...
هەوای ژوورەوە قوڕس بووبوو لەگەڵ بۆنی کحول و ئارەقە و قوڕسی بارودۆخەکە، بەڵام هەوایێکی سارد و شێدار بەر پێستم کەوت هەر زوو کە هەنگاوم نایە بەلەکۆنەکە. موزیکە بەرزەکەی ئاهەنگەکە لە دواوەم دەنگی کەمتر بوویەوە هەر کە دەرگاکەم داخست. ژوورەوە پڕ بوو لە پێکەنین و ئاهەنگ گێڕان بەڵام ئێرە بە تەواوی بێدەنگ بوو.
وە من پێویستم بە بێدەنگی بوو.
وشەکانی جیمین لەناو مێشکم دەخولایەوە، لـە سیـۆل بـمـێـنـەرەوە. لـەگـەڵ ئـێـمـە. لـەگـەڵ مـن.
من پێویست بوو بڵێم نەخێر. پێویست بوو بە وشەکانی پێبکەنیبام. بیرم هێنابایەوە کە ژیانی من لێرە نییە. کە من چەندین هۆکارم هەیە لە ماڵەوە چاوەڕێم دەکەن. بەڵام وامنەکرد. دوو دڵییەکەم ترسناک بوو.
چونکە گەر قوڵ ببمەوە، دەمەوێت بمێنمەوە.
سێبەرێک لە دواوەم جوڵا، وە من پێویست نەبوو سەیر بکەم بۆ ئەوەی بزانم کێیە. بوونی ئەو لە دەورو بەرم فیزیکیانە قوڕس بوو.
جیمین لە تەنیشتمەوە وەستا. دەستەکانی لەناو گیرفانەکانی بوون. چاوەکانی لەسەر ئاسمانی شەوە قوڕسەکە بوو. قژی هێشتا شێدار بوو بەهۆی ئارەقەوە یانیش لەوانەیە بەهۆی یاری کردنیان بە کحولەوە لەگەڵ کوڕەکان . تاڵەکانی قژی لەسەر ڕووخساری پەرش بووبوون، وە بۆ هۆکارێک زۆر سەرنجڕاکێش بوو. بەڵام ڕووکەشی. نەمدەتوانی بیخوێنمەوە.
"تـۆ وەڵـامـی مـنـت نـەیـاوە." بە نزمی وتی.
بە قوڕسی ئەوەی نێو دەمم قوت دایەوە. "دەربـارەی چـی؟"
سەری بە کەمی جوڵاند، وە هەستم بە چاوەکانی کرد کەوتنە سەر من ، قوڕسی سەرنجەکانی وای لە دڵم کرد خێراتر لێبدات.
"خـۆت دەزانـیـت."
هەناسەیەکم دایەوە و لێواری بەلەکۆنەکەم گرت. "جیمین مـن بـۆ ئـێـرە نـاگـونـجـێـم."
پەنجەکانی جوڵان، وەک بیەوێت بیانگەیەنێت بەوانی من بەڵام خۆی وەستاند. "ئـەوە ڕاسـت نـیـیـە."
پێکەنیم بەڵام بە وشکی. "جونگکووک ڕاسـتـی وت. مـن وەک ئـێـوە نـیـم. مـن لـەم جـیـهـانـە نـاگـونـجـێـم."
جیمین شەویلگەی توند کردەوە، وە پاشان جوڵا-هێواش- بە ئەنقەست. نزیکتر بوویەوە لێم تا وەکو بۆشایی نێوانمان خەریک بوو نەمێنێت. پشتم بەر لێواری بەلەکۆنەکە کەوت، گیرم خواردبوو لە نێوان ئاسنێکی سارد و شتێکی ترسناکتر.
YOU ARE READING
کـوڕی بـاسـکـێـتـبـۆڵـ'
Mysterie / Thrillerیـەک یـاریـگـا. دوو یـاریـزان. وە کـچـێـک بـە دەسـتـی خـوێـنـاوی' ... ▫️start:280723 ▫️end:
