Chp-6-

122 22 16
                                        



...

ئاهەنگەکەی ماڵی یوونگی پڕ بوو لە جۆش و خرۆشی. موزیک لە دیوارەکانەوە دەدرایەوە، دەنگی گڵاسەکانی وەرزشوانان ژوورەکەی پڕ کردبوو کە بەریەکتر دەکەوتنەوە. بۆنی خواردن تێکەڵ بووبوو لەگەڵ شتێکی قوڕستر- شتێکی ترسناک. ئەو جۆرە ترسناکەی کە ڕووبەڕوی دەبیەوە کە هەنگاو دەنێیتە جیهانێک کە شوێنی تۆ نییە.

وە من سەر بە ئێرە نەبووم.

من بەشێک نەبووم لە بانگتان بۆیز، بەشێک نەبووم لەو کچانەی کە بە جلو بەرگی درەوشاوەوە لە نێوان قۆڵەکانیان بوون. من تەنها ماریا بووم. ئەو کچەی لە نێو هەموویانەوە تەنها دانیشتبوو، سەیریانی دەکرد، هەمیشە سەیریانی دەکرد. ئەو کچەی پێویست نەبوو کە لێرە بێت، بەڵام من لێرەم بەهۆی میناوە. بەهۆی شتێکی گرنگتر.

من تەواوی کاتەکە لە نزیک دیوارەکە بووم، پەنجەکانم لکاندبوو بە گڵاسێک لە خواردنەوە، کە پێشتر هەرگیز تاقیم نەکردبۆوە.

لەو بەری ژوورەکەوە، جونگکووک بە پەرش و بڵاوی دانیشت لەسەر سۆفاکە. پاشایەک بۆ ناوچەکەی خۆی. قۆڵێکی حەساندەوە لەسەر لێواری سۆفاکە، لە نێو دەستەکەی تریشی بە ماندووی تۆپێکی سەبەتەی دەخولاندەوە.

چاوە تاریکەکانی کەوتنە سەر من، وە هەر زوو زەردەخەنەیەکی بە فیز کەوتە سەر لێوەکانی.

"تـۆ نـا ئـاسـوودە دەردەکـەویـت، مـاریـا." لە ناو جەنجاڵیەکە قسەی کرد.

ئەوەی نێو دەمم قوت دایەوە، ئەو ڕاست دەکات.

"بـۆچـی زۆر بـێـدەنـگـیـت؟ خـۆشـی لـە ئـاهـەنـگـەکـە نـابـیـنـیـت؟"

بە ئەستەم زەردەخەنەیەکم کرد. "مـن بـاشـم."

جونگکووک چاوەکانی لەسەرم دوورنەخستەوە، ئەو هەمیشە بەم جۆرە بووە-وەکو بڵێسەی ئاگر.
ڕووناک و دەست پێنەگەیشتراو.

وە منیش هەموو کات نوقمی بووبووم، وەک گەمژەیەک کە هیچی باشتری نەدەزانی. بەڵام من زۆر شتم دەزانی.

بەر لەوەی وەڵام بدەمەوە، دەنگی جیمین بۆشاییەکەی نێوانمانی بڕی.

"بـەتـەنـیـا جـێـی بـێـڵـە جـەیـکـەی."
جیمین لەناکاو گۆڕا. ئەو پلانی ئەوەی دانا تا لە جونگکووک نزیک ببمەوە بەڵام ئێستا ناهێڵێت بۆ چرکەیەکیش لەگەڵ جونگکووک بە تەنها بم.

جونگکووک پێکەنینێکی کەمی کرد، بە گاڵتەوە سەری لەقاند بۆ جیمین کە لە ناکاو لە تەنیشتمەوە دەرکەوت. بە پێچەوانەی جونگکووک، جیمین دانەنیشتبوو، دەرکەوتنەکەی جدی بوو. دەستەکانی لە نێو گیرفانەکانی چاکەتەکەی بوون. گرژیەک هەبوو کە لە هەر ئینجێکی ڕووخساریەوە دەدرەوشایەوە.

کـوڕی بـاسـکـێـتـبـۆڵـ'Where stories live. Discover now