\\14//

54 19 211
                                    

ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە و کۆمێنت بکە:)
__________________________________

"کـلۆوی POV"

کەشەکە زۆر ئارام بوو بە جۆرێک کەسمان قسەمان ناکرد لە هۆڵەکە.
تا ئەوکاتەی داپیرەم گوتی:تایهیۆنگەکەم زۆر باسی ئێوەی بۆم ئەکرد ،خۆشحاڵم کە دەتانبینم.
کوڕەکان شەرمیان کرد و لە دانیشتنەوە سەریان نزم کردەوە بۆ داپیرەم.
سۆنوو:سوپاس داپیرە ئێمەش تای هیۆنگمان زۆر خۆشەویست.
داپیرەم پرسی:تەنانەت دوای ئەوەی بەسەری هێنان؟

کوڕەکان سەرسام بوون
گوتم:داپیرەم هەموو شتێک ئەزانێت سەبارەت بە ئێوە.
نیکی:ئەی دەزانێت لەلای ئێمە...؟
خێرا قسەکەیم بڕی بە کۆکینێک:ئۆحۆ ئۆحۆ نیکی گیان داپیرەم باش ئەزانێت لە ڕێگای براکەمەوە ئێوەم ناسیوە و تەواو ،دەنا ئەبێت چیتر لە نێوانماندا هەبێت؟

جەی پێکەنی:بەڵنیاییەوە جگە لەوە چیتر نییە ،ئەو ڕۆژە پەیوەندیمان پێوەی کرد تا حاڵی تای هیۆنگ بپرسین و بەس ،دواتریش ناونیشانی ماڵەکەتانمان دەستکەوت ،ئەمە کۆتایی بابەتەکەیە.
سەیری داپیرەمی ئەکرد ،زۆر بە گێلی ڕەفتاری ئەکرد دڵنیام گومانم لێکات ئیتر.

داپیرەم بزەیەکی کرد:باشە.
سەیری کردم:ئەڕۆمە سەرکار تۆش ئاگاداری خۆت و مێوانەکانت بە.
هەڵسایەوە و کوڕەکان و منیش خێرا دوای ئەو هەڵساینەوە ،وڵامم دایەوە:بەسەچاو.
داپیرەم سەیری کوڕەکانی کرد:بەهیوای دانانی پلانێکی باش بۆ ئەو شتەی ئەیکەن ،ئینجا هەر چیەک بێت.

پێکەنی و هەنگاوێکی نا بۆ ئەوەی بڕوات بەڵام لەبەردەم جەی وەستا:پاڕک جۆنگ سۆنگ؟
جەی کەمێک دانەوە و دەستەکانی وەکو ڕێزێک خستە پشتیەوە:بەڵێ منم.
داپیرەم زەردەخەنەیەکی جوانی بۆ کرد:کوڕێکی باشیت.
دەستی لەسەر شانیدا دانا و چەند جارێک بە سوکی شەقی لێدا:بەڵام خوێنمژیت.

ڕۆشت بەرەو ژوورەکەی.
هیسنگ بە سەرسامی:یاهـ کلۆوی ئەمە چۆن زانی بۆ پلانێک هاتوینەتە ئێرە؟
بە چرپەوە گوتم:کەمێک چاوەڕێ کەن تا بەتەواوی ماڵەکە جێدێڵێت.

بە بێدەنگی وەستاین تا داپیرەم هاتەوە هۆڵەکە و دووبارە ماڵئاواییان لێکرد و ڕۆشت.
هەر کە دەرگاکەی داخست ،خێرا سەیری نیکیم کرد:یاهــ نیکی گەمژە خەریکبوو ئاشکرام بکەیت.
نیکی:ئێ گوتت هەموو شتێک ئەزانێت ،لەکوێ بزانم ئەوەت لێ شاردۆتەوە؟

بە ماندوویی دانیشتم:ئۆهــ ڕزگارم بوو.
ئەوانیش هەر یەکە و لە شوێنێک دانیشتن جگە لە سۆنگهون و جەیک کە جێگایان نەدەبوویەوە بۆیە لەسەر زەوی دانیشتن.
هیسنگ:داپیرەت چۆن سەبارەت بە پلانەکەی زانی؟
گوتم:لەڕاستیدا ئەو دەتوانێت بیرەوەری بخوێنێتەوە ،واتا مێشک خوێنەرەوەیە کاتێک بیەوێت.

جەی بە بەرزی گوتی:چیـهـــ؟
هەموومان سەیرمان کرد بە سەرسامییەوە چونکە نەماندەزانی چ باسە.
جەیک دەستی لەسەر دڵی دانا:یاهــ گەمژە منت ترساند.
جەی دەستی خستە ناو قژی و بە توندی ڕایدەکێشا.
هیسنگ:چیبووە؟
جەی هەڵسایەوە و سەیری کردم:دەستشۆرەکە؟

TROUBLE UNTOLD✔Where stories live. Discover now