Chp-10-

69 16 4
                                        




...

بوسان ساردتر بوو لە جاران ئەو بەیانیە. هەورەکان باوەشیان بە ئاسمانەکە دابوو وەک ئەوەی بخنکێن- قوڕس، ڕەساسی وە بێدەنگ.

دوای ئەوەی گەڕانەوە بوسان، ماریا دووبارە بڕیاری دا بچێتەوە وانەکانی جونگکووک.

ماریا خۆی لە بەردەم هۆڵەکە دۆزییەوە.

لە ناوەوەی هۆڵی وەرزشیەکە جونگکووک وەک ئاگر دەجوڵا.

فانیلەکەی بە جەستەیە لکابوو بەهۆی ئارەقەوە، ماسولکەکانی دەجوڵان لەگەڵ هەر بازدانێک، هەر فڕێدانێک. دەنگی تۆپی باسکەکە دەنگی دەدایەوە کە لە ئەرزی یاریگاکەی دەدا- بەڵام سەرنجی لە شوێنێکی تر بوو. یان لەوانەیە لە هیچ شوێنێک نەبوو.

جونگکووک چاوەڕێ نەبوو ئەو بگەڕێتەوە ئەوێ دووبارە.

کاتێک دەرگاکە کرایەوە، جەستە بچووکەکەی بە بێدەنگی هاتە ژوورەوە- وەک سێبەرێک بیەوێت ببێت بە ڕووناکی -جونگکووک لە ناوەڕاستی ژوورەکە وەستا- تۆپەکەشی لە ئەرزەکە دەدایەوە.

سەرنجی خستە سەر ماریا.

لە چرکەیەکدا- بەر لەوەی ماریا ڕووی بسوڕێنێت- هەستی بە سەرنجە قوڕسەکانی جونگکووک کرد.

ماریا جلێکی وای نەپۆشیبوو خۆی دەرخا، لینجێکی ڕەش و هوودیێکی قەبارە گەورە، قژیشی بە شلی بەستبوو- بەڵام ڕوومەتەکانی هەر زوو گەرم بوون. وای ڕەفتار کرد کە جونگکووکی نەبینی، ئەوەش بەشێک بوو لە یاریەکە ئێستا.

جونگکووک زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد، ئارەقەکانی ملی بە خاولیێک سڕیەوە. "بـاشـە- سـەیـر بـکـەن کـێ گـەڕایـەوە."

ماریا ڕەق بوو، وای نیشان دا کە دوودڵە. "بـاشـە.. بـیـرم کـردەوە، جـارێـکـی تـر هـەوڵ دەدەم."

جونگکووک خاولیەکەی فڕێدا و چاوەکانی تاریک بوون، سەرسام بوو. "نـەتـوت کـە نـایـەیـتـەوە وانـەکـان جـارێـکـی تـر؟ شـتـێـک هـەبـوو دەربـارەی مـن کـە بـێـزاری دەکـردی. چـی بـوو شـتـەکـە؟ ئـاهـ- خـوێـڕی بـووم؟"

جونگکووک هەنگاوی بۆ لای ئەو نا، کاتێک تۆپەکەی دەلەراندەوە لەگەڵ ئەرزەکە.

ماریا چاوێکی بە هۆڵەکە گێڕا، جین لەوێ بوو. لە لای دیوارەکە دانیشتبوو، وای نیشان دەدا کە سەیری مۆبایلەکەی دەکات- بەڵام ئەو ئاگەداری هەموو شتێک بوو.

ماریا شتێک لە سنگی گرژ بوو، بەهۆی ترسەوە نا. بەهۆی سەرنجدانەوە.

دەیزانی کە ئەوە ڕێکخراوە. جین بە ئەوی وت کە دووبارە بێتەوە وانەکانی. جین بە تەواوی دەیزانی کە چی ڕوودەدات.

کـوڕی بـاسـکـێـتـبـۆڵـ'Where stories live. Discover now