...
یاریگاکە بە نزیکەیی چۆڵ بوو.
درەنگ بوو. ئەوێ سارد بوو. بێدەنگ. تەنها دەنگی تۆپەکە کە بەر ئەرزەکە دەکەوتەوە.
تەنها دوو کەس لەوێ مابوونەوە- جونگکووک و ماریا.
جونگکووک بە تەمبەڵی تۆپەکەی لە ئەرزەکە دەداوە. جلەکەی شێدار بووبوو لەگەڵ ئارەقە. بە قوڕسی هەناسەی دەدا. ماریا لەوێ وەستابوو، چاکەتەکەی توندتر بە خۆیەوە دەلکاند. وای نیشان دەدا کە سەیری جونگکووک ناکات. کە گرنگی پێنادات.
بەڵام دەبوو لەوێ بێت.
ئێستا پێویستی زیاتر بوو لە گومان. پێویستی بە بەڵگە بوو.
"دەمـزانـی کـە دێـیـت." جونگکووک وتی و سەرنجەکانی خستە سەر ماریا.
ماریا زەردەخەنەیەکی کەمی پێشکەش کرد. "تـۆ وتـت کـە سـەیـرت بـکـەم کـاتـێـک ڕاهـێـنـان دەکـەیـت."
"مـن زۆر شـت دەڵـێـم."
"وە زۆریـنـەیـان درۆن؟"
جونگکووک بە کەمی پێکەنی. "مـن درۆ نـاکـەم. تـەنهـا نـمـایـش دەکـەم."
ماریا سەری لەقاند. "هـەمـان شـتـە."
جونگکووک تۆپەکەی فڕێدا و بەرەو ئەو ڕۆیشت، چاوەکانی شتێکیان هەڵگرتبوو، شتێک نەدەخوێندراوە.
"تـۆ ئـەم ڕۆژانـە گـۆڕاویـت،" وتی. "تـۆ سوور هـەڵـدەگـەڕایـت کـاتـێـک سـەیـرم دەکـردیـت."
"ڕەنـگـە ئـیـتـر ئـەوەنـدە تـایـبـەت نـەبـیـت."
درۆیێک.
ئەو هێشتا سوور هەڵدەگەڕا، بەڵام بەهۆی حەزەوە نا.
بەهۆی تاوانەوە. بەهۆی ترسەوە. بەهۆی سەر لێشێواویەوە.
چونکە بەم دوایانە، کاتێک جونگکووک سەیری ئەوی دەکرد- بەڕاستی سەیری دەکرد- ماریا بکوژێکی نەدەبینی.
پیاوێکی دەبینی کە هەوڵی دەدا لە شتێک ڕابکات.
وە ئەوەش زیاتر لە هەر دانپێدانانێک ترساندی.
"دەتـەوێـت گـۆڵ بـکـەیـت؟" جونگکووک پرسی و تۆپێکی بۆ هاوشت.
ماریا بە ئەستەم گرتییەوە.
"نـەخـێـر."
"بـەڵـێ." جونگکووک پێداگری کرد. جوڵا بۆ دواوەی ماریا.
YOU ARE READING
کـوڕی بـاسـکـێـتـبـۆڵـ'
Mysterie / Thrillerیـەک یـاریـگـا. دوو یـاریـزان. وە کـچـێـک بـە دەسـتـی خـوێـنـاوی' ... ▫️start:280723 ▫️end:
