\\7//

62 19 306
                                    

ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە و کۆمێنت بکە؛)
__________________________________

"کلۆوی POV"

سەرسامی بەتەواوی دایگرتبووم...واتا چی بیرەوەریم لەدەست دابێت!!؟
ئەمە مانای وایە شتانێک ڕوویانداوە کە بیرم نەماوە!!؟ شتانێکی ئاوا کە وایکرد بەڕێوبەر لە ترسا هاوار بکات!!؟

سەیری جۆنگوۆنم کرد:دەبێت بڕۆم.
ڕامکرد و لەدوای خۆمەوە ئەوانم جێهێشت

-لە نەخۆشخانە-

هەر کە داپیرەمم بینی خەریکی سەیرکردنی فایلێک بوو لە ناوەڕاستی هۆڵی نەخۆشخانە ،بە بەرزی گوتم:داپیرە؟
سەیری کردم و دەستی هەڵبژی:کلۆوی.
ڕامکرد بۆ لای و خۆم خستە باوەشی:داپیرەم.
پرسی:گیانەکەم چی دەکەیت لێرە بەم کاتە؟
گوتم:با بچینە ئۆفیسەکەت.
دوای ئەوەی لە باوەشی جیابوومەوە بەیەکەوە ڕۆشتینە ئۆفیسەکەی داپیرەم و هەر کە دانیشتم پەرداخێک ئاوی پێ دام ،دووبارە زانی کە شڵەژاوم.
هات و لە تەکم دانیشت ،دەستی بە قژمدا هێنا و پرسی:چی بووە؟
سەیریم کرد:بە هێزەکەتەوە هەوڵ مەدە بزانیت چیبووە و وڵامی پرسیارەکانم بدەرەوە هم؟
داپیرە:ئهم.

پرسیم:براکەم جگە لە هێزی وون کردنی شتەکان ،چێ هێزێکی تری هەبوو؟
هەستم بە ڕووخساری کرد کە چەند گۆڕا لەناکاو ،بۆیە گوتم:تکایە وڵامم بدەرەوە.
داپیرەم هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی:باشە کەواتە هەوڵ نادەم بزانم چیت بەسەرهاتووە و ئەمجارە بۆ خۆتی جێدێڵم بەڵام سەرەتا تۆ وڵامی پرسیارێکم بدە ،بەڵێن بێت پاشان هیچ پرسیاری تر نەکەم.
هەستم بە نائاسودەیی کرد بەڵام گوتم:بپرسە.

داپیرەم:تایهیۆنگت بینیوە؟

چاوەکانم پڕ بوون و خۆم خستە باوەشی کە ئەمەش وایکرد داپیرەم تێبگات بە دانەوەی وڵامی بەڵــێ ،بۆیە توند لەباوەشی کردمەوە و گریا:تەواو...هیچ پرسیارێکی تر ناکەم.

دوای کەمێک بێدەنگی گوتی:سەبارەت بە پرسیارەکەت!!؟
خێرا سەرم هەڵبڕی:چی؟

داپیرەم:بەڵێ براکەت ئەتوانێت بیرەوەری بسڕێتەوە.

بە نیگەرانییەوە پرسیم:ئەکرێت بیرەوەری منی سڕیبێتەوە؟

داپیرەم:لەوەیان ئاکادار نیم نازانم.
سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند:تێگەیشتم.

دەزانم داپیرەم هیچ کاتێک وڵامی هەڵە نادات بەمن چونکە دەزانێت چۆن بە وردی لە کارەکانم دەکۆڵمەوە ئینجا پرسیار لەو ئەکەم.

-بەیانی-

بە دەنگی مۆبایلەکەم هەڵسام ،بە چاوی داخراو تا مۆبایلەکەم لەسەر مێزەکە هەڵگرت و بە زەحمەت چاوێکم کردەوە تا ببینم کێیە ەڵام ژمارەی نەناسراو بوو بۆیە وڵامم دایەوە:سڵاو!!؟
دەنگێک هات:تازە هەڵساویت؟
گوتم:فەرموو بەڕێزتان کێن؟
گوتی:ئەو بەڕێزەم کە دوێنێ چاوە پڕ فرمێسکەکانتی بینی.
کەمێک وەستام چونکە سەرەتا نەمزانی مەبەستی چبوو بەڵام هەر کە بەهۆس خۆم هاتمەوە خێرا لەسەر جێگاکەم بڵند بووم و دانیشتم:جـــەی؟
جەی:سەیری کاتژمێر بکە وا خەریکە ئەبێت بە هەشت.
سەیری کاتژمێرم کرد و چاوەکانم کرانەوە:ئایشـ دواکەوتم بۆ کار.
جەی:خێرا هەڵسە و بەڕێکەوە ،وێنەگرتنمان هەیە.
گوتم:باشە بەڵام بۆچی ستافەکە پەیوەندییان ناکرد؟
جەی:من بەڕێوبەری تۆم باشتر وایە خۆم ئاگادارت بکەمەوە تا بۆ جاری داهاتوو دوانەکەویت.

TROUBLE UNTOLD✔Where stories live. Discover now