...
یاریگاکە وەک گرکانێک وابوو، هەزاران کەس بازیان دەدا و هاواریان دەکرد لە یەک ڕیتمدا. فلاشی کامێراکان و زۆری ڕووناکیەکان کە وای لە یاریگاکە کردبوو سپی بچێتەوە.
ماریا لای مینا دانیشت، وای نیشان دەدا هەوادارێکە هەر وەک ئەوانی تر، وای نیشان دەدا کە دڵی وا خێرا لێنادات کە بیەوێت دەربچێت لە سییەی. کوڕانی بانگتان دەرکەوتن، جونگکووک وەک کاپتنێکی تیمەکە پێشڕەوی دەکردن. ڕووکەشی وەک هەمووکات بوو. لووت بەرز و بڕوا بەخۆ. تا ئەو کاتەی چاوەکانی کەوتنە سەر ماریا. بۆ چرکەیەک ئاژاوەکەی دەوروبەری ون بوو. ماریاش هەستی بەو شتە کرد. قوڕسی سەرنجەکانی جونگکووک، پێشبڕکێی ترپەکانی دڵی کە سوێندی دەخوارد ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات.
لە تەنیشتیەوە، مینا پێکەنی. "ئـەو بـە تـەواوی سـەیـری تـۆ دەکـات! سـوێـنـد دەخـۆم زەردەخـەنـەی کـرد- تـۆ ئـەوەت بـیـنـی؟" ماریا پێکەنینێکی ساختەی دەرخست، بەڵام گەرووی وشک بوو.
'بــوەســتــە!'
'ســەرنــجــبــدە!'
لە ناوەوەی یاریگاکە جیمین هەستی بەو ئاڵووگۆڕییە کرد. شەویلگەی توند کردەوە. شتێکی بە گوێی نامجووندا چرپاند، کە تەنها زەردەخەنەیەکی بچووک و لێزانی پێبەخشیەوە.
___
سەرەتای یارییەکە دڕندانە بوو. تیمی بەرامبەر بە قوڕسی هەوڵیان دەدا، هەر پاسێکیان بوێرانە بوو. جونگکووک بەخێرایی یاری دەکرد، بێباکانە- وەک ئەوەی هەوڵی دەدا شتێک بسەلمێنێت. هەر کاتێک گۆلێکی لە دەستدابا سەیری هاندەرانی دەکرد، وە هەموو کات چاوەکانی ماریای دەدۆزییەوە، دڵی خێراتر لێیدەدا.
لە کاتی پشوودا، جیمین بە لای دا تێپەڕی و چرپاندی. "تـۆ بـاشـتـر یـاری دەکـەیـت کـاتـێـک چـاوەکـانـت بـۆ ئـەو نـاگـەڕێـن." جونگکووک ئارەقی نێوچەوانی سڕی و زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد. "لـەوە دەچـێـت ئـیـرەی بـبـەیـت."
نامجوون دەمەقاڵێکەی بڕی و هاتە نێوانیان. "هـەردووکـتـان، سـەرنـجـتـان هـەبـێـت ئـەم یـاریـیـە بـڕیـار لـەسـەر هـەمـوو شـتـێـک دەدات." دەنگی ئارام بوو بەڵام ساردیێک لە ژێری هەبوو.
___
گێمی دووەم وڕووژێنەرتر بوو. جونگکووک بەرەو سەبەتەکە دەڕۆیشت، لە دژی بەرگریکاران هەوڵی دەدا- پاشان پاڵدانێک، خلیسکێک، ئازارێکی لە ناکاو. بە قوڕسی کەوتە ئەرزەکە، کاریگەری کەوتنەکەی هەموو ئەوانی بێدەنگ کرد.
ماریا بە زووی لەسەر قاچەکانی بوو بەر لەوەی هەست بەوەش بکات کە جوڵاوە. مینا بانگی کرد، بەڵام ئەو نیگەران بوو، دڵی لە گەرووی لێیدەدا، بەناو پاسەوانەکاندا تێپەڕی.
YOU ARE READING
کـوڕی بـاسـکـێـتـبـۆڵـ'
Mystery / Thrillerیـەک یـاریـگـا. دوو یـاریـزان. وە کـچـێـک بـە دەسـتـی خـوێـنـاوی' ... ▫️start:280723 ▫️end:
