Chp-14-

81 15 26
                                        



...

پێکەنینەکەی بۆگوم دەنگی دەدایەوە لە هۆڵە چۆڵەکە. ماریا بچووکتر بوو ئەوکات، ئەژنۆی کەمێک بریندار بوو کاتێک بە دوای تۆپەکە ڕایدەکرد کە زۆر گەورەبوو بۆ قۆڵەکانی.

"تـۆ هـەرگـیـز مـن نـابـەزێـنـیـت." بۆگوم زەردەخەنەی دەکرد، بە دراماتیکی دەخولایەوە.

"سـەیـرم بـکـە." ماریا پێکەنی و لە دوای بۆگوم ڕایکرد.

بۆگوم تۆپەکەی بۆ هاوێشت بە نەرمی، ڕێگای دا بیباتەوە.

کاتێک ماریا تۆپەکەی هاوشت- گۆڵەکەی لە دەست چوو- ئاهێکی ناڕەزایی دەربڕی.

"تـۆ بـە ئـەنـقەسـت ئـەمدۆڕێـنـیـت."

"نـا،" بۆگوم گاڵتەی پێکرد. "ژیـان پـێـویـسـتـی پـێـتـە بـۆ ئـەوەی بـاشـتـر شـەڕ بـکـەیـت."

بۆگوم خاولیێکی هەڵگرت و بەرەو ماریا جوڵا، قژی وشک دەکردەوە کە بەهۆی ئارەقەوە شێدار بووبوو.

"تـۆ پـێـتـوایـە ژیـان یـاریـیـە؟" ماریا پرسی.

"نـەخـێـر،" بۆگوم بە نزمی وتی. "بـەڵـام کـەسـانـێـک وا ڕەفـتـار دەکـەن کـە وایـە."

پاشان بە نزمی وەکو چرپەیەک وتی، "گـەر ڕۆژێک شـتـێـکـم بـەسـەر هـات، نـەمـتـوانـی لـە پـشـت تـۆ و دایـکـم بـوەسـتـم، بـەڵـێـنـم پـێ بـدە کـە زوو بـە زەردەخـەنـەکـان هـەڵـنـەخـەڵـەتـێـیـت."

___

شەقامەکە بێدەنگ بوو، بێ هەناسە بوو. ئەو جۆرە بێدەنگییەی کە پێستت دەبڕێت.

ماریا لە بەرامبەر دەرگاکەی وەستا بوو، دڵی خێرا لێیدەدا وەک ئەوەی شتێک بزانێت کە ماریا نایزانێت.

دەنگی ڕەشەبا نزمەکە لە ناوەڕاستی هاوین تاکە شت بوو کە دەیچرپاند لەو شەوە. ماریا سەیری دەرگاکەی دەکرد وەک ئەوەی خۆی ببێتەوە و ڕزگاری بکات لە هەستی تاوانباری بۆ ئەوەی لە دەرگا بدات.

بەڵام وانەبوو.

هەر بۆیە ماریا دەستی بەرز کردەوە و بە نەرمی و دوودڵی دووجار لە دەرگای دا.

دوای خولەکێک دەرگاکە کرایەوە.

جیمین لەوێ وەستا، هوودیەکەی بە لۆچ بوو، قژی ناڕێک بوو، چاوی سوور بووبوو وەک ئەوەی بۆ چەندین ڕۆژ نەخەوتبێت.

لە پەشیمانی دەچوو.

ماریا زەردەخەنەیەکی بە زۆری دەرخست، وەک ئەوەی هەموو شتێک بهێڵێتەوە لە شوێنی خۆی.

کـوڕی بـاسـکـێـتـبـۆڵـ'Where stories live. Discover now