە کلۆوی ئەکەم.

دەرگاکەم کردەوە و پرسیم:کلۆوی لە کوێیە؟

هەموویان زۆر شڵەژان بە بینینی من.
جەی:سۆنگهوناهـ؟
نیکی:هیۆنگ.
دووبارە پرسیم:پێم دەڵێن لەکوێیە یاخود خۆم بەدوایدا بگەڕێم؟
جەی:وەرە دانیشە با قسە بکەین.
بە توڕەیی گوتم:ئەوەی پێویست بوو بیستم لەوە زیاترم ناوێت.
ژوورەکەم جێهێشت و بە ڕاکردن ڕۆشتم بەرەو گەراجەکە ،خێرا سویجی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیام لە شوفێرەکە وەرگرت و بەڕێکەوتم ،بەر لەوەی کوڕەکان پێم بگەن.

بەڕێوبەر چۆن داوای شتێکی ئاوا ئەکات لە کلۆوی؟ ،لەکوێ دەزانێ من کۆنتڕۆڵی ئەکەم یاخود خۆم نامەوێت دەری بخەم!!؟
چۆن دەتوانێت کلۆوی تێکەڵی ئەم کارە بکات؟ چی ئەگەر ئازارێکی پێ بگات!!؟

هەر کە گەشتمە کۆمپانیا و چومە ناو بەرزکەرەوەکە ،بۆنی کلۆوی زیاتر نزیک بوویەوە لە لوتم بە جۆرێک....!!؟

دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە و کلۆوی لە بەردەمم ئامادەبوو ،بە سەرسامی پرسی:ئۆهــ کەی گەڕایتەوە؟ ئەی کوڕەکانی تر لەکوێن؟

وڵامیمنەدایەوە تەنها دەستم بۆ لای ملی برد و پەنجەیەکم لە دەمارە هەستیارەکەی ملی دا کە وایکرد لەهۆش خۆی بچێت و خێرا گرتمەوە ڕێگام نەدا بەر زەوی بکەوێت.

ئەو جوڵەیە لە جەی فێربووم.

لە باوەشم کرد و دەرگای بەرزکەرەوەکەم داخست و پیتی بی' داگرت تا بمبات بۆ ژێرزەمین کە گەرنجی ئۆتۆمبێلی لێیە.
سەیری ڕووخساری کلۆویم کرد ،زۆر بە بێ تاوانی چاوی داخستووە ،ناکرێت چیتر لەو کارە تێوەگلێیت کلۆوی ،تۆ شایەنی ئەوە نیت بەهۆی ئێمە و براکەتەوە ئازار بچێژیت.

-دوای کاتژمێرێک-

خەریکبوو ترس دایەگرتم کە بۆماوەی کاتژمێرێک بوو خەبەری نەببویەوە بەڵام ناچار بووم ئاگاداری شوفێریەکەم بم.
لەناکاو دەنگێک لە تەنیشتمەوە هات:سـۆنگهون؟

TROUBLE UNTOLD✔Where stories live. Discover now