\\18//

73 15 516
                                    

ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە و کۆمێنت بکە:)
__________________________________

"جـەی POV"

تەنها چەند ڕۆحێک مابوون تا لەناویان بەرین ،نیکی بەردەوام هاواری ئەکرد و ئاگادار ئەکردینەوە کە دڵنیایە سۆنوو زیندووە ،بەڵام هیچ کامێکمان بوێری ئەوەمان ناکرد دڵخۆش بین چونکە ئەترساین ڕاست نەبێت و دووبارە تێک بشکێین بەڵام ئەو ئارامی و دڵ لەرزینە زیاتر و زیاتر ئەبوو لەگەڵ تێپەڕبوونی کات تا کاتێک هەموو ڕۆحەکانی مێوانخانەکەمان لەناو برد.

هیسنگ:کارێکی باشمان کرد.
گوتم:شوێنی دواتر؟
سەیری جۆنگوۆنم کرد دوای ئەوەی قسەکەم تەواو کرد ،چونکە بەهێزترین هەست هەستی جۆنگوۆنە ،ئەو دەتوانێت بە ئاسانی ڕۆحەکان بدۆزێتەوە.

جۆنگوۆن:لەڕاستیدا جگە لە دڵەڕاوکێ و هەستێ تێکەڵاو هیچ شتی ترم نییە بۆ دەربڕین بمبوورن.

تەنها بە بێدەنگی سەیری یەکترمان کرد بەڵام لە دوورەوە گوێبیستی دەنگی پێ بووین.
هیسنگ خێرا گوتی:ئامادەبن.
جەیک:بەڵام ماندووم وە دەستەکانم لە ئاگر گەرمتر بوونە.
سۆنگهون چویە لای و دەستی گرت:با یارمەتیت بدەم.
دەستەکانی سۆنگهون ساردی و سەهۆڵی لێ دەردەچێت بۆیە یارمەتی جەیکی دا.

نیکی دەستی خستە سەر سنگی:ئازارم هەیە.

تا کاتێک دەرگاکە کرایەوە و ئەوەی بینیمان سەرسامی کردین:کــلـۆوی؟

بە خێرایی ڕامکردە لای و بێ ئەوەی پرسی پێ بکەم باوەشم پیا کرد ،توند کەمەریم ڕاکێشا بۆ نزیک خۆم.
هیچ قسەیەکی نەکرد بۆیە منیش بە هێواشی گوتم:بـیرم ئـەکـردیـت.

کەمێک لێی دوورکەوتمەوە چاوەکانی پڕ ببوون لە فرمێسک:جەی؟
گوتم:بڵێ؟

زەردەخەنەی بۆم کرد و سەیرێکی دواوەی کردم:کوڕینە هەست ناکەن شتێکتان کەمە؟
جەیک:هەرخۆی هیچمان نییە لە ئێستادا ،جگە لە دڵێکی پڕ لە ویستی تۆڵە.

هاوارێک هات:یاهــــ.

ئەو دەنگە زۆر ناسراو بوو ،وایکرد کلۆوی پێبکەنێت و سەیری دواوەی بکات:وەرە.

لە لای چەپی دەرگاکەوە قاچی کەسێک دەرکەوت ،کە بە پەرۆشەوە سەیرمان ئەکرد و هیوامان دەخواست ئەوە بێت کە پێشبینیمان کردووە...لەکۆتاییدا تەواوی جەستەی دەرکەوت....بـەڵێ دەرکەوت....!!؟

سۆنوو:ئەو وێرانکارییەتان بۆمن کردووە؟

"کـلــۆوی POV"

کاتی هات...سۆنوو دەرکەوت و کوڕەکان ئەویان بینی ،هەموویان سەرسام ببوون بە جۆرێک چاویان پڕ ببوو و بێ ئاگاداری خۆیان زەردەخەنەیەکی باوەڕ پێ نەکردن هاتە سەر ڕووخساریان.

نیکی نزیک بوویەوە و لەبەردەم سۆنوو وەستا:تۆ ڕاستی هیۆنگ؟
سۆنوو زەردەخەنەیەکی گەرمی کرد و پەنجەیەکی لەسەر لوتی نیکی دا:بەڕای تۆ ڕاستیم؟
نیکی وەکو مناڵ دەستی کردە گریان:هیۆنگ.

TROUBLE UNTOLD✔Where stories live. Discover now